کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه ڵوێستی هه ردو سه رۆک به رامبه ر سنوربه زاندنه کانی تورکیاو ئێران!

Monday, 17/10/2011, 12:00



ئێران و تورکیا به بێ شه رما نه به بێ گوێگرتن له یاسای نێوده ڵه تی و به بێ رێز گرتن له هه ست و نه ستی نه ته وه ی و نیشتمانی میلله ت تی کورد و سیاده ی هه رێم و عیراق وا بۆ چه ند مانگێک ده چێ سنوریان به زاندوه و که وتونه ته بوردمان کردنی وڵات به تۆپ و ته یاره و زریپۆش.
به رامبه ر ئه و ناهه قیه تاوه کو ئێستا سه رۆکی هه رێم و عیراق هیچ هه ڵوێستیکی نیستمانی و نه ته وه یان نه نواندوه. جگه له و خۆ ماتکردنه، سه رۆکی هه رێم ئیدانه ی کوژرانی چه ند سه ربازێکی تورکی کردو شه رعیه تی دا به تورکیا بۆ ئه نجامدانی ئه و تاوانانه به وه ی که تورکیا پارێزگاری له هێمنی وڵاته که ی ده کا و په که که ته عه دا له تورکیا ده کا! له و لاشه وه چه ند مانگێک له وه پێش یه کێ له سه رکرده کانی یه کێتی نیشتمانی که سه رۆکی عیراق سکرتێریه تی له‌سه‌ردانێكیدا بۆ ژووری‌ بازرگانی‌ سلێمانی داوا ده‌كات ده‌رفه‌تی‌ كار بۆ ئه‌و كۆمپانیا توركییانه‌ بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ له‌وڵاتانی‌ لیبیا‌و تونس‌و میسر كاریان كردووه‌و به‌هۆی‌ شۆڕش‌و رووداوه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌وه‌ تووشی‌ زیان‌و شكه ست بوون!
ئه م خۆدزینه وه یه له وه رگرتنی هه ڵوێست، له وه سه رچاوه ی گرتوه که گوایه حکومه تی هه رێم تواناو ئیمکاناتی ماڵی و سه ربازی نیه بۆ به ره نگاری بونه وه ی ئێران و تورکیا، دوه م ئه و شه ره دژی حکومه تی هه رێم نیه به ڵکو دژی پژاکو په که که یه، سێهه م وه زعی سیاسی هه رێم وا ده خوازێ ره چاوی هه ندێ په یوه ندی دیبلۆماسی بکرێ له گه ڵ هه ردوو وڵاتدا!
سه رۆکی عیراق و حکومه تی هه رێم ماوه ی بیست ساڵه ده ستبه کارن و ئیمکاناتێکی مادی یه کجار زۆریان له به ر ده ستدایه و خاوه ن هێزێکی گه وره ی پێشمه رگه و سه ربازی عیراقین و بڕیاربه ده ستن. که چی به رامبه ر دوژمنانی کورد هه ر خۆیان به که م ده زانن! له کاتێکدا هه ر دو سه رۆک کۆک بون له سه ر ئه وه ی که هێزی پێشمه رگه و هه مو ئه و ئیمکانیاته مادیه ی که له ماوه ی بیست ساڵدا کۆیان کردۆته وه بیخه نه گڕ بۆ دامرکاندنه وه ی خۆپیشاندانه کانی سه رای ئازادی و ناوچه کانی تری کوردستان!وه ئه گه ر پێوێستی بکردایه به بێ شک سه رۆکی عیراق ده که وته به کار هێنانی ده سه ڵات و نفوزی خۆی و هێزی سه ربازی عیراقیشی تێوه ده گلاند.
هه روها له کاتێکدا هه وڵده درێ پارێزگاری له په یه وه ندیه دیبلۆماسیه کان بکرێ کاتێ وڵاتانی دراوسێ ره چاوی یاسای نێوده وڵه تی بکه نو رێزله ده سه ڵاتی سیاسی و سنورو میله ته که ت بگرن.ئینجا په یوه ندی دیبلۆماسی بۆ به رژه وه ندیه ئابوریه کان و په یوه ندیه کانی تر ره چاو ده کرێ ئه مه له لایه ک، له لایه کی تر ئه م شه ڕه گومانی تێدا نیه که له دژی به رژه وه ندیه نیشتمانی و نه ته وه یه کانی کورده له هه ر چوار پارچه دا.
وا دیا ره سه رکرده کانی کورد له هه رێم و به غداد زۆر له سه رۆکه کانی تورکیاو ئێران غه م خۆرترن بۆ به رژه وه ندیه ئابوری و سه ربازیه کانی هه ر دو وڵات. مه به ستیانه نیه ت سافی و دیدی خۆیان پیشانی سه رۆکه کانی هه ردوو وڵات بده ن، به م شێوه یه پشتیوانی خۆیان ده رده برن به رامبه ر به زه ره رو زیانه کانی ماڵی و گیانی که له م دو وڵاته که و توه له ئه نجامی شه ره کانی سه ر سنوری باشوری کوردستان و وڵاتانی تر.
له مێژودا نمونه ی سه رکرده ی میله تان گه لێ زۆره ئینجا چ هه ڵگری بیروباوه ری نیشتمانی و نه ته وه ی و بوون یان شۆڤێنی و ناسیۆنالیستی، یان مه زهه بی و دینی یا خود کۆمۆنیستی، له کاتێ که لا یه نێک په لاماری سنوره کانی داون و ده ستیان سور کردوه به خوێنی میله ته که یان غیره تیان قه بولی نه کردوه خۆیانی لی بی ده نگ بکه ن.
سه دام حوسێن سه رۆکی پێشوی عیراق که سه رۆکی هه رێم و عیراق رۆژانێ بوو له دژی شه ریان ده کرد بۆ سه ندنی هه قی کورد! سه ره رای درندایه تیه که ی ئه گه ر یه کێ له وڵاتانی دراوسێ به بێ شه رمانه له باشوره وه بۆ باکور سنوری عیراقی ببه زاندبا نه ک هه ر لێێ بێده نگ نه ده بوو به ڵکو به ره نگارێشی ده بوه وه.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە