کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


خۆزگە تاڵەبانی زمانی هەبێ ،تاوەکو پیمان بڵێ کوا فڕۆکەوان تاریق ڕەمەزان؟

Sunday, 17/03/2013, 12:00


بۆ هەڵەبجە

ئەو رۆژانەی کە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و گەلێ ناوچەی تری کوردستان ئەنجامدرا و پرۆسەی ئەنفال دەستی پێکرد لەلایەن رژێمی رابردوی عیراق و دیتنی هەمو ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی ئەودا پەرەوازەی سەر سنورەکان ببون، ئا ئەو وێنەیەی کە بە شێوەیەک چەسپاون لە دەرون کە تاوەکو مردنیش مرۆڤ ناتوانێ بیانسڕێتەوە و هەمو کاتێکیش وەک فلاش باک لە دەرون سەر هەڵدەدەنەوە.
بەڵام هەندێ زام هەیە زۆر قوڵترە لەو زامەی کە دوژمنان لە جەستەی هەیکەلی نەتەوی ئەو میللەتە هەڵییانکەندەوە و لە دەرونی تاکەکان هەر بە زیندوی ماون ئەوێش ئەوەیە کە کیمیابارانو ئەنفال ویژادانی هەمو دونیایان هەژاند کەچی بەشێک لە میللەتەکەی خۆمان دەستیان هەبوە لە و کاراساتانە کە ئەوێش پێکهاتەیەکی بی ئابروی ناو پێکهانەکانی میللەتی کورد بو لە باشوری وڵات کە بە ٣٥٠ هەزار چاش تەخمین دەکرا. بێگومان ئەو پێکهاتەیەش لەلایەن چەند سەرۆک جاشێکەوە پیادە دەکران کە هەندێکیان راستەوخۆ دەستیان هەبو لە ئەنجامدانی ئەو کارەساتانە.
دوا بەدوای ئەوەش سەرکردە کوردەکانی کە بازرگانیەتیان بە خوێنی ئەو میللەتە دەکرد هەربە وە نەوەستان خۆیانو کەسوکاریان دەوڵەمەند بکەن بەڵکو کەوتنە مومارەسەکرندی نزمترین هەڵسوکەوت بەبێ شەرمی وە دەوریان زۆر خراپتر بو لەو سەرۆک چاشانەی کە راستەوخۆ دەستیان هەبو لە ئەنجامدانی ئەو کارەساتانە. تاڵەبانی بۆ رازی کردنی هەستو نەستی عەشیرەتی تاوانباری ناسراو فرۆکەوان تاریق ڕەمەزان وە بۆ تەئمین کردنی دەنگیان بۆ هەڵبژاردنی خۆی بۆ سەرۆک کۆماری عیراقی یەکگرتو! سازشی کرد لەسەر هەستو نەستی شارێک، نەتەوەیەک ئینجا مرۆڤایەتی بەبێ گویدانە هیچ عورفێک ئەوامری دەرکرد ئەو تاوانبارە ئازاد بکرێ.




ئەگەر دیقەت بدەین لە میدیای سەر بە حزبەکەی تاڵەبانی کوردسات، دەبینین بەرێوەبەرانی ئەو کەناڵانە بەبێ ئەوەی نوتقیان لێ بێت دەستیان کردەوە بە گێرانی شیوەنێکی گەرم بەبۆنەی ١٦/٣، شەرمە بۆ مرۆڤی رۆشەنبیر ئاوا ببێ بە دارو دەستەو چاو بنوقێنێ بەرامبەر راستیەکانو بە ئاراستەیەک کار بکا بۆ چەواشکردنی میللەتەکەی خۆی وە هەمو ئەو هونەرمەندانەی لەو کەناڵەدا بەشداریان کردوە لەو بۆنەیە بێگومان بەکارهێنراون بۆ ئەو مەرامە.
لە هەمان کەناڵ زوو زوو بڵاودەکرێتەوە کە تاڵەبانی رۆژ بە رۆژ بارودۆخی تەندورستی بەرەو چاک بون دەچێ و بە سێ زمان قسە دەکا، باشە بەرێوەبەرانی کوردسات توخوا بە یەک زمان پرسیار لە رابەرەکەتان بکەن بڵین بە زمانی کوردی وەڵامانبدەوە کوا فڕۆکەوان تاریق ڕەمەزان؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە