کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جیابوونەوەی چی!! کە ئێوە کاندیدتان هەیە بۆ سەڕۆک کۆماری!

Monday, 07/07/2014, 12:00



دەنگ و بۆی جیابونەوەی هەریم لە عیراق بەرەو گەرم بوون دەڕوا، سەرەتاکانی ئەو دەنگو بۆیە دەگەریتەوە بۆ ئەو کاتانەی کە مالکی بودجەی ١٧%هەریمی بڕی وە کەوتە پرسیار کردن لە داهاتی نەوتی کوردستان. گومان لەوەدا نیە کە سەربەخۆی وولات خەون و حەزو هیواو ئاواتی میللەتی کوردە. بەلام پرسی سەربەخۆی بوون لە لایەن هەموو سەرکردە و پارتە سیاسیەکانی بەشدار بووی حکومەتی بنکە فراوانی هەرێم، کراوە بە ئامرازیک بۆ موزایەدە.
١) لە ١/٧/٢٠١٤ هەموو کاندیدە دەرچووەکان بۆ پەرلەمانی عیراقی گشت پارتە سیاسیەکانی بەشدار بووی حکومەتی هەرێم لە بەغداد، سویندی یاسای خۆیان خوارد بۆ بەشداری کردن و پێکهێنانی هەیکەلی ئیدارەی حکومەتی مالکی بۆ خولی داهاتوو! ئەمە ئاماژەیەکە کە هەموو سەرکردەکانی پارتە سیاسیە کوردیەکانی بەشدار بووی حکومەتی بنکە فرەوانی هەرێم یەک هەلوێستن بەرامبەر مالکی وە حکومەتی مالکیان قەبوڵە.
٢) پارتە سیاسیە سەرەکیەکانی ناو حکومەتی بنکە فرەوانی هەرێم، کاندیدی ئامادەکراویان هەیە بۆ پۆزشنی سەڕۆک کۆماری. بە گوێرەی میدیا حزبی و ئەهلیە کوردیەکان کە ئاماژەیان پیکردوە کاندیدی پارتی بۆ ئەو پۆزشنە هۆشایر زیباری و رۆژ نوری شاوەیس. کاندیدی یەکیتی: بەرهەم سالح و نەجمەدین کەریم. پێشنیار بۆ گۆرانیش کرابوو کە کاندیدی هەبێ. بوونی کاندیدی ئامادەکراو بۆ پۆزشنی سەرۆک کۆماری خۆی لە خۆیدا مانای ئەوەیە کە لێپرسراوە دەسەلاتدارەکانی حکومەتی هەرێم دەستیان لە بەغداد نەشوشتوە، وە تا وەکو ئیستاش یەکێتی عیراقیان لا مەبەستە لەوەشیاندا هەموویان تێکڕا یەک هەڵوێستن .
٣) دوای چۆلکردنی سوپای عیراق لە هەندی لە ناوچە دابڕاوەکان بە تایبەتی پارێزگای کەرکووک لە ئەنجامی تێکشکانیان لە شەرەکان بەرامبەر بە داعش، ئەو رۆیشتنەی سوپای عیراق لەو ناوچانە خەریکە لێپرسراوە دەسەلاتدارەکانی هەرێم دەیکەن بەدەستکەوتی خۆیان وەکو ئەوەی ئەوان بەزەبری چەک سوپای عیراقیان لەو ناوچانە دەرکردبێ وە بتوانن بیکەن بە یەکی لە شەرتەکان بۆ وەرگرتنی بەشە بودجەو چاوپۆشی لە داهاتی نەوتی هەرێم. لە لایەکی کەوە رۆژانە لە میدیای کوردی پیشمەرگە پیشان دەدەن کە تووشی شەری لابەلا دەبنەوە لەگەل داعش، پرسیار لیرەدا ئەوەیە ئایا ئەو شەرانە لە بەرژەوەندی و مانەوەو بەهیزکردنی حکومەتی مالکی نیە؟
٣) ریفراندۆم، دەنگ و دەهۆڵی ئەوە هەیە کە گوایە راپرسیەک ئەنجامبدری بۆ ئەوەی بزانن میللەتی کورد رای چیە بۆ مەسەلەی جیابوونەوە. جگە لەوەی تۆ لە ووڵاتی خۆت پێویستیت بەو راپرسیە نیە لە پال ئەوەش مێژووی میللەتی کورد دەمیکە وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە. مەسەلەی ئەنجامدانی یان ئەنجام نەدانی ریفراندۆم تەنیا کوشتنی کاتە، بەوەی زیاتر کات بەدەن بە مالکی بۆ ئەوەی لە بڕیارەکەی پاشگەز بێتەوەو بەشە بودجەکەیان بۆ رەوانە بکات، وە چاوپۆشی بکات لە داهاتی نەوتی کوردستان. ئیعلان کردنی سەربەخۆی وولات ئەو شیرو رێویەی ناوێ، ئەگەر مەبەست لە سەربەخۆی کوردستانە وە راستگۆن لەوەی کە تەرحی دەکەن، فەرموون ئەوە ئەرزو ئەوە گەز.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە