کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‌ یەکەم هەنگاوی کابینەی هەشت! هەڵبژاردنی سەڕۆک پەرلەمان!

Wednesday, 30/04/2014, 12:00






بەهەست کردن بە لێپرسراوەی سەرشان، بەرامبەر دۆزی رەوای میللەتەکەمان و بەرژەوەندی گشتی، دژایەتی کردنی دیاردەی گەنەدەڵی لە ژیانی دەسەڵاتی سیاسی هەرێم، کە هەموو کون و قوژبنیکی ئەو هەیکەلەی گرتۆتەوە، بە تایبەتی لە جۆری مامەڵەکردن لەگەڵ پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەموو بوارەکان و ئاستەکان.
لەو تێروانینەوە، ئاورێک لە یەکەم هەنگاوی دەست بەکاربوونی کابینەی هەشتی حکومەتی بنکە فراوان و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و دەستەکەیەتی، کە لەلایەن چەند کەناڵێکی تەلەفزیۆنی بە ژیاوی رووماڵکڕا.
ئەگەر بەبێ لایەنی و بە چاوێکی رەخنەگرانە، هەڵسەنگاندنێ بکەین و بڕوانینە جۆری بەرێوە بردنی ئەو پرۆسەیە، بەراووردێکی خێرا بکەین لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی پەرلەمان، لە کابینەکانی حکومەتەکانی رابردووی هەرێم، ئەوە بۆمان دەردەکەوێ،کە لە راستیدا هیچ گۆرانکاریەک لە نێوانیان بەدی ناكرێ، لە جۆرو مامەڵەکردن لە بەرێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دانانی سەڕۆکی پەرلەمان!
پێشوەخت، میدیا کوردیەکان، بە تایبەتی ئەو میدیایانەی کە سێبەری هەر دوو پارتی دەسەڵاتدارن، بڵاویان کردەوە کە پارتی و گۆڕان، ریکەوتوون لە دابەش کردنی پۆستەکان، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەر گۆڕان کەوتووە. لە زۆربەی میدیاکان بەتایبەتی ئەو میدیاو سایتانەی کە سێبەری بزوتنەوەی گۆڕانن، بڵاوکرایەوە کەوا یوسف محەمەد کاندیدی ئەو بزوتنەوەیە و دیاریکراوە بکرێ بە سەڕۆک پەرلەمان، وە یەکێتی نارازیە.
بۆیە هیچ شتێ نەمابوو کە پەرلەمان تاوتۆی بکاو بڕیاری لە سەر بدا کە جیاوازتر بێت لە هەڵبژاردنەکانی سەڕۆکی پەرلەمان لە رابردوودا. تەنیا جیاوازی ئەوەیە کە سەرۆکی پەرلەمانی رابردوو یەکێتی بوو ئەو جارە گۆڕانە.
ئەوەی شایەنی باس کردن بێ ئەوەیە، شانۆی پەرلەمان هێشتا دەنگی پارتی تیادا زوڵاڵ بوو، پێگەشی لە جاران بەهێزتر بوو، لەوەی کە یەکێتی هێشتا لە دەسەڵاتە لەگەڵی لە دامەزراوەی کابینەی رابردوو کە جارێ بە تەواوی دەور تەسلیم نەکراوە، وە چ لەوەی ئۆپۆزیۆنیش یەکەم هەنگاوی دەنا بۆ ناو دەسەڵات، بە تایبەتی بزووتنەوەی گٶران. بۆیەش گرژی لە نێوان بزوتنەوەی گۆڕان ویەکێتی بوو زیاتر لەوەی لەگەڵ پارتی.
لەو هەڵبژاردنە تەنیا یەک کاندیدی بێ ڕکابەر هەبوو، ئەو هەیکەلە پەرلەمانیاش دەبوایە هەر تەشکیل بکرێ لەو رۆژە، بۆیە هەڵبژاردنەکە تەنیا بۆ ئەوە بوو کە بە میللەت رابگەینرێ کە هەڵبژاردن کرا، وە ئەوەی لە دەرەوەی پەرلەمان، بڕیاری لەسەر درابوو بخرێتە قاڵبێکی یاسای، هەر وەکو ئەوەی لە رابردوودا ئەنجامدەدرا لە نێوان پارتی و یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەڕۆکی پەرلەمان!
خاڵیکی تر، پێشنیار کردنی دەنگدان دەبێ بەدەست هەڵبڕین بێت، یان بە نهێنی کە لە لایەن هەندێ لە پارتە سیاسیەکان دەخرێتە روو وەکو دەستکەوتێ، ئەوەیان تەنیا لەبەر ئەوە نیە، کەوا روویەکی شەفافانە بدرێ بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکە، بەڵکو لەبەر نەبوونی متمانەی نێوان لایەنە سیاسیە رێکەوتووەکانە ئەمە لەلایەک، لەلایەکی تر نەبوونی متمانەی سەدا سەد، بە ئەندام پەرلەمانەکانی ناو خودی قەوارە سیاسیەکان لە لایەن کەسایەتی یەکەمی پارتە بەشدار بووەکانە! کە چاودێری دەکەن لە سەرکەوتنی ئەو پلان و ستراتیژیانەی کە پێشوەخت لە چوارچێوەیەکی تەسک وێنەی کێشراوەو، سەپاندراوە!!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە