تاڵه‌بانی نوێنه‌ر ده‌نێرێته لای مانگرتووه‌کان له به‌سره ، به‌ڵام بۆ خۆپشاندانه‌کانی سلێمانی نه‌نارد
Wednesday, 10/08/2011, 12:00
ئه‌بێت شتێکی ئاسایی بێت لامان کاتێک خاوه‌نی سه‌رۆکێکی له‌م جۆره بین ، جه‌لال تاڵه‌بانی که به ره‌گه‌ز کورده و سه‌رۆکی کۆماری عێراقی ئێستایه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و پارێزگای سلێمانیه به‌ڵام ده‌بینین هه‌واڵی له‌و جۆره بڵاو ئه‌بێته‌وه که گوایه نوێنه‌رێکی خۆی ناردووه بۆ لای تاکه شاعیرێک له به‌سره که به هۆی نه‌بوونی کاره‌باوه مانی گرتووه ، ئاخۆ بیستنی هه‌واڵێکی له‌و جۆره چیمان پێ ئه‌ڵێت له کاتێکدا که له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو 17ی شوبات 19 نیسان ئه‌و هه‌موو نوسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه نووسه له شاری سلێمانی خۆپشاندانیان کرد و بگره لێیان و سوکایه‌تیشیان پێکرا به‌ڵام نه‌مان بینی جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌ک نوێنه‌ری خۆی بنێرێته ناو خۆپشانده‌رانه‌وه ، ده‌ڵێن گوایه زۆر نیگه‌ران بووه کاتێک بیستویه‌تی که ئه‌و شاعیره مانی گرتووه و ناچیته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی ، به‌ڵام ده‌بێت چه‌ند نیگه‌ران بووبێت که ئه‌و هه‌موو شاعیر‌و ڕۆژنامه نوس وئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانه سوکایه‌تیان پێکرا؟ تۆ بلێی چه‌ند نیگه‌ران بووبێت کاتێک سوکایه‌تی به خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ کرا؟ ، به‌ڵام داخه‌که ئه‌وه‌یه که ئاخۆ نوێنه‌ری تاڵه‌بانی چه‌ند گرنگی هه‌بووبێت لای ئه‌و شاعیره؟ بێگومان جوابی ئه‌و بۆ نوێنه‌ره‌که‌ی تاڵه‌بانی نه‌رێنی بووه و گوایه ئه‌مه کێشه‌یه‌کی تایبه‌تی نیه و کێشه‌یه‌کی گشتیه ، به‌ڵام کاتێک ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که نازناوی مامه‌یان به‌خشی به جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر بهاتایه نوێنه‌رێکیان جه‌لال تاڵه‌بانیان ببینیانه ئاخۆ به‌م جۆره ئه‌بوو وه‌ڵامیان؟، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانین که جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقه واته ده‌بێت جیاوازی نێوان هیچ لایه‌نێک و ڕه‌گه‌ز و ئاینێک نه‌کات به‌ڵام ئاخۆ یه‌ک عه‌ره‌ب گرنگتره یاخود چه‌ند هه‌زار کوردێک ؟ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه ئاشکرایه بۆیه نامه‌وێت هیچی تر بنوسم له‌سه‌ری چونکه ئێمه‌ی کورد له‌و کاته‌وه‌ی دروست بووین و مێژوو ئه‌نوسینه‌وه هه‌رده‌م خه‌می بێگانه‌مان بووه و هێنده‌ی خه‌می بریندارکردنی بێگانه‌مان بووه هێنده خه‌می خۆمانمان نه‌بووه بۆیه ده‌بێت ئاسایی بێت لامان ئه‌م جۆره دیاردانه.
یادگار هه‌مه‌وه‌ندی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست