کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵاتێکی ملکه‌چ بۆ ڕژێمه‌کان ، ئۆپۆزسیۆنێکی ملکه‌چ بۆ ده‌سه‌ڵات

Thursday, 23/06/2011, 12:00


له‌ هه‌موو کات و سه‌رده‌م و شوێنێکدا جه‌نگی مانه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و جه‌نگی به‌ ده‌ست هێنانی کورسی و خۆ به‌هێزکردن و په‌یداکردنی پشت و په‌نا له‌ زۆر سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری و له‌ زۆر ڕووداوی مێژوودا تۆمار کراوه‌ و له‌ هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه‌شدا خه‌ڵکی سڤیل و هاوڵاتیان بوونه‌ته‌ قوربانی و سه‌رجه‌م زه‌ره‌ر و زیان و خوێنه‌کان له‌ ئه‌ستۆی خه‌ڵکدا بوون و هه‌موو قورساییه‌کانی ئه‌و جه‌نگانه‌یان له‌ شان گرتووه‌ و بوونه‌ته‌ هۆکارێک بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان و دواتریش هه‌ر خه‌ڵک و هاوڵاتی بوونه‌ ئامێری مانه‌وه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌هێزکردنی پایه‌ی کورسیه‌کانیان، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ چاوێک به‌ مێژووی پڕ شه‌رمه‌زاری خۆمان و پڕشانازی ده‌سه‌ڵاتی کوردیدا بخشێنینه‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی شۆڕش له‌ پێناو به‌ ناو به‌رژه‌وه‌ندی کوردا ئه‌وا هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌مان بۆ ده‌رئه‌که‌وێت که‌ هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی کورد بگری بێجگه‌ چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک قازی که‌ به‌ په‌نجه‌ ئه‌ژمێردرێن ئه‌وا ئه‌وا سه‌رشۆرییه‌ی خۆمانمان بۆ ده‌رئه‌که‌وێت که‌ به‌ ناو سه‌رکرده‌کانی کورد کردوویانه‌ و هه‌رده‌م ملکه‌چیان بۆ بێگانه‌و ڕژێمه‌ کورد کوژه‌کان کردووه‌ و هه‌موو کات ویستوویانه‌ که‌ بۆ به‌هێزکردنی خۆیان یه‌کتر بکوژن هه‌روه‌ک چۆن جه‌لال تاڵه‌بانی و یاوه‌ره‌کانی که‌ چۆن ملکه‌چی خۆیان بۆ ئێران ڕاگه‌یاندووه‌ و چۆکیان بۆیان دایاوه‌ تاکو له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هێزێک په‌یدا بکه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنه‌ هاوزمانه‌که‌ی خۆی که‌ پارتی مه‌سته‌فا بارزانی و مه‌سعود بارزانییه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ریه‌ک له‌ حیزبی پارتی و مه‌سعود بارزانی که‌ چۆن ملکه‌چی خۆی بۆ به‌عس ڕاگه‌یاند و چۆکیان بۆ سیاسته‌ کورد کوژه‌کانی ئه‌وان دایاوه‌ هه‌موو ئه‌مه‌ش له‌پێناو په‌یداکردنی پاڵپشت و به‌هێزکردنی خۆی بووه‌ ، له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هه‌رده‌م خه‌ڵک بوونه‌ته‌ چه‌کی به‌رنگاربوونه‌وه‌ و هه‌موو کات ئه‌وان بوونه‌ته‌ قوربانی ، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر مێژووی پڕ شه‌رمه‌زاری ئێمه‌ و پڕشانازی ئه‌وان بێت وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ لێکدانه‌وه‌ی (ده‌سه‌ڵاتێکی ملکه‌چ بۆ ڕژێمه‌کان) ئه‌وا ئێستا ئه‌بێت لێره‌وه‌ بێینه‌ سه‌ر نیوه‌ی دووه‌می بابه‌ته‌که‌ واته‌ (ئۆپۆزسیۆنێکی ملکه‌چ بۆ ده‌سه‌ڵات). ئه‌گه‌ر به‌ دروست بوونی گۆڕان و هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی زاراوه‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو ئه‌قڵی به‌رته‌سکی سیاسه‌تی کوردی جۆره‌ هه‌مه‌ڕه‌نگیه‌ک له‌ سیاسه‌تی کوردیدا هاته‌ ئاراوه‌ و پێشوازیه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌رمی لێکرا وه‌ک میلله‌تێکی تینوو بۆ گۆڕانکاری هه‌ر ئه‌م پێشوازیه‌ بوو که‌ گڕوتینی دا به‌ چه‌ند حیزبێکی ئیسلامی وه‌ک یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ که‌ خۆیان به‌ چه‌مکی ئۆپۆزسیۆن بووندا هه‌ڵواسن و به‌ڵکو له‌و ڕێگایه‌وه‌ بگه‌ن به‌وه‌ی که‌ خۆیان خه‌ونی پێوه‌ ئه‌بینن ، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ڕووداوی مێژووی ناوچه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرته‌وه‌ لێره‌وه‌ پلانی ئۆپۆزسیۆن بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ خۆی مه‌به‌ستێتی ده‌ستی پێکرد و له‌ژێر ناوی شاڵاوی گۆرانکاریدا و به‌ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی ناوچه‌که‌ هه‌وڵیاندا گروتینێکی جه‌ماوه‌ری بۆ خۆیان سازبکه‌ن و له‌ ژێر سایه‌ی خوێنی خه‌ڵکه‌وه‌ به‌و خواسته‌ی خۆیان بگه‌ن که‌ ده‌یان ویست ئه‌ویش به‌ ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ چونکه‌ سه‌ره‌تا ئۆپۆزسیۆن به‌ عه‌یبه‌ی ئه‌زانی که‌ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌کرد گۆرانکاری و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ بوو که‌ له‌ کوردستاندا په‌یڕه‌و ئه‌کرا که‌چی بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵیاندا سازشبکات و کۆبنه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆیه‌ به‌ سوود وه‌رگرتن له‌و بارودۆخه‌ و له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی ملکه‌چ بوون بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ پڕ شه‌رمه‌زاریه‌ خۆپشاندانێکی جه‌ماوه‌ریان ڕێکخست و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ خه‌ڵکیان کرده‌ سوته‌مه‌نی به‌ جه‌نگی به‌ ئاشتی به‌ ئاشتی و له‌ پێناو کورسی و متمانه‌ی سه‌رۆکه‌کانیاندا چه‌ندین که‌سیان کرده‌ قوربانی و ئه‌مجاره‌ش هاوزمان و هاوخاکه‌کانی خۆیانیان کرده‌ خاوه‌ن ماڵ و ئه‌مجاره‌ش به‌رگی ڕه‌شی شه‌ڕی براکوژی و 31 ئابیان دایه‌وه‌ به‌سه‌ر ماڵی دایک و باوکه‌ شه‌هیده‌کاندا، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ رێکخستنی خۆپشاندانه‌کان و ناردی نوێنه‌ری خۆیان بۆ ناویان و به‌ هاوڵاتی کردنی پرۆسه‌که‌ ئه‌نجامی ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ بوو که‌ ئێستا له‌ ژێر ناوی کۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی به‌ ئه‌نجام گه‌یشتووه‌ و ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناویان نابوو نوێنه‌ری شه‌قام ئێستا بوونی نیه‌ ، لێره‌دا مه‌به‌ستی ئۆپۆزسیۆن ئاشکرابووه‌ که‌ هه‌موو هه‌وڵ و کۆششی بۆ به‌ده‌ستهێنای ئه‌و پله‌ ملکه‌چیه‌ بووه‌ که‌ ئێستا بۆته‌ جێی مایه‌ی دڵ خۆشی ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده‌کانیان و له‌نێوانیشیاندا هه‌ر که‌سه‌ و خۆی به‌ خاوه‌ن مه‌سه‌له‌ ئه‌زانێت و خۆی به‌ براوه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ دا ئه‌نێت و هه‌ریه‌که‌شیان جه‌ماوه‌ری به‌ ئیراده‌ی گه‌ل ناوزه‌ند ئه‌کات و هه‌رجاره‌و به‌ چه‌شنێک گوزارشتی هه‌ستی گه‌ل ئه‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ ئاشکرایه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌م نیشتیمانه‌ هه‌رده‌م جه‌رگ سوتاوه‌دا بژی ئه‌وا خاوه‌ن یه‌ک ئیراده‌یه‌ ئه‌ویش رووخاندنی ده‌سه‌لاتێکه‌ که‌ خۆی به‌ ده‌ستی خۆی چاڵ بۆ خۆی هه‌ڵئه‌که‌نێت و هه‌مووشمان ئه‌و ڕۆژه‌ ئه‌بینن که‌ چۆن ئه‌مانه‌ ئه‌کرێنه‌ زبڵدانی مێژووه‌ و ناویان به‌ ره‌نگی سوور ئه‌نوسرێته‌وه‌ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە