کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوی ئه‌و خوێندکارانه‌ی که‌ به‌ (قبول خاس) له‌ زانکۆی هه‌ولێری پزیشکی وه‌رگیراون

Friday, 24/12/2010, 12:00


یه‌کێک له‌و دیارده‌ ناشرینانه‌ی که‌ له‌ زانکۆکانماندا بڵاو بۆته‌وه‌ ئه‌ویش دیارده‌ی قبوڵ خاسه‌ که‌ بڕیارێکی تایبه‌ته‌ به‌ چه‌ند خوێنکارێک که‌ له‌لایه‌ن که‌سێکی باڵا ده‌ست یاخوود حیزبێکه‌وه‌ دیاری ئه‌کرێن که‌ بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌یه‌ که‌ نمره‌کانیان نزمن ئه‌ویش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان که‌سانێکی خاوه‌ن پاره‌ و ده‌سه‌ڵاتن بێ ئه‌وه‌ی خۆیان هیلاک بکه‌ن سنوری حه‌زه‌کانیان وا ئه‌کا چاوببڕنه‌ کورسی ئه‌و خوێندکارانه‌ی که‌ به‌ زیره‌کی و توانای خۆیان ئه‌گه‌نه‌ کولێژێکی به‌رز، من لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌یه‌م ناوی ئه‌و خوێندکارانه‌ بڵاو بکه‌مه‌وه‌ که‌ ئێستا له‌ زانکۆی هه‌ولێری پزیشکی کۆلێژی ده‌رمانسازی ده‌وامی ئاسایی خۆیان ئه‌که‌ن و که‌ به‌ وته‌ی هه‌ندێک خوێندکار به‌ بڕیاری وه‌زیری خوێندنی باڵا ئه‌و خوێندکارانه‌ له‌ کۆلێژی ده‌رمانسازی هه‌ولێر وه‌رگیراون ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ له‌ زانکۆی سلێمانی کۆلێژی ده‌رمانسازی هه‌مان دیارده‌ به‌رچاو ئه‌که‌وێت که‌ به‌ ئاشکرا خوێندکاره‌ قبوڵ خاسه‌‌کان ئه‌ناسرێنه‌وه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ناوی خوێندکاره‌کانی زانکۆی هه‌ولێری پزیشکی کۆلێژی ده‌رمانسازیه‌ که‌ له‌ قۆناغی یه‌که‌من:

دڵخواز محمد مسته‌فا
گه‌شاو تاهیر مسته‌فا
لانه‌ عه‌ونی که‌مال

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە