فەرەیدوون عەبدولقادر لە زیندانیش‌دا هەر کاسپی کردوە !
Sunday, 11/11/2012, 12:00
ئه‌م باسه‌م په‌یوه‌سته به‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی فهریدهون عه‌بدولقادر که رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه، دیمانه‌که ناونیشانێکی سه‌یری له خۆی گرتووه، که ده‌ڵێت: (
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر له‌باره‌ی چۆنێتی دهوڵهمهندبونیهوه ده‌دوێ).
له بڕگه‌یه‌کی قسه‌کانییدا فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر ده‌ڵێ:
من کاسپی کردن لەگەڵ خوێنمدا تێکەڵ بووە، تەنانەت کە لە زیندانیش‌دا بووم ." هه‌ر له‌منداڵییه‌وه حه‌زم لهكاسپی كردوه و كردومه، ته‌نانه‌ت له زیندان به‌شاهیدی كۆمه‌ڵێك كه‌س، وه‌ك ئاسۆ شێخ نوری و ئاوات عه‌بدولغه‌فور و چه‌ندینیتر هه‌مو رۆژێك كاری زۆر باشم كردوه قازانجی زۆریشم لێكردوه، جگه له زیندان به‌رهه‌مه‌كانم له كۆگای دیاری بازاڕیعهسری لایكاك ئه‌حمه‌د چاوشین ئه‌فرۆشرا، كه له‌زیندان هاتمه‌ده‌ر زیاتر له7هه‌زار دیناریئهو كاتم كۆكردبۆوه، ئه‌وده‌مه یه‌ك دینار 3 دۆلار بوو"
http://www.awene.com/dossier/2012/11/07/16111ئەمە کۆمیدیاترین چاوپێکەوتنە کە لەم ماوەیەدا خوێندبێتمەوە .
ئیستا ئێمه به ددانپیدانانی کاک فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر خۆی به دیوێکی تریشدا ئه‌م که‌سایه‌تییه ده‌خوێنینه‌وه، که "فەرەیدون" کەسێکی کاسبکاره، باوکم ووتەنی لە سەر بەردی ڕەق خۆی ژیاندووه، بەڵام کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پاره زۆر و ئەو هەموو سامانە ، نەک جێی پرسیارە، بەڵکو هەموومان لە ئاستییدا سەرمان سوڕدەمێنێت .
هەرچی بەڕێوبەری بانکی جیهانی هەیە، لەگەڵ هەموو پڕۆفیسۆر و ئابورییناس کۆیان بکەرەوە و پرسیاریان ئاراستە بکە، بڵێ: ئەرێ کەسێک لە زیندانی عێراقی سەردەمی" سەدام" دا بووبێت و لە سەر سیاسەتکردن گیرابێت، له ته‌نیشتییه‌وه هاوخەباتەکەی لە داردرابێ، ئایا ده‌کرێت ئه‌م له خه‌می پاره‌کۆکردنه‌وه و خۆدهولهمهندکردندا بووبێت، له کاتێکدا هاوه‌ڵه‌کانی شه‌ڕی مانی ژیانیان کردبێت!؟ ئایا له‌و کاتانه‌دا چ وا له تۆ ده‌کات، پاره کۆبکه‌یته‌وه، که نه‌زانیت به‌یانییه‌که‌ی ئایا له سێداره ده‌درێت، یان ئازاد ده‌کرێت؟ هه‌ڵبه‌ته فه‌ره‌یدون له‌ناو زیندانیش‌دا خه‌می پاشه‌ڕۆژ و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خۆی بووه، جگه له‌وه ده‌بێت پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش بکه‌ین، که چۆن فه‌ره‌یدون له‌ناو زینداندا توانیوێتی پاره کۆبکاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پرسیار زۆره، یان ئه‌وه‌تا رێگایان داوه حانوت و دوکانی هه‌بێت و به زیندانییه‌کان شت بفرۆشێته‌وه، یان له ژێره‌وه ئه‌من و به‌عسییه‌کان موچه‌یه‌کیان بۆ بڕیوه‌ته‌وه، چونکه به ده‌ڵی ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وتی کردووه، قسه و نهێنی زیندانییهکانیانی تری بۆ بردوون، هه‌رچه‌نده له‌هه‌مانکاتدا له‌مه‌وه ده‌توانین که‌سایه‌تیی پیسکه و ره‌زیلی و پاره‌په‌رستی فهریهدونیش بخوێنینه‌وه، که ره‌نگه له سه‌ر سفره‌ی زیندانییه‌کانی دیکه ژیابێت و هه‌میشه ده‌ستی له‌وان پانکردبێتهوه، ده‌نا جگه له‌وه که‌س هه‌یه بتوانێت له زینداندا ٧٠٠٠ دیناری ساڵی ١٩٧٩ پاشەکەوت بکات؟
ئەو قسەیه‌ی، که فەرەیدون دەیکات، سوکایەتییە بە هاوڕێ زیندانییه‌کانی کە لەو سەردەمەدا و بەدرێژایی مێژووی داگیرکەرانی کوردستان و ڕژێمەکان، کوردستانیان داگیرکردووە . ئەم چاو پێکەوتنەی فەرەیدوون خزمێکی خۆمی وهبیرهێنامەوە، که کاتی خۆی له ئه‌بوغرێب زینداندیی بوو، به‌ر لێبوردنی گشتیی که‌وت و له‌زیندان ئازادکرا، ئه‌و که‌سه ماوه‌ی 10 ساڵ زیاتر زیندانیی و بێسه‌ر و شوێن بوو، کەسوکار دەستیان لێ شتبوو ، ئه‌و گێڕایه‌وه وتی: له زینداندا که‌سایه‌تیی ئازاد و ئازا ده‌ناسرێت، ره‌سه‌ن به بیروباوه‌ڕ و مه‌عده‌نی خاوێن و خاوه‌ن وره‌ی به‌رز زوو ده‌رده‌که‌وێ، ووتی ئێمه له زینداندا ترسمان له‌مردن نه‌ده‌کرده‌وه، ته‌نها ترسێک که هه‌مانبووبێت لە دوو که‌س بوو که کاری سیخووڕیی به‌سه‌رماندا ده‌کرد و ده‌چوونه لای ئه‌من و پۆلیس و سەجانەکان و به‌رپرسه‌کانی نێو به‌ندیخانه، له نوکه‌وه هه‌رچیی رووی بدایه ده‌یانگه‌یانده ده‌م ئەو جەلادانە، به‌ڵێ ئێمه ترسمان له"فهریدهون عه‌بدولقادر و ئاوات عه‌بدولغه‌فور بوو"، ئه‌م دووانه نمونه‌یان نه‌بوو له ترسنۆکیی و ماستاوکردن و دووزمانی و ده‌مپانکردنه‌وه بۆ جەلادەکانی ناو زیندان ، بۆ مێژوو دەیگێڕمەوە خزمەکەم بەستایشەوە باسی ئازایەتی و قارەمانێتی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی دەکرد، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دووانه‌وه ئەو که‌سێکی مه‌رد و نه‌ترس بوو.
کورد ووتەنی فەرەیدونیش وەک پەندە کوردێکە "ڕێوی کێ شاهیدە، دەڵێ کلکم " ئەویش ئاوات عەبدولغەفوری کردووه به شایه‌تی خۆی.
کاتێک کە چەند نامەیەک لە زیندانی فاشیەکانەوە دەخوێنیتەوە دەڵێیت: ئێوه ئه‌ی فەریدونهکان و سیاسیه کاسبکار و بازرگانه‌کانی باشوور، ئێوە زیندانیشتان ناشرین کرد .
فەرەیدوون جگە لەوەی لە زینداندا بازرگان و کاسبکاربووە ، لەژیانی پێشمەرگایەتیشدا ، هیچ نەبووە کەچی ئه‌ندامی مەکتەبی سیاسی بوو.
دوای ئەنفالەکان ، ئێمە لەو سەر سنورانە، مێش تێی دابووین هێندە پەنیری ناو تەنەکەمان خوارد ، کەچی ئەم فەرەیدوونە یەک دوو برای پاک‌و تەمیزی هەبوو، فه‌ره‌یدون بۆ هه‌ر یه‌که‌یان جێبێکی لاندگرۆزەری کڕی بوو لە نێوان قاسمەڕەش و سەردەشتدا شۆفێرییان دەکرد، ئێمه نەمانزانێ چۆن و لە کوێوە ئەو ئۆتۆمۆبێلانە کڕان، دوایش یەکه یەکە هەموویانی نار بۆ سوئید و ووڵاتانی تر، مام قادرری باوکیشی نارد بۆ دانمارک . دیاره هه‌ر به‌و پاره‌یه‌ی که له زینداندا کۆی کردبوویه‌وه، هەر بە کاسپی لەو سەر سنورە ، ئەوه‌یە پیاوی کاسبکار و سیاسیی و خه‌مخۆری ئه‌و میلله‌ته، که له‌سه‌رده‌می کیمیابارانی هه‌له‌بجه و ئه‌نفالیشدا ئه‌م کاسبی خۆی ده‌کرد و ده‌وڵه‌مه‌ند و پاره‌ی هه‌بوو، ئافه‌رم کاک فه‌ریدون که شه‌رم ناکه‌یت و کاسپی و کوردایه‌تیی و سیاسه‌ت و جاسوسی و خیانه‌ته‌کانت تێکه‌ڵ به یه‌کتر کردووه، ئافه‌رین شیری دایکت بێ حه‌ڵال بێت، وا راستگۆت لێده‌رچووه، ئێوه لەهەرکوێیهک بن جێ دەستتان دیارە.
ئاخر بێ مەڵامەت نییە، کاک فه‌ره‌یدون کە دەڵێ ماڵی ئاوابێ مام جه‌لال چوارسه‌د هه‌زار دۆلاری داومەتێ، وەک تاڵەبانی به ڕەنجی پاچکاری ڕۆژانەی کۆی کردبێتەوە، هەر لێرەدا فەرەیدوون بزمارێک لە تابووتی کەسەکانی ناو گۆڕانیش دەدات و دەڵێ برادەران کە ئێستا لەگۆڕاندا سەرکردەن، ئەوان یارمەتیان دام قەرەبوو بکرێمەوە، ئەی کە وایە گۆڕانخوازه‌کانی گرده‌که، گۆڕانی چیمان بۆ دەکەن، ئێوه ئه‌وه‌نده قسه‌تان لای یه‌کێتیی و مام جه‌لال بخوات، واسته بۆ که‌سێکی یه‌کێتیی بکه‌ن تا قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه...... ؟
کاتێک ئەم چاوپێکەوتنە دەخوێنیتەوە دەزانی ئێمە لە چ ووڵاتێکی دز و داڕوخاو لەئەخلاقدا دەژین، لەلایەکی ترەوە باس لە فاروقی مەلامستەفای هاوڕێ دەکات کە کۆمەکی کردووە، نازانم به کام پاره یارمه‌تی فه‌ره‌یدونی داوه؟ ئایا به پارەی تفەنگەکانی دوای ئاش بەتاڵە کە لەسەید سادق تەسلیم به ڕژێمی بەعسی کردەوە ، یان به پارەی ئەو مریشکە مردارەبوانە کە ناوسکهکانی پڕدەکرد لە ئاو دەیان خستە ناو سه‌لاجه‌وه تا دەیبەست و کێشی زیاد دەبوو؟! چونکه ئەو دەمه فەرەیدوون پارێزگاری شاری سلێمانی بوو.
ئەم چاو پێکەوتنە قسە زۆر هەڵدەگرێ ، بەڵام ئێمە گەلێکین خوێندنەوەمان نییە ، دەنا ئاوا ئاسان ئەم میکرۆبانە یاری بەچارەنووسمان ناکەن، فەرەیدوون نازانم دەیەوێت چیمان پێ بڵێت ، دەیەوێت بڵێت لێرە شانسی کاسپی کردن هەیە؟.
گەرچی فەرەیدوون بانگەوازی ئەوە دەکات، کە وازی لە سیاسەت کردن و سیاسه‌تبازیی هێناوە ، کەچی بەردەوام ستونێکی لە کوردستانی نوێ‌دا هه‌یه، ڕەخنە دەگرێ و خۆشی بە شەریف له قەڵەم ده‌دات ، هەندێ جاریش پێشنیار و قسەی سیاسیانەش دەکات لەشێوەی نەسیحەت کردن.
مه‌خابن بۆ ئەو ڕۆژانەی کە ئەم نموونە پیس و دزێوانە، وەک کەڕکەرە لەبەرگی ڕەنگاو ڕەنگدا ڕابەری شۆڕشێکیان دەکرد و گەنجی ئێمەیان به کوشت ده‌دا و خوێنی هاوڕێ شەهیدەکانیان نۆش دەکردین، ئەمڕۆ نەک بازرگان دەرچوون، بەڵکو لەسەر تێکشکانی تاک بەتاکمان کار دەکەن.
لەکۆتایدا قسه‌یه‌کی جەواهیر لال نەهرۆم بیرکەوتەوە، کە لەناو نامەکانیدا لە زیندانەوە بۆ کچەکەی نوسیبوو دەڵێت:
"کچم ئەگەر ڕقت هەلبستێت دەبێ ئەم ڕقه‌ت ئاراستەی زەبوونی و نەزانین و ناکۆکێکانی ناوخۆ بکه‌یت، چونکە ئۆباڵی مەینەتێکەمان لە ئەستۆی ئەمانەدایە "
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست