مهسعود بارزانی خیانهتی کردووه به گاڵته و سۆعبهت
Friday, 02/11/2012, 12:00
"دەمیرتاش" لە کۆبونەوەی هەفتانەیاندا لە بەردەم زیندانی ئامەدا ڕووی دەمی لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کردوو پێی ووتن لەهەمبەر بەرخۆدانی کورداندا بێ هەڵوێست مەمێن و بە جدییهوه لەکێشەی نەتەوەکەمان بڕوانن ، ئەوە بەس نییە ڕێگە بەمحەمەد ئۆجەلان دەدەن بچێتە ئیمراڵی، ئێمە دەمانەوێت عەبدوڵا ئۆجەلان بێتە ئاماد. ئەوە ماوەی ٥٣ ڕۆژە زیندانیانییانی ناو زیندانی تورکیا مانیان لەخواردن گرتوە و ئەمڕۆ نەقا بەی پزیشکانی تورکیا دەڵێن گیانی ٧٠٠ زیندانی کورد لە مەترسیدایەو دەبێ بەدوای ڕێگە چارەسەردا بگەڕێین. ئەردۆغانی فاشیش دەڵێ سەرکردەکان هانی زیندانێکان دەدەن بۆ مانگرتن لەنان خواردن و خۆشیان لەدەرەوەی زیدان کەباب دەخۆن.
کەلتوری خەبات و بەرخۆدان لەزینداندا ناسنامەی کوردەکانی باکورەو زیندانی دیاربەکریش پڕێتی لەمێژووی بەرخۆدان کاتێک سەلاح دەمیرتاش لەبەردەمی زینداندا قسەی دەکرد لەگەڵ پەرلەمانتارەکانی تردا، ووتم مێژوو خۆی دەنوسێتەوە و ئێستا نائێستا هێرش دەکرێتە سەر زیندانی دیاربەکر و " باستیل "ێکی تر لەمێژوودا خۆی نمایش دەکات.
ڕووداوەکان زۆر بەخێرای هەنگاو هەڵدەهێنن ، ئیستا بەهاری کوردی لەسەر شەقامەکانی ئاماد و شارەکانی ترە لەباکوری ووڵات بە ئەستەمبوڵیشەوە، کەچی مێدیای باشور واتا مێدیای دەسەڵاتی باشور و مێدیای جیهانی هیچ ناڵێن و بگرە نایانەوێت هیچ بڵێن و هەواڵەکان بەگوێ جیهاندا بدەن . سەمەرە لەوەدایە یەکێک لە سەرکردایەتی پارتی دەڵێ دەبێ ئێمە واقیعانە لەڕووداوەکانی تورکیا بڕوانین نەک عاتیفیانە . من دەمتوانی هەردوو ووشەی "واقیع و عاتیفە" بکەمە کوردی بەڵام پارتێکان ئەوڕووداوە بەمەرگی خۆیان دەزانن ، ڕاستی ئەوەیە لەشيقامەکان ڕوودەدەن سۆزیش ئەوەیە کە پارتی و یەکێتی هیچ کاتێک نایانەوێت لەبەشي داگیر کراوەکانی تری ووڵاتدا هێچ ڕووداوێکی ناخوازراو ڕوو بدات ، چونکە بسنزەکەیان مەترسی دەچێتە سەر . بۆیە مەسعود بارزانی لەباتی ئەوەی ڕووبکاتە دیار بەکر یان ئامادی پایتەختی کوردان بەرەو دوبەی بۆلای میرنشینە کۆیلەکان سەفەری کرد. سەیر لەوەدایە ئەم پیاوە پێشمەرگەیە ناتوانێ ڕووبەڕووی هیچ شتێک بێتەوە کە سەرچاوەی ترسی لێوە بێت ، ئەو ناتوانێ قسەیەکیش بکات لەسەر هەموو ئەو ڕووداوەی ئەمڕۆ لەو بەشي گەورەیەی ووڵاتدا کەڕوو دەدات . هەر بۆیە دوا هەواڵ ئەوەمان پێدەڵێت کە مەسعود بارزانی ئەردۆغانی دڵنیا کردۆتەوە لەوەی لە باشوری بچوکدا هیچ هەرێمێک بۆ کوردان چێنابێت، چەند حەکیمە مەسعودی ٥٠ساڵ پێشمەرگە!
لەکاتێکدا سوپای ئازادی سوریا هێرشی دڕندانە دەکاتە سەر کوردەکان ڕۆژئاوای ووڵات و شەڕهەمووڕۆژێک خۆی نمایش دەکات ، کە هەموومان دەزانین ئەوە تورکە فاشیستەکانی حوکمەتەکەی ئاکەپەیە ، لەو کاتەدا مەسعود بارزانێکەی لەمەڕ خۆمان یەک ملیۆن دۆلار پێشکەشی سوپای بەناو ئازادی سوریا دەکات.
پێم وایە داود ئۆغڵوی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەهەمان ئەو قوتابخانەیە خوێندبێتی کە مەسعودو جەلالەکەی ئێمەی لێ دەرچون ، داود دەڵێ من زۆر زمانی کوردیم خۆش دەوێت و حەز بەفێر بوونی دەکەم ، کەچی ئەوەتانێ زیاتر لە١٠٠ساڵە زمانی شیرینی کوردی لەو ووڵاتەدا یاساغەو توەرکان و دەسەڵاتداران نایەڵن کورد بەکوردی بدوێن ئۆغڵو نایەوێ کورد فێر ی کوردی بێت، بەڵام ئەو خۆی لەجیاتی ٢٠ملیۆن مرۆڤ فێردەکات ، هەر چۆن تاڵەبانی پرسە نامە بۆ کوژرانی زاوای ئەسەد دەنێرێ و دەڵێ ئەسەد بەحەکیمی خۆی لەو قەیرانە ڕزگاری دەبێت و مەسعودیش بۆ سوپا کورد کوژەکە ملیۆنان دیناری دزی دەبەخشێتەوە تاکو لەڕۆژئاوای ووڵات ئازادی خۆی نمایش نەکات.
دەڵێین پێتان وایە گەیشتوینەتە دواویزگەکانی ئازادی ووڵات؟ بەڵێ کورد بەرەو خەونی نیشتمانی ئازاد هەنگاو دەنێت، بەڵام بەباوەڕی من تاکو ئەم دوو بنەماڵەیە مابێت سەرکەوتن و ئازادی بۆ نیشتمان لەقلەی قافدایە ، لەکاتێکدا مەلا بەختیار ، خۆی بیر دەچێتەوە و شانی پیادا دەکات و ووتاری ئاگراوی دەخوێنێتەوە و داوای ئازادی ئۆجەلان دەکات، کەچی چاودێرەکەی بەهەواڵێکیش باس لەڕووداوی باکوری ووڵات ناکات . کۆسرەت داوای ئازادی ئۆجەلان دەکات ، کەچی حیزبەکەی نایەوێت ئەو واقیحە ببینێت کە لە باکور ڕوودەدات و هیچی لەبارەوە ناڵێن و نانوسن.
لەکۆتایدا بە ووتە و هەڵوێستێکی جوامێرانەی نووسەری گەورە "یەشار کەمال" کۆتایی دەهێنم کە دەڵێ:
ئیمڕۆ ئهو کوڕ و باوکانهی که مانیان لهخواردن گرتووه، لایهنێکن لهو خهباته، سهیرکردنی مردنی مڕۆڤێک که مانی لهخواردن گرتووه، گهورهترین تراژیدیایه، ئهوه به هیچ شێوهیهک له مرۆڤایهتی ناوهشێتهوه، ئیمڕۆ داواکردنی ئهو مرۆڤانه بۆ دیموکڕاسی که ئامادهن له پێناویدا گیانی خۆیان لهدهست بدهن، بهشێکه له مافی مڕۆڤ، لهکاتێکدا که دهتوانرێ چارهسهری ئهو کێشهیه بکرێت، ئهگهر ڕێ له مردنی ئهوانه نهگیرێت ئهو کاته ئۆباڵی ئهوه دهکهوێته ئهستۆی دهسهڵات و ئۆپۆزیسیۆن و میدیا وههر یهکێک له ئێمه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست