کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆکی هه‌رێم، بارزانی، ده‌ستی ناڕوات له‌سلێمانی!!

Wednesday, 14/04/2010, 12:00


سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید به‌ریتانیا -
کاپتن و هه‌ندێ له‌یاریده‌ده‌ره‌کانی که‌شتیه‌ مه‌زنه‌که‌ی گۆڕان، خاوه‌ن ئه‌زمون و قاڵدراوی ئه‌م ده‌ریا جه‌نجاڵو ئاڵۆزه‌، به‌هه‌یه‌جانو هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز، پڕشۆڕو هه‌ڵچونو داچونه‌وه‌ی کوردستانن. هه‌رله‌سه‌ره‌تای که‌وتنه‌ڕێی ده‌ریایی (ڤۆیه‌جه‌ر)ه‌وه‌ بۆسه‌ڵه‌ی ئامانجی که‌شتیه‌که‌ دیاری کراوه‌، به‌جیاکردنه‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵات، نه‌مانی ده‌مڕاستی حزب له‌سه‌ر حکومه‌ت، پلانی گونجاوو تۆکمه‌ بۆهه‌ڵکیشانی گیاکه‌ڵه‌ی گه‌نده‌ڵی. ئه‌م که‌شتیه‌ به‌هه‌ندێ که‌شتی یا ڕاستتر قه‌یاغه‌ی جه‌رده‌کانی ده‌ریا (قه‌راسینه‌) ده‌وره‌دراوه‌. هه‌ر له‌یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌وه‌ ده‌ستیان کردوه‌ به‌فلاش هاویشتن، بۆ به‌شه‌واره‌خستنی یاریده‌ده‌ره‌کانی کاپتن و سه‌رنشینانی که‌شتیه‌که‌. که‌زانیان تێکشکانی که‌شتیه‌که‌و خنکاندنی سه‌رنشینه‌کان هه‌روا ئاسان نیه‌، ئێستا به‌وچه‌واشه‌کاریانه‌یان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هه‌رهیچ نه‌بێ ڕێگه‌ی پێ بگۆڕن، گه‌ربۆ ماوه‌یه‌کیش بێ، له‌نگه‌ری پێبگرن، په‌کی بخه‌ن... تاکو دره‌نگ بگاته‌ ده‌ریای یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌م به‌شه‌واره‌خستنه‌یان گه‌رچی له‌لایته‌ لاوازه‌کانیان بو به‌ڵام که‌مێک کاری کردوه‌ته‌ سه‌ر سه‌رنشینان. که‌مێ به‌ شه‌واره‌یخستون، که‌مێ به‌کاری لاوه‌کیه‌وه‌ خه‌ریکی کردون. دیاره‌ خه‌تای هه‌ندێ له‌یاریده‌ده‌ران و سه‌رنشینانیشی تیایه‌! یه‌ک لایه‌نه‌ نیه‌!. هه‌رئه‌م شه‌واره‌خستنانه‌ بو مه‌سه‌له‌ی سزای سیاسی هێنایه‌ کایه‌وه‌، وردتر بڵێین: یانی گه‌ڕانه‌وه‌ی نان و کاری نان بڕاوان، ئازادکردنی زیندانیان. جه‌رده‌کانی ده‌ریا توانیان ئه‌م کۆسپانه‌ له‌به‌رده‌م که‌شتیه‌که‌دا قوت بکه‌نه‌وه‌، پانیشانی خه‌ڵکی بده‌ن که‌ئه‌مه‌ داواکاریه‌کانی که‌شتیه‌وان و سه‌رنشینه‌کانێتی. هه‌ربۆیه‌کا زیاتروزیاتر زه‌قیان کرده‌وه‌، ئه‌رکی لابردنیان گه‌لێک زه‌حمه‌ت تر ئه‌کرد.
مام جه‌لال، گه‌وره‌سه‌رۆکی جه‌رده‌کانی ده‌ریا، بۆئه‌وه‌ی ببێته‌وه‌ سه‌رۆکی یه‌که‌می جه‌رده‌کان، ئاماده‌یه‌ کۆسپه‌کان ئاسایی بکاته‌وه‌... که‌له‌سه‌ره‌تاوه‌ خۆی دروستی کردون. به‌ڵام کۆسپی گه‌وره‌ به‌خه‌ڵکی گه‌وره‌ لائه‌برێ؛ هه‌رچۆن مرۆڤی مه‌زن، جاران، به‌چه‌کی مه‌زن ئه‌کوژرا!!. بۆیه‌کا شه‌خسیه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم به‌گۆڕانخوازان ئه‌ڵێ: ئێوه‌ وه‌رن موباره‌که‌ بکه‌ن، بڵێن لاریمان لێی نیه‌ مام جه‌لال دیسانه‌وه‌ ویسامی گه‌وره‌جه‌رده‌ی ده‌ریای عێراقی پێبدرێته‌وه‌؛ ئه‌وا به‌عه‌سا سیحریه‌که‌م هه‌مو کۆسپه‌کانی به‌رده‌م که‌شتیه‌که‌تان لائه‌به‌م!. خۆ زۆرکۆن نیه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم، یا ڕاستتر ئه‌وهه‌مو لقانه‌ی که‌له‌سلێمانی و ده‌وروبه‌ری هه‌یه‌تی، نه‌یتوانی چه‌ندهه‌زار که‌سێک له‌یاریگاکه‌ی سلێمانی بۆکۆبکاته‌وه‌. به‌هه‌رسێکیان، سه‌رۆک بارزانی و عه‌زیزی وه‌یسی و عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌لیسا ی گۆرانیبێژی لوبنانی خه‌ڵکیان لێ کۆنه‌بوه‌وه‌!!.. ئه‌ی چما ئێستا چی ڕویداوه‌؟! ئه‌توانێ له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی خاتو هێرۆدا خه‌ڵک له‌به‌ندیخانه‌ ده‌ربێنێ و ده‌رکراوه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌رکاریان، قوتی مناڵه‌ برسیه‌کانیش له‌ده‌م پشیله‌ چڵێسه‌کان بسه‌نێته‌وه‌؟!.
دۆستانو خۆشه‌ویستانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی که‌شتیه‌که‌ی گۆڕان، گه‌ره‌نتیتان ئه‌ده‌مێ مه‌سعود بارزانی له‌سلێمانی ده‌ستی له‌که‌روێشک کورت تره‌. باحه‌یای خۆشمان نه‌به‌ین و به‌ڵێ....به‌ڵێ بۆدانانه‌وه‌ی مام جه‌لال نه‌که‌ین. چونکه‌ ته‌نیا به‌ڵێ بۆکردنی، ته‌نیا ئیمزای پۆزه‌تیڤ دانان کاره‌ساتی گه‌وره‌ی به‌دوادا دێت. ئێمه‌ گه‌ربه‌ئاشکراو به‌ڕونی داوای دادگایی کردنی ناکه‌ین، باهیچ نه‌بێ ڕازی نه‌بین به‌ دانانه‌وه‌ی. ئه‌گه‌رچی له‌وه‌ دڵنیام که‌ - به‌ڵێ ی ئێمه‌ ته‌نیاوته‌نیا زیانی بۆ گۆڕانخوازان هه‌یه. هیچ ده‌ورێکیشی نابێ له‌دانانه‌وه‌ی مام دا، چونکه‌ ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ ئه‌ستێره‌که‌ی بۆیه‌کجاری ماڵئاوایی بکات، به‌نه‌بونی به‌سه‌رۆک.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە