کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیاسه‌ته‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌رد ئه‌هێنێته‌وه‌ قسه‌

Sunday, 04/12/2011, 12:00



زۆر جار ئه‌بیسترێت که‌ نوسینی شعر ئیلهامه‌ ، به‌ڵام له‌ وڵاتیكدا که‌ هه‌موو شتێک جوان بێت ئینجا ئه‌توانرێت شعری جوان بنوسرێت ، به‌ڵام ئێستا ئه‌توانین بگه‌ینه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ی که‌ نوسینی ره‌خنه‌یی له‌م وڵاته‌دا بۆته‌ ئیلهام ، کاتێک که‌ نوسه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌که‌وێته‌ قۆناغی مت بوونه‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ سیفه‌تێکی سروشتی نوسه‌ره‌ و هه‌موو نوسه‌رێک به‌و قۆناغه‌دا تێ ئه‌په‌رێت و ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ ئه‌بێت ، به‌ڵام له‌ کاتێکدا که‌شتێک وا ده‌کات هه‌ستی نوسه‌ر و ویژدانی نوسه‌ر بهه‌ژێنێت ئه‌وه‌ جارێکی تر نوکی قه‌ڵه‌مه‌کان تیژ ئه‌بنه‌وه‌ و ده‌ست ئه‌که‌نه‌وه‌ به‌ ڕه‌خنه‌ به‌ڵام به‌ زمانی گوڵ نا به‌ڵکو به‌ جه‌کوش ، من بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ نوسین وه‌ستام ئه‌ویش بێگومان هه‌ر که‌سه‌ و هۆکاری خۆی هه‌یه‌ ، به‌ڵام سیاسه‌ته‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئێستادا له‌ ناوچه‌ی بادینانی چه‌ق به‌ستوو جارێکی تر کاره‌بای دایه‌وه‌ له‌ قه‌ڵه‌مه‌کان و نوسه‌رانی هێنایه‌وه‌ قسه‌، بێگومان هه‌مووان ئه‌وه‌ ئه‌زانین که‌ له‌ ڕووداوه‌کانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتر یه‌کێک له‌ شته‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کان ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان هه‌وڵی ئه‌نجامدانی خۆپشاندان درا ته‌نها له‌ ناوچه‌ی بادینان نه‌بێت به‌ڵام ئێستا ده‌بینرێت شێره‌ خه‌وتووه‌کانی بادینان تازه‌ به‌ تازه‌ خه‌به‌ریان ئه‌بێته‌وه و ده‌ست ئه‌که‌ن به‌ ئه‌نجامدانی خۆپشاندان به‌ڵام چ خۆپشاندانێک (سه‌ر به‌ره‌و خوار) لێره‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌بینرێت وه‌ک ئاوێنه‌ وایه‌ و له‌ بادینان خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدایه‌ و دژی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ داوای چاکسازی ئه‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر بێت و شیکردنه‌وه‌یه‌کی مه‌نتقی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بکه‌ین ته‌نها یه‌ک ئه‌نجاممان ده‌ست ئه‌که‌وێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆ مه‌شغول کردن به‌و جۆره‌ که‌سانه‌ی ئه‌م ئاڵۆزییه‌یان هه‌ڵگرسان خۆیان له‌ خۆیاندا نا مه‌نتیقن بۆیه‌ پێویست نه‌کات شیکردنه‌وه‌ی مه‌نتقی بۆ بکرێت، به‌ڵام سیاسه‌تی پارتی هه‌ر وه‌ک جاری جاران ڕووبه‌روو بونه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌ به‌ڵام نه‌ک به‌ ڕاسته‌وخۆی به‌ڵکو ئه‌مجاره‌ به‌ شیوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ و به‌ به‌کار‌هێنانی خه‌ڵکی و دواتریش تاوانبار کردنی لایه‌نه‌ زیان لی که‌وتووه‌که‌ ، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه‌مانخاته‌وه‌ قسه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ نکۆڵی کردن له‌ ڕاستیه‌کان و له‌ کرته‌ ڤیدیۆیه‌کانه‌ که‌ به‌ ئاشکرا باس له‌ تێوه‌گلانی هێزه‌کانی ئاسایش و هێزی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌کات له‌ ناوچه‌کدا به‌ڵام ئه‌مان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ داوا ئه‌که‌ن که‌ لایه‌نی زیان لێکه‌وتوو داوای لێبوردن بکه‌ن ، تا ئێره‌ با به‌س بێت چونکه‌ زۆرجار ئه‌گه‌ینه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی کاتێک باس له‌ لایه‌نێک ئه‌کرێت هێنده‌ی قه‌باره‌که‌ی خۆی باسی لێ بکرێت نه‌ک زیاتر.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە