لە پەلاماری ئێران بۆحیزبە ئوردووگانشینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان
Sunday, 21/08/2011, 12:00
من نامەوێت لە دژی هیچ لایەنكی كوردستانی بنووسم وپێم خوش نییە هیچ هێزێكی كوردی و كوردستان بە ئامانج بگرم یا خود موبارزەوخەباتیان دەستی كەم بگرم بەڵام وەكوپزیشكێك زۆربەی كات لە ناو رۆژهەڵاتی كوردستان گەنجان و رۆشنبیرانێك دێنەمەتەبم و لە سەر رووداوەكانی ئێستای كوردستان باس و تەحلیل دەكەن و زۆربەیان قسە لە سەر حیزبەكانی كومەڵەو دیموكراتی كوردستانی ئێران دەكەن (هێشتا ئیران بە ناویانەوە ماوەو حازر نیین ناوی كوردستان لە خو بنێن)..بەر لە گشت شتێك بە ئاشكرایی و روونی بە هەموو خوێنەرانی ئازیزئەم وتارە بلێم كە من سەر بە هیچ حیزب و سازمانێك نیم و ئەوەش ئیمەڵی منە دەتوانن پەیوەندیم پێوە بكەن. بەر ئەساس موتاڵعات وخوێندنەوەی مێژووی خەباتی كورد و كوردستان لە خاوەرمیانە و بە ئەزموونی 50ساڵەم لە ناو خەڵكی روژهەڵاتی كوردستان و چاودێری بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلی كورد دژ بە ئێران پێش رژیمی خومەینی و لە ناو رژیمی تروریستی كوماری ئیسلامیدا بە چەند نەتیجەیەكی گرنگ گەیشتووم و خەریكم لە كتێبكی گەورەی تاریخی دەینووسم و چەند دێرێكییم بە چاك زانی بۆتان بنێرم كە پێویست دەكات رۆشنبیران و خەباتگێرانی رێگای ئازادی و دیموكراسی كوردستانی رۆژهەڵات لە سەری بیركردنەوەی قووڵ بكەن بە تایبەت (عبدالله مهتدی لە كومەڵە و ێلاح الدین مهتدی كە ماڵی زۆر نزیكە لە بنكەی دەزگای ئیتڵاعات لەگردێكی ناوشار شاری سلێمانی) كە بە خاڵی زۆر زۆر موختەسەر باسیان دەكەم.
1.ئێستا و لەكاتی ئەمرۆدا ئێران دژی ئەو حیزبە كلاسیك و ئوردووگانشینانە نییە و نایەوێت بە هیچ شێوەیەك لە ناو بچن وهیچ هێرشێكیش بە سەریان ناكات بۆ چی:
1.1: ئەو حیزبانە تەعەهود و پەیمانیان بە جمهووری تروریستی ئیسلامی داوە كە بە هیچ جۆرێك چالاكی سیاسی و سەربازی دژی ئیران ئەنجام نەدەن ئەوەش بەڵگە و سەند هەیە بە تایبەت ئەو كاتەی ئێران هێرشی بە سەریان كرد لە كویە و زەرگویز پاسدارەكانی رژیمی ئیسلامی پێانی ئیمزا كردووە.
1.2.ئەو حیزبانە تەعهود و ئیمزایان داوەتە یەكێتی و پارتی لە بە شەرتێك لە ئوردووگا بچكولە كانیان لە هەرێمی كوردستان بمێننەوە كە عەلیهی ئێران كارێك نەكەن و كەمێك یارمەتی خواردن(لەبەشە خۆراكی بەغدا) و سووتەمەنی و پارەشیان پێ دەدەن و ئیجازەیان هەیە كار بكەن و لە دانشگاكانی سلێمانی و هەولێر بخوێنن بەو شەرتەی هیچ هێرشێكی سیاسی و سەربازی دژی كوماری تێروریستی ئێران ئەنجام نەدەن.ئەوانیش هەر ئاوەها دەكەن وساكت و بی حەرەكەت دانیشتوون و ئێرانیش پێ خوشە.
1.3.لە رووی دەروونناسی سیاسییەوە ئەو دوو حیزبە تەمەڵ بوونەتەوە و گوێ رایەڵی ئێران و یەكێتی و پارتین تا وەكۆ گوێ لە داواكاری خەڵكی رۆژهەڵأتی كوردستان بگرن و بە بێ ئەوان دەست بە ئاودا ناكەن.
1.4 .ئەو حیزبانە راستە پێشتر و لە كاتی خویدا خەباتیان كردووە وخەیانەتیشیان كردووە لە پاڵیشیدا و شەری كومەڵە و دیموكرات لە ناوخویاندا سەدان لاوی كوردیان كردە قوربانی. لە لایەكی دیكەوە بە خونسا بوون و ئینفەعالی بوونیان ودژە پەژاك قسە كردنیان ئێستا و لە كاتێكی موهیم وەكۆ ئەمرۆدا زیاتر بەرژوەندی ئوپوزیسونی ئیرانی لە ئەورووپا و ئامریكا ئەپارێزن ئەوەش لە نووسین و موساحبەكانیاندا دەدەكەوێت ئەو ئوپوزیسونانەی ئیرانیش حەتا ئەگەر رژیمی ئیسلامی نەمێنێت وەكۆ دەورەی شا هیچ حەق و مافێك بۆ كورد قائل نیین و نابن و لە بەیاننامە و تەلەفزونەكانیشیاندا دیارە.
1.5. ئەو حیزیانە گەیشتوونەتە پیك یا باشتر بلێم گەیشتوونەتە سەتحێك كە ئیتر ناتوانن بەرهەمی سیاسی وموبارزاتیان هەبێت بە جۆرێك تاریخی سیاسیان بە سەر چووە و بەهانە دێننەوە هەر لە بەر ئەوەشە كە هەندێك لێیان جیا دەبنەوە وئێستا هەڵویستیان باشترە (وەكو حیزبی دیموكراتی كوردستان و شورشَگیرانی كوردستان)چونكە چینێكی گەورەی رۆژەهەڵأتی كوردستان بە تایبەت خوێندكااران و تەحسێلأكەردە رێبازوخەبات و ئنفیعالی ئەوان قبوول ناكەن.
1.6.تەجروبەی جیهان وئێران(دوكتور هومایون كاتوزیان لە كتێبیكی تاریخی خویدا باس لەوە دەكات) و كیشوەرەكانی تر نیشان دەدات كە ئێران نایەوێت ئەو دوو حیزبە لە ناو بچێت بەڵام بە زەعیفی بمێننەوە بۆ ئەوەی لە ئەوان دژی بزووتنەوەكانی دیكە بە كاریان بهێنیت ونموونەیەكی خراپ لە خونسا بوون و ینفعال نیشانی جەوانانی كورد لە رۆژهەڵات بدات هەر وەهاش بووە لە ماوەی 3 ساڵی رابردوو ئەوەی عبدالله و ێڵاح الدین موهتەدی و عرفان قانعی فرد و پژمان دەرویشی و خالد توكلی و بەشێك لە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دژی بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلی كورد بە تایبەتی پژاك و پ.ك.ك ئەنجامیان داوە لە گەڵ دوژمنایەتی ئێرانی تروریستدا فەرقی بەو جورەی نییە لە ماهییەتدا تەنیا لە روواڵت فەرقی هەیە هەروەها ئەوان تەنیا چەكیان بە كار نەهێناوە دچی پژاك .ئێرانیش پی خوشە و جار بە جاریش بە ناردنی نفووزی خوی یارمەتیان دەدات و هەمیشە ژمارەیەكی ئیتڵأعاتی لە كویە و زەرگوێز لە گەلیاندان(بە قسەی یەكێك لە ئەندامانی سەركردەی كومەڵەی موهتەدی).
2.حیزبەكانی ئوردووگانشین لەم كات و ساتەدا كە پژاك بووتە تەنیا ئومیدی رۆژهەڵاتی كوردستان لە بەر ئەوەی ناتوانن رقابەتێكی سیاسی شەرەفمەندانە و ئینسانی و كوردانە لە گەڵ پەژاك بكەن ئاو دەكەنە ئاسیاوی دوژمنانی كورد بە تایبەتی كوماری تیروریستی ئیسلامی ئیران.فەزای موبارزە زۆر خاڵیە ئێوەیش بێن خەبات بكەن سەد حیزب وەكۆ یوە و پژاكیش كار بكەن بۆ كێشەی كورد لە رۆژهەڵأت هێشتا كەمە. بەڵأم بەد بەختانە عبدوالله مهتدی لە سایتی (مودەعی ئازاد)ی روژهەڵأت تایمز چیدەڵیت:"كردەوەی پەژاك بۆ خەڵكی كوردستان زیانبارە"جا تۆ خودا دیفاعی مەشروع و قانوونی پژاك بە زیانبار دەزانێت بەڵام توپباران و بومباران و زیندانی كردنی خەڵك و كوشتن و جینوساید بەشەری وتەبیعەتی كوردستان بە زیان نازانێت ئەوەندەش من و خەڵكی كوردستانی رۆژهەڵأت بزانیین كە لە ناو وڵأتین خەڵك زۆر بە پەرۆشەوە بۆ پەژاك و زۆر دژی ئیران بووونەتەوە و نارەحەتن لە قسەكردنی ئەمساڵی عەبدولللە مهتدی.قسەكانی كوپی قسەی پاسدارانی ئێرانە بەو فەرقەی ئەو كومەڵەی ئێرانە وپاسدارەكان لە كوماری تیرۆریستی ئیسلامی ئیرانن.
3.كومەڵە و حیزبی دیموكراتی ئیرانی زۆر پێیان ناخوشە كە لە بەهاری عەرەبی و لە كاتێكدا كە ئێران ،سووریا و حیزبۆڵاشی لە دەست دەچێت و باهۆزی دیموكراسی ئیرانیش دەگرێتەوە وتەنیا موبارزاتی پەژاك ماوەتەوە ئەو حیزبانە جۆرێك لە حەسوودی گرتوویانی كە چۆن ئێمە بەستراوینەتەوە بە ئێران و پارتی و یەكێتی ناتوانیین خەبات بكەین با پشتی پەژاكیش بشكێنین وئەوانیش خەبات نەكەن.ئەوەی ئەو دوو حیزبەدەیكەن نائینسانی ترین رەفتاری سیاسی بەشەرە. كومەلە و دیموكراتی ئێرانی لە جیاتی كار و فەعالیاتی موبارزاتی دژ بە ئێران خەریكی دژایەتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردن.خوشبەختانە هەندێك لە حیزبەكانی دیكە وەكو حیزبی دیموكراتی كوردستان ئەو پیشە یانە تەرك كردووە و ئێستا زۆر باشن.ئەو رەفتارەی كومەڵە و دیموكرات لە رووی رەوانناسی سیاسیەوە تەفسیر دەكرێت لە بەر ئەوەی ئەوان لایەنگری خویان لە دەست داوە و بەرەبەرە خەڵك لێان بێزار دەبێت چالاكی رابردوو بە ناو چاو خەڵك دانەوەش بێ سوودە لە بەر ئەوەی ئەو زەڕە مەشرووعیەتیشە كە هەیانە نامێنیت ئەوەیە كە ئەوان لە جیاتی پاڵپشتی و هاوكاری و هاوخەباتی پژاك بكەن دەست بە دوژمنی و قسەی نارەوا ودرۆ بەستن دەكەن.ئەوە لە هیچ ئەخلاقی سیاسی جیهاندا نەبووە.لە مەنافعی كورد و خوشیان دەدات.ئەوەش لە بیر نەكەشن خەبات لە ئیستادا سەختە و ئوردووگانشینی زۆر ئاسانە وپاڵدانەوە و كەیفی بوون و ئاغاییە بۆیان!!!!؟
4.دەلێن پەژاك سەر بە پێكاكایە ئەوە ئەگەر واش بێ زۆر زۆر شەرەفی هەیە بۆیان بۆ ئەوەی پێكاكا سیستمێكی كۆمەڵأیەتی و فەرهەنگی وسیاسی و ئیدوئولوژیكی و دیمكوراسی و اقتێادی سەربەخۆی كوردە و خاوەن سەروەری سیاسییە و رێبەرەكەشی ئەوەندی من موتاڵەم كردبێت فیسووف و سیاسەمتمەدا و مێژووناس و رێبەریكی بە تەواو مەعنایە كە تا ئێتا كورد بە خویەوە نەیبینیوە و بۆ گشت بەشەریەت جیگای شانازییە زیاتر لە 60كتێبی هەیە ئەگەر وەختتان هەبوو چەند كتێبیكی بخوینەوە ئەگەر لە ئوردووگا وەختتان هەبوو ئەو كاتە دەزانن ئەو سیستمە چەند بە قودرەتە و تەنانەت توركیا وناتۆش نەیتوانیوە كاریگەری لە سەری بكات وهەرچەندە پژاك سیاسەت و بەرنامە و پەیرو خۆی هەیە كە من بینیومە بەڵاملە گەڵ پێكاكا پەیوەندی دپیلوماسی هەیە بۆ منافعی میلەتی كورد.با نممنەیكتان بۆ بلێم پێكاكا وەك اتحادیەیكە كە ئێستا نزیكەی 134 حیزب و سازمان پێكەوە پەیمانیان هەیە بۆ خەباتی هاوبەش.ئیوەش لە جیاتی مونفەعیل بوون و بێكار لە كویە و زەرگوێز برۆن هاوپەیمان بن و سەربەخۆ بن و پەیمانەكانتان لە گەڵ كوماری ئیسلامی هەلوەشێننەوەبا خەڵك رووتان تێبكات با ئیوە لە پژاك باشتر بن با ئێوە لەپژاك موبارزەی زیاتر بكەن كی بەرتانی گرتووە؟؟!!.
5.بە كاكە مهتددییەكان و دوستانی پاسداریان دەلێم كە من وەكۆ نازێریكی سیاسی كوردستان و بێ تەرەف و لە ناو رۆژهەڵأتی كوردستان دەژیم وبەر ئەساس راپۆرت وخەبەرو ئەسناد ومەداركی CNN,BBC,ANATOLI,AP,AFP,ROJ TV,NEWROZTV,BBC FARSI, و دەیان رۆژنامە و سایتی دیكە و لە رووی سابیقەی تاریخی پژاك تا ئیسا ئەو حیزبە و سەركردەكانی لە ئورروپا و كوردستان و قەندیل هیچ وەخت نەیان وتووە شەری موسەلەحانە و چەكداری دەكەین .ئەوە ئێرانە شەر دەكات ،ئەوە ئیرانە نیرووی لە قوم وتاران و ئیسفەهان دینێتە كوردستان بۆ دژی كورد و پژاك و لە قودرەتی پژاك دەترسێ ئەوە ئەوانن جەوانانی لایەنگەری پەژاك ئیعدام دەكەن ئەوە ئەوانن كە زمانی كوردی قەدەغە دەكەن ئەوە ئیرانی تیرۆیستە كە فەعالانی جامعەی مەدەنی سەركووب دەكات ئەوە ئێرانە خەڵكی بی تاوان توپ باران دەكات ئەوە ئێرانە خراپترین جەنایاتی زید بەشەری دژ بە كورد دەكات.ئەوەی من بیزانم پژاك چەكی بۆ دیفاعە ،حەتا حەیوانیش دەبێ دیفاع لە خوەی بكات.
بە گشتی ئەوەی كومەڵە و هەندێك لە دیموكرات لە ماوەی 3 ساڵە لە سەر بزووتنەوەی رزرگاری خوازی گەلی كورد لە رۆژهەڵات و دژی پژاك كردویانە بە زەرەری كورد و خەڵكی كوردستانە من زۆربەڵگەم لە سەریان هەیە بۆ تاریخ دەینووسم و خەڵكی كوردستان لێیان خوەش نابێت. وەلێ من داوایان لێ دەكەم ئەگەر هاوكاری پژاك ناكەن دوژمەنی مەكەن ئەوە لە منافعی ئایندەی كورد دەدات و زەرەر بە كوردستان دەگەینێت پیشنەهادیان پێ دەكەم ئەوانیش ئەو تەعەعودات و پەیمانناانەی كە بە پارتی و یەكێتی و ئێرانیان داوە باتڵی بكەنەوەو بە شێوەی شەریفانە و ئینسانی برۆنە قەندیل و دیفاع لە شەرەف و كەرامەتی كوردستان بكەن و جیگەیكیش لە تاریخی كورد بۆ خویان بكەنەوە و ئیتر بەسە نەلێن ئیمە حیزی رەسەنین و پیرین.نە پیر مەعنای هەیە و نەرەسەن لای ئەوانە ئێستا سیاسەت لە مەیداتی خەبات بوونە سیاسەت یانی ئیستا یانی كایەی سیاسی و خەبات بۆ مەنافعی میللی. پژاك بە هەموو شێوەیەكی.موبارزەی سیاسی ،فەرهەنگی وراگەیاندن و اقتێادی لە ئەولەویەت داناوە و موبارزەی چەكداریش بۆ پشتیوانی و دیفاعیانە.ئەوە خوێندنەوەی عیلمی و بە ئەسناد و مەداركی منە دەربارەی ەو وەزعەی ئێستا ئەگەر واش نییە با پژاك و كومەڵە و دیموكرات جوابم بدەنەوە ەوە وەرن گشتتان بۆ ەو میلەتە بەد بەختەی رۆژهەلات بكۆشن و مەیان حازرە و خەڵك تینووی ئازادی و دیموكراسییە.كوتایی قسە ئەوەیە بە چ رووی كەو ئەو قسانە دەكەن ئەگەر كوردستان ئازاد بێت من و ملیونان لاو موهتەدی و رەفیقانی قبوول ناكەن.
پەیوەنیم پێوە بكەن خوەشحال دەبم جوابی هەر كەسێك لەو بۆارەوە بدەمەوە
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست