شوفێرێکی ته‌نکه‌ر:ئه‌و نه‌وته‌ی ئاودیوو ئه‌کرێ ، له ئێرانه‌وه ئه‌برێت بۆ وڵاتانی تر
Thursday, 19/08/2010, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌که نه‌وتی کوردستان له ڕێگای خاڵه سنوریه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێرانه‌وه ئاودیوو ئه‌کرێت به‌ڵام هه‌تا ئێستا که‌س نازانێ بۆ کوێ ئه‌چێت و پاره‌که‌ی ئه‌چێته گیرفانی کێوه له چاوپێکه‌وتنێکم له‌گه‌ل شۆفێرێکی ته‌نکه‌ردا باسی له‌و نه‌وته کرد که ئاودیو ئه‌کرێت وتی: ئه‌و نه‌وته‌ی ئاودیو کراون زۆربه‌ی زۆری نه‌وتی ڕه‌شن که %100 ماده تێدایه که %3 ئه‌و مادانه له پاڵاوگه‌کانی کوردستان ده‌رئه‌هێنرێت و %97 مادده‌کانی تێدا ئه‌مێنێت که به‌هۆی نه‌بوونی پاڵاوگه‌ی تایبه‌ت به‌ده‌رهێنانی ئه‌و ماددانه ناتوانرێت له‌لای خۆمان ده‌ربهێنرێت و ئێمه‌ش به ته‌نکه‌ر ئه‌یانگوازینه‌وه. هه‌ر له وته‌کانی ئه‌و شۆفێره‌دا وتی ئێمه نه‌وته‌کان ته‌نها بۆ ئێران نابه‌ین به‌ڵکو ئێران وه‌ک خاڵێکی سنوری وایه و له ڕێی ئێرانه‌وه ئه‌م نه‌وتانه ئه‌برێت بۆ ئه‌فغانستان و تورکیا و ئیمارات و ته‌نانه‌ت ڕوسیاش که له‌ڕێگه‌ی پاپۆڕی تایبه‌تیه‌وه ئاودیو ئه‌کرێت کاتێک ئه‌گه‌ینرێته به‌نده‌ره‌کان، وتی ئه‌گه‌ر یه‌کێک بیه‌وێ نه‌وت به‌رێ بۆ ئه‌فغانستان ئه‌وا نزیکه‌ی 30 ڕۆژی پێ ئه‌چێ تا هاتن و گه‌ڕانه‌وه و ئه‌و پاره‌یه‌ی که ئه‌ییه‌ن پێی نزیکه‌ی 8000$. له‌هه‌مان کاتدا وتی ئه‌مه‌ریکا له پشت ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌یه و پارتی و یه‌کیتیش له ڕێگای کۆمپانیای (عێراق ئۆیڵ)ی پارتی و کۆمپانیای (قه‌یوان)ی یه‌کێتی به‌ژدارن له‌و مه‌سه‌له‌یه داهاته‌که‌شی به زۆری بۆ ئه‌مه‌ریکایه و نسبه‌تێکی بۆ ئه‌و دوو حیزبه‌یه. وه شۆفێره‌که ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌و داهاته هیچ سودێکی بۆ دارایی حکومه‌ت نیه سوده‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمه ئێستا ئیشمان هه‌یه و بێ ئیش نابین وه وتیشی ئه‌گه‌ر ڕاگرتنی نه‌وت بۆستێ ئه‌بێ ئێمه‌ش ته‌نکه‌ره‌کانمان بخه‌وێنین. تا ئه‌و ساته‌ی ئه‌م چاو پێکه‌وتنه‌م ئه‌نجامدا نه‌وت ئاودیو ئه‌کرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست