کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورد کێشەی لەگەڵ مالیکیدا نییە بەڵکو کێشەی لەگەڵ دەستووردا هەیە!

Saturday, 21/06/2014, 12:00


کورد کێشەی لەگەڵ مالکیدا نییەو وقەتیش نەیبووە، سەرەتا لەگەڵ جەعفەری هەمان فەرش‌و هەمان ڕاخەریان بۆ ڕاخست دوایی وتیان نابۆ تاکڕەوی دەبێت جەعفەری بڕوات، کە مالکی هات وەک ئەوە وابوو کە ڕابەرێک یان فریشتەیەک بێتە سەر تەختی پاشایەتی عێراق، یەکسەر بە شانوباڵی مالکیدا هەڵیاندا و فەرشی سووریان بۆ ڕاخست تا ئەو کاتەیی جەلال تاڵەبانی مابوو بەلانسێک هەبوو لە نێوان هەرێم و بەغدادا بەڵام لە دوایی تاڵەبانی ئەو ئاگرە زیاتر پڕیشکی هاویشتو ئیتر هاوسەنگییەک نەما لە نێوان بەغدادو هەرێمدا دەشیت کە تاڵەبانی تۆشی جەڵتەی دەماغ بوو هۆکاری سەرەکی ئەو هاتووچۆییەی نێوان هەرێم بەغدادا بوو کە نەیدەزانی چۆن لەنێوان دووبەرژەوەندیدا و دوو دەسەڵاتدا هاوسەنگییەک پەیدابکات، وەک ئەوەی کە هەر خۆیی بەسەرۆک کۆماری ببمێنێتەوە دەشێت هەرێم هەڕەشەی ئەوەی لە تاڵەبانی کردبێت کەئیتر دەنگی بۆ نەدات وەک سەرۆک کۆمار وەلەهەمان کاتیشدا مالیکی بەوەی زانیبێت ئەو فشارەی خستبێتە سەر تاڵەبانی ئەنجامەکەی ئەوەبوو کە تاڵەبانی تۆشی جەڵدەیی مێشك بوو. بە واتایەیی کە مالیکی بارەکەی بەلایی خۆیدا قواستەوە، یان ئەوە بوو عەقڵێتی سیاسی هەرێم لەئاستی مالیکیدا نەبوو کەچۆن هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکەن، داوایان لە مالیکی دەکرد کە تاکڕەووی نەکات هەوڵبدات حکومەتێکی بنکە فراوان دامەزرێنێت، کەچی لەهەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا مالکی هەوڵیدا بۆ پێکهێنانی حوکومەتێکی بنکە فراوان بەڵام هەر زوو لەلایەن هەرێم ڕەتکرایەوە چونکە پارتی دوایی ڕۆشتنی تاڵەبانی ئەو هەلە بۆ ڕەخسا کەئیتر بە تاکڕەووی حوکمی هەرێم بکات، دەسەڵات ئەگەر نەیزانیت چۆن بەکاری بهێنیت ئەوا سەرت دەخوات ئەشێ ئەم دەسەڵاتە تاکڕەوەی پارتی سەری خۆیی‌و کورد بخوات ، ئێمە هەموومان لەهەمان کەشتیداین کە پارتی دەیەوێت لەدەریاکانی فرۆشتنی نەوتدا نقووممان بکات، نەوت ئەگەر مەبەستێکت نەبێت لەفرۆشتیندا کە ئەو مەبەستەیش دەبێت دروستکردنی دەوڵەت بێت ئەگینا سەرت دەخوات نەوت چەند بەڕەکەتە ئەوەندەیش لەناوبەرە هەربۆییە نەوت لەئەنجامدا شەڕی ئێمەو دەسەڵاتی بغدادە کە بەدرێژایی مێژوو ئێمە نەوت ماڵی وێرانکردووین نەک ئاوادانی کاتەوە بۆیە دەبێت بزانیت چۆن هەڵسوکەوت لەگەل فرۆشتنی نەوتدا دەکەیت، فرۆشتنی چەند میلیۆن بەرمیلێک بەرچاوانی پارتی کوێر کردووە دەشێت ئەم تەماحکارییە سەری پارتی بخوات بە دوویدا کورد جارێکیتر توشی ماڵوێرانی ئاوارەیی بێتەوە.

کێشەو دۆزی ئێمە لەم عێراقەدا نە سەدام بوو، نە جەعفەری بوو نە خودی مالکیشە بەڵکو کێشەی ئێمە ئەوەیە کە کورد پێش ئەوەی تەماحی نەوت و چاڵە نەوتەکان بزانێت‌و ڕەوانەی دەریاکانی فرۆشتنی نەوتیانکات دەستوورە! ئەوان بە هەموویان دەستووری عێراقیان واژووکردووە هەربۆیە خودی مالیکی یان هەرکەسێکی تر بێت دوای مالیکیش کورد هەر هەمان کێشەو هەمان دۆزو هەمان جوگرافیامان دەبێت، لەکاتێکدا ئەگەر تۆزێک تەماح بدەن بە هەرێم بۆ فرۆشتنی نەوت‌و بچێتە گیرفانی حیزب‌و چەن کەسێکەوە کە لەکاتی شیڕەشیری هەڵبژاردندا دەیان ووت مەگەر خوداو دەسەڵات بزانێت پارەی نەوت دەچێتە گیرفانی کێوە هەر بۆییە ئێستاکە دۆزی کورد زیاتر ئاڵۆزتر بووە وەک ئەوەی باشتر بێت لە باشووردا ، چونکە هیچ هاوسەنگییەک نییە لە نێوان بەغدادو هەرێمدا، دەسەڵات یان ئەوەتا خۆی گێل دەکات کە دەستووری واژوو کردووە یان ئەوەتا پەشیمان بۆتەوە ئەگەر پەشیمان بۆتەوە شەرمی ناوێت باشتروایە بڵێت ئێمە بەو دەستورە ڕازی نیین دوایی جودابوونەوە دەکەین بابزانین کە کورد جودابۆوە لە عێراقی عارەبی تورکیا پیرۆزبایمان بۆ دەنێرێت؟
کورد دەبێت بگاتە ئەو هوشیارییەی کە خاک چەند پیرۆزو بە نرخە، سەروەریی تاکەکانی کۆمەڵ لە خاکو نیشتیماندا نەک لە پارەی بەرمیلەکانی نەوت، کورد دەبێت ئەو هەستەی لادروست بێت کە نیشتیمان‌و خاکی داگیر کراوە نەک مافی خوراوە ئەگەر کورد چاوەڕوانی ئەوە بێت کە مافی پێبدرێت وەک خەونی مادەی ١٤٠ ئەوا دەبێت تاماون بە دووی بازنەکانی سەرگەردانیدا بخولێنەوە.
ئێستاکە ئەوروپا پێویستی بە نەوت وغازە کورد دەتوانێت فشاربخاتە سەر بەڵێندەرەکانی ئەوروپا بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردی کە خودی ئەوروپا ویستیان لە ساڵەکانی ١٩٩١/ ٢٠٣ کیانێک بۆ کورد دامەزرێنن بەڵام هەرگیز بەخەیاڵیاندا نەدەهات کورد دەستوری عێراقی واژوو کات بە دەستووقاچی خۆی جارێکی تر خۆ بنوسێنێت بە عێراقی عەرەبییەوە ئێستاکەیش ئەگەر کورد هوشیار بێت دەتوانێت فشاربخاتە سەر هەموو دووژمنانی ناوچەکە ترسێکی بخاتە دڵی هەموویانەوە ئەو ترسەیش یەکبوونی کوردە بەهەموو بەشەکانی کوردستانەوە ئێستاکە زەمیینە لەبارە بۆ یەکبوون بۆ دەوڵەت چونکە ئەوروپا لەبەر مەترسی برسێتیدایە جابگرە ئاوارەبوونی میلۆنەها مرۆڤی سەر ئەم گێتیە. ئەوروپا مەترسی ئەوەی هەیە کە بە لێشاو کۆچی کۆرەو بەرەوو ئەوروپا دەستپێکاتەوەو نەتوانێت ئەوی قسە زلەی کە پێدەڵێن مافی مرۆڤ و دیموکراسی ئیتر خۆیی پێوەهەڵکێشێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە