شێخ سامان بارزانی یا فیرعەونی عەرشی فەساد
Monday, 16/12/2013, 12:00
کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی پریەتی لە سەیرو سەمەرەکانی حوکمرانی و بەرێوەبردن ،،هەندێ جار لە پانۆرامای رووداوەکان تووشی هیستریاو تێرامانی زۆر و مەئەساتی قوڵمان دەکەن .
ئەگەر لەمێژووی فاشیلی حکومرانی میرەکانی کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوین بەگشتی وورد بینەوە پەردە لەسەر راستیەک وەک رۆژی روون لادەدرێ کە هەموویان لەسەرشارێی فەسادی و بیرۆکراسیەتی واقعی یەک دەگرنەوە ئەمە جگە لە مۆنۆپۆل کردنی کایە هەستیارەکانی سوڵتەو ئابووری و بازار .
کورد بەدرێژایی میژووی سیاسی خۆی لەخەباتدابووە بۆ رزگاربوون لەچنگی داگیرکەرانی لە ژێردەستەیی و گەیشتن بە ئۆقرەیی سیاسی و حکومرانی خۆجێیی خۆی تالەسایەی ئاشتی و ئارامی و پێکەوەژیانی راستەقینە وژیانێکی دادپەروەرانە کە کەرامەتی هەموانی تێدا پارێزراو بێ بەئارمانجە گشتگیرەکانی بگا وەکو هەرنەتەوەیەکی دیکەی پێشکەوتوو.
لەبابەتی سیمای مۆدێلی حکومرانی کە دێیتە سەر باس و خواسی هەرێمی کوردستان هەمومان ئەزانین سەرانی کورد لە ساڵانی نەوەد ویەکەوە بانگەشەی دیموکراتیەت دەکەن کەچی دوای تێپەرینی دوو دەیە لەحکومرانی و لە پراکتیزەکردنی دەستەڵاتدا شۆرشگیرانی دوێنێ خراپترین نمونەیان پێشکەش کردوە ئەوانەی دوێنێ بەناوی شاخ و شۆرشەوە هەڵگری پەیامی بەرزی خەباتی نەتەوەیی بوون ئەوەتا ئەمرۆ راست و چەپ کەوتونەتە ووێزەی گەل و سەروسامانەکەی بەتاڵان دەبەن .
یەکێک لەنمونە هەرە زیندوەکانی میراتی دەستەڵاتی تۆتالیتاری و خۆسەپێنی بنەماڵەی بارزانی دەخەینە روو کە لۆژیکی ئەقڵ و مەنتیقی نەتەوەیی و یاسایی تێپەراندوە ئەویش دەستەڵاتەناراستەوخۆو زەوەندەکانی سامان بارزانیە کە ژنبرای بەرپرسی ئاژانسی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی بنەماڵەی بارزانی مسرور بارزانیە و لە ئیستادا یەک لەسەرسێی هەولێر لەلایەن ناوبراوەوە مۆنۆپۆل کراوە.
پرۆژە هەرە هەستیارو پر فرۆش و قازانجەکانی هەولێر بەبێ پشکی شێخ سامان مانایەکیان نیە ،،،،،
لە پایتەختی گەشتیاری عەرەب شێخ سامان بارزانی بەپاڵپشتی بێ سنوری زاوا کورد کوژەکەی دەستەڵاتی رەهاو بێ سنوری خۆی بەکاردێنێ لەکاتێکدا هیچ تاکێکی کورد بەسیاسی و نا سیاسیەوە باگراوندی سیاسی و مێژوویی و رۆشنبیری ئەوزاتە نازانێ و لەسایەی بنەماڵەوە بۆتە کارەکتەری سەرەکی شانۆی پرشەرمەزاری دەستەڵاتی خوێن خۆری کوردی .
ئەگەر کارو فرمانی ئەو زاتە ووردتر بکەینەوە دەگەین بەدەرەنجامی مەترسیدار کە ئایندەی ئەو هەرێمە دەخاتە مەترسی و ژێر پرسیارەوە .
ناوبراو ئێستا بەرپرسی پلە یەکە لە فرۆکەخانەی گەورەونێودەوڵەتی هەولێر بەمانایەک هیچ فرمانێک بەبێ شێخ سامان بەرێوە ناچێ .
لە هەولێر سامان بووە بەزەرنەقوتەی مەرگ و لە تەک هەموو جوانیەکانی بەرەو پێش چوون قسەیەکی هەیە بۆ تۆقان پەیامێکی هەیە بۆ داشۆرینی هەموومان لە بەرائەت .
لەماوەی رابردوو دەستەڵاتی زۆنی زەردبەشانازی و فەخری گەورەوە ماکینەی ئیعلامیان خستە گەر گوایە کورد بوە بەخاوەنی یەکەمین ختوتی جەوی کوردی کە کۆمپانیای فرۆکەوانی زاگرۆسە و خەڵکێکی زۆر وزەوەندیش کوێرانە کەوتنە پشتیوانی بۆ پرۆژەیەکی گرنگی لەو جۆرە کەچی دواجار لەسایەی دەستەڵاتی بنەماڵەی بارزانی بەشی هەرەگرنگ و هەستیار و بەرچاوی ئەو پرۆژەیە خرایە ژێر رکێفی سامان بارزانی و ئەویش چڵێسانە هەستا بە دەست بەسەرداگرتنی تەواوی پرۆژەکە بەجۆرێک تەواوی زاگرۆسی خستە بەر رەحمەتی چەقۆی نەشتەری خۆی و لەیەکەم هەنگاوی بێ ئەزموونی خۆشی هەستا بەدانانی چەندەها کچی عەرەبی سەرنجراکێش بۆ بەشی میوانداری (زیافە) لەناوفرۆکە لەپێناوی بەرژەوەندی خۆی ،،،،،لێرەدا پرسیارێکی جدی دێتەپێشەوە ئەویش ئایە ئاسایشی هەرێم بەو جۆرە دەپارێزرێ ؟؟؟؟کە لە ئێستا دا سێ لەسەرچواری رێگاکانی چوونە دەرەوە لەرێگای فرۆکەخانەکانەوەیە و لەسایەی بریارە تاکرەوانەکانی ئەو زاتە تەسلیمی قەدەر کراوە .
لەلایەکی ترەوە هەموومان ئاهوناڵەی دەرچوانی زانکۆ وپەیمانگاکان دەبینین کە بەشی زۆریان ساڵانی زۆر لەچاوەروانی دامەزراندن دادەنیشن و رۆژانە هەموومان لەشکرێک لە وکەسانە دەبینین کە حکومەت بەهیچ جۆرێک لەخەمی ئایندەیان نیە کە بێشک ئەوانە ئایندەو داینەمۆی دوارۆژی رۆشنکەرەوەی ئەو ووڵاتەن ،،،کەچی بە سوک و سانایی ئەگەر دیوانی پارێزگای هەولێر بە نمونە وەرگرین پر کراوە لەکارمەندی کچی عەرەبی ناسک و سەرنج راکێش بەشێوەی دامەزراندنی گرێبەست لەکاتێکدا بەشی زۆری ئەوکارمەندە عەرەبانەی دامەزرێنراون کوردی نازانن و تەنها بۆ تێرکردنی غەریزەکانی بەرپرسان ولەسەروشیانەوە شێخ سامان و داقمەکانی فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە و رٶژانە بەبێ کار لەدیوانی پارێزگا دانیشتوون .
ئێستا دوای ئەوەی کە تێگەیشتین سامان بارزانی لە عەرشی بنەماڵەیە بەڵام داخۆ هێڵی سوری خێڵی نەبەزاندوە ؟
ئایە مەسرور بارزانی زاوای سامان لە تەک پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆمێنتی چیە بۆ کارە بەرەڵاو بێسەرەو بەرەکانی ژنبراکەی ؟؟؟؟؟؟!!!!!
ئایە سەرۆکی ماوە بەسەرچووی هەرێم تاچەند ئاگایی هەیە لە تعریب کردنی فەرمانگە هەستیارەکانی پارێزگای هەولێر و کۆمپانیای فرۆکەوانی زاگرۆس
تەواوی بەرپرسانی زۆنی زەرد شانازی دەکەن کە خاوەنی قەوارەو هەرێمێکی ئارامن بەڵام بەردەوامیدان لەگەڵ ئەو مەترسیە شاراوەیە کە چاووعەقڵی شێخ سامانی ئیفلیج کردوە لە چەند سالی دادێ باشترین نێچیری دەستی تێرۆر و توندوتیژی هەولێری پایتەختی هەرێم و هەولێری پایتەختی گەشتیاری عەرەب دەبێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست