کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منیش بە پارەى دزراوى میللەت بەربانگم كردەوە

Wednesday, 08/09/2010, 12:00


زۆربەى شەو لە هەواڵەكاندا لە كەناڵى كوردساتەوە گوێ بیستى ئەوە دەبووم كە عیماد ئەحمەد ى بەرپرسى مەكتەب ڕێكخستنى یەكێتى خوانێكى ئامادە كردوە بۆ ڕۆژوەوانانى ناوچەیەك و خوانێكى باشیان بۆئامادە كردون ,دوا جاریش لە بەغداد تاڵەبانى لە زۆربەى ناوچەكانى بەغداد ئەویش ئەو كارەى كردبوو , ئەمەش تەنها بۆخۆ دەرخستنە , ئەگینا ئەمە كەى كارى ئێوەیە , ئەم ئێوارەیەش مەكتەب ڕێكخستنى یەكێتى ئێوارە خوانێكى بۆئێمەى خەڵكى قەڵاچوالان ئامادە كردبوو , منیش چووم , بە پێى شەریعەتى ئیسلام ئەوەى بە ڕۆژوو دەبێت نابێت بەربانگ بە نانى حەرام بكاتەوە لەبەر ئەوەى ڕۆژوەكەى قبوڵ بێت , هەموومان دەزانین ئەو پارەیەى حیزبەكانى كوردستان بەتایبەت دوو حیزبە مافیاكەى كوردستان چۆن دەستیان دەكەوێت , ئەوە لاى كەسمان شاراوە نیە كە چ یەكێتى و چ پارتى چۆن بە دزى و ڕاووڕووت لەو میللەتە پارەیان دەست دەكەوێت , ئەوان بە سەد ڕێگا و بە جۆرەها بەرنامەى دزى ئەو پارەیەیان دەست دەكەوێت , ئیتر هەر لە دزینى بودجەوە تا دەگاتە دزین و ئاو دیو كردنى نەوتى كوردستان , كەواتە ئەو پارەیە هیچى حەڵالأ نیە , كەواتە ڕۆژوەكەى ئێمەش ئەمڕۆفت بوو بە هۆى ئەو پاروە نانە حەرامەى كە خواردمان , بۆچى حەرام دەبێت ؟ ئەگەر ئێمە نەمان زانیایە ئەو پارەیە ئەدزرێ , نەمان بینیایە و نەمان بیستایە , ئەوا ئاسایى بوو , ڕۆژوەكەشمان حەرام نەدەبوو , لەبەر ئەوەى نەمان دەزانى , بەڵام مادام ئەزانین , ئەیبینین , ئەیبیستین , كەواتە ڕۆژوەكەمان قبوڵ نەبوو , لەبەیانیەوە تا ئێوارە دەمى خۆمان قفڵ كردوە لە پێناوى خوادا , بەڵام ئێوارە بە پاروویەكى حەرام ڕۆژوەكەمان بە هەدەر دا , چونكە ئەو پارەیەى ئەو خواردنانەى پێ كڕدراوە پارەى یەكێتى بوە , هەمووشمان ئەزانین چۆن دەستیان دەكەوێت , هەتا ئێستاش بودجەى میللەت ئەدزن , نەوت ئەدزن , ئیتر چۆن حەڵالأ ئەبێت , ئەمە بێجگە لە خۆ دەرخستن هیچى تر نیە , حیزبێكى علمانى وەكو یەكێتى كەى ڕێزیان لە ڕەمەزان و ڕۆژوەوانان گرتوە , تا ئێستا شتى وا بكەن , ئەم جۆرە ئیشانە تەنها بۆ خۆ دەرخستنە , یەكێتى ئەیەوێت بەم جۆرە ئیشانە بێتەوە مایە , بەڵام خەیاڵیان خاوە , ئەوە بێجگە لە شكاندنى نەفسیەتى تاكى كوردى هیچى تر نیە , ئەوان بەوە ئەوەمان پێ دەڵێن كە ئەبێت تاكى كوردى بەردەوام چاوى لە حیزب و پیاوەكانى حیزب بێت , لەوەى بەغدادا كە نیشانى دا , وەكو جارانى سەدام ڕۆژوەوانان لە ناچاریدا كە كامێراكانیان دەخستە سەریان دوعاى خێریان بۆ تاڵەبانى دەكرد و داوایان دەكرد خوا تەمەن درێژى بكات , ئەمە بۆ ئەوەیە سەرنجى خەڵك ڕابكێشن كە یەكێتى زۆر ڕێز لە مانگى ڕەمەزان دەگرێ , بەڵام هەموومان دەزانین ئەمە وانیە , من با باسى شارى سلێمانى بكەم , ئەوا چەندین ساڵە لەم شارەدا بەناوى دیموكراتیەتەوە و بەبەر چاوى ڕۆژوەوانانەوە نادى و چێشتخانەو چایخانەكان كراوە بوون , بە ئاشكرا ڕێگا درابوو بە دوكانى مەشروب فرۆشەكان , ئاوا ڕێز لە ڕەمەزان ئەگیرێ , یان بەبەربانگ كردنەوە ئەویش بە پارەى حەرام , بەداخەوە ڕۆژوى ئەمڕۆمان كرد بە قوربانى پاروە نانێكى حەرام , لە لایەكەوە بە فەرمى ڕێگە ئەدەن بە بەرەڵڵایى و زیاد كردنى بەدڕەوشتى و لە لایەكى ترەوە خوانى بەربانگ ئامادە دەكەن , با مژدەیەك بدەم بەو ڕۆژوەوانانەى لەو جۆرە خوانەدا ئامادە بوون دلنیابن ڕۆژووى كەستان قبوڵ نەبوە , چونكە هەرهەموومان ئەزانین ئەو حیزبانە چۆن پارەیان دەست دەكەوێت , هەموومان تەنكەرە نەوتەكان ئەبینین , دزینى بودجە ئەبیستین , داگیر كردنى زەوى و زارى خەڵكى ئەبینین , ئەو پارەیەى دەست ئەم حیزبانە دەكەوێت ئاوا دەستیان دەكەوێت , ئیتر نانێك بەم پارەیە بكردرێت , ئایا حەڵاڵە ؟ بێگومان نەخێر , خوا بتان گرێ وەكو ڕۆژووى ئەو خەڵكە داماوە بە فیڕۆ ئەدەن , خوا شەرمەزارتان بكات , خوایە لێمان نەگرى...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە