دەوامی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە
Friday, 25/02/2011, 12:00
دوێنێ چوار شەمە یەكێتی قوتابیانی كوردستان بە بریاری خۆی بریاریدا دەوامی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بوەستێت و سەرەتای بریارەكەش زانكۆكانی هەولێری گرتەوە لەم كاتەشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدین هیچ هەڵوێستێكیان نەبوو هیچ بریارێكیان دژی ئەم بریارەی یەكێتی قوتابیانی كوردستان دەرنەكرد ئایە یەكێتی قوتابیان بریار دەری زانكۆیە یان وەزارەت و سەرۆكایەتی زانكۆ.
بەڵام ئەم بریارەی یەكێتی قوتابیان بۆ دوورخستنەوەی سەرجەم قوتابیانی ناوچە جیاجیاكانی تری هەرێمی كوردستان بوو لە هەولێر لە ترسی ئەوەی نەوەك ئەمرۆ هەینی كە لەسەرتاسەری عێراق رێپیوان بوو ئەوانیش وەك بەشێكی عیراق ئەم رێپێوانە بكەن و بێنە سەرجادەكان لەم حاڵەتەشدا رێچكەی بێدەنگی لە هەولێر دەشكێت و هەولێریش وەك سلێمانی لێ دیت بۆ رێپێوانەكان دژی هەردوو دەسەڵاتی بنەماڵە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتووشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا بەیاننامەیەك دەردەكات و دەڵێت ئێمە ئاگاداری ئەو بریارەی یەكێتی قوتابیانی پارتی نینە كە داویانە،ئەبێت خوێند كاران دەست بە دەوامی رەسمی بكەنەوە وەك پێشتر بەلام وەزارەت كاری چیبوو ئەو رۆژەی یەكێتی قوتابیان بریاری داخستنی كۆلیزەكانی دا بۆ مانگێك و دەڕۆژ بۆ ئەو كاتە بەیاننامەی دەرنەدەكرد، ئەكەر وەزیر خوێدنی باڵا ناهەقی و گەندەڵی قبوڵ ناكات بۆ ئیستقالەی نەكرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست