قسه یه ك له باره ی سه روتاره که ی کوردستانی نوێوه سه باره ت به یه کگرتوو
Thursday, 23/02/2012, 12:00
ده ستگاکانی ڕاگه یاندنی ده سه ڵات، به تایبه ت یه کێتی، به رده وام هه وڵیانداوه تیشك بخه نه سه ر بابه تی (ئیسلامی سیاسیی) و پێناسه و ڕاڤه ی ئه و ڕه وت و هێزانه به و شێوه ی خۆیان ده یخوازن، بۆ بینه ر و خوێنه ره کانیان بکه ن. مه به ستیشیان له و کاره یاندا ڕوون و ئاشکرا و دیار بووه، ئه وان ویستوویانه ئه و کاڵایه ی که ئه وان قیاس و شێوه که یان دیاریکردووه، به باڵای ته واوی ئه و هێزانه دا بێ جیاوازی کردن له چه په وه بۆ ڕاست، له خواره وه بۆ سه ره وه، به میانه ڕۆ و توندڕه وه وه هه ڵبکێشن. له ڕێی ئه و نووسه رو ڕۆژنامه نووس و قسه که رانه ی ناویان ناون پسپۆڕ و شاره زا له بواری ئیسلامی سیاسیی!، زۆرجار به شێوه ی دادگاییکردن نه ك به زمانی حیوارو ڕه خنه، به دید و تێڕوانینی ئایدیۆلۆژی و حیزبیی و به عه قڵیه تی ته ئامووری و بێ هیچ ئارگومێنتێك ڕاڤه و خوێندنه وه و قسه یان له سه ر ئه و هێزانه کردووه، بێ ئه وه ی ڕه چاوی که مترین ئاستی پرۆفشناڵی و بێلایه نیی بکه ن. ته نها پاڵپشت و به ڵگه شیان له و ڕووه وه نه قڵکردنی ئه و قسه و دیکۆمێنتانه بووه که ده سه ڵاته دیکتاتۆره کانی هاوشێوه ی"عه بدولناسرو سادات و موباره ك و حه بیبلعه دلی" دژ به کۆمه ڵی ئیخوانولموسلمین کردوویانه. ئه وه ش کوتومت، وه ك ئه وه یه که سێك قسه ی دیکتاتۆرێکی وه ك سه دام حسێن، له باره ی شۆڕش و بزووتنه وه و هێزه ڕزگاریخوازه کانی کورده وه بکاته به ڵگه!.
کاتێ له شاشه ی که ناڵێکی یه کێتیه وه ڕاڤه ی سه رهه ڵدانی بزاوتێکی ئیسلامیی وه ك ئیخوانموسلمین ده بینی، یه کسه ر بێ چه ندوچوون تۆمه تی تیرۆر و تۆقاندن و کاری توندوتیژی، وه ك مۆرێك له ناوچاوانی ده ده ن. بێگومان، ئامانجی ئه و کاره شیان ئه وه یه که ده یانه وێ به بینه ر بڵێن، مادام زۆربه ی ڕه وت و بزاوته ئیسلامییه کان له ڕووی فیکرییه وه سه ر به ڕه وتی ئیخوانن، ئه وانیش هه ڵگری هه مان بیرو بۆچوونن، ئیتر به سانایی و ئۆتۆماتیکی مۆرکی توندڕه وی و تیرۆرو تۆقاندن ناوچاوی ئه وانیش ده نه خشێنێ. هه ندێ له ده سه ڵاته دیکتاتۆره کانی ناوچه که، ده مێکه بانگه شه بۆ ئه و دید و بیرۆکه یه ده که ن. له ساڵانی ڕابردووشدا یه کێك له ئه میره گه نده ڵ و سته مکاره کانی بنه ماڵه ی ئالیسعود وتی: ئیخوانوموسلمین سه رچاوه ی گرووپه توندڕه وه کان و فیتنه و کێشه و گرفته کانن. ڕۆژگار سه لماندی که قسه ی ئه و ده سه ڵاتدارانه نه ك هه ر له ڕاستییه وه دووره، به ڵکو درۆیه کی شاخداریشه، دیکتاتۆره کان بۆ پاراستنی کورسییه کانیان سڵیان له هه ڵبه ستنی بوختان و درووستکردنی سیناریۆی قێزه ون نه کردۆته وه.
ده کرێ لێره دا پرسیارێك ئاراسته ی ڕاگه یه ندنه کانی یه کێتی بکه ین و لێیان بپرسین، ئایا که ئێوه به وشێوه یه ڕاڤه و خوێندنه وه بۆ بزاوته ئیسلامییه کان ده که ن، ڕازی ده بن که سێك به هه مان پێوه ر خوێندنه وه و ڕاڤه ی درووستبوون و سه رهه ڵدانی حیزبه که ی ئێوه بکات؟. گه ر که سێك به هه مان لۆژیك، هه مان خوێندنه وه و هه مان کاڵا به باڵای ئه و حیزبه دا بکات و بڵێ: مادام یه کێتی، له ژێر چه ترو ڕۆشنایی بیری کۆمۆنیزمدا درووستبووه و بۆ ساڵانێکی دوورو درێژیش داکۆکی و خه باتی له ژێر ئاڵای ئه و ئایدیۆلۆژیایه دا کردووه و له ڕووی فیکرییه وه سه ر به قوتابخانه ی کۆمۆنیزمه، ئیتر ڕه وایه هه مان ئه و حوکمانه ی که به سه ر کۆمۆنیزم و ده سه ڵاتی چه ند ساڵه ی کۆمۆنیزمدا ده درێ، هه مان حوکم و هه مان خوێندنه وه بۆ یه کێتیش ڕاستبێ. ئایا ئێوه بۆچوون و بڕیاری له و شێوه یه به ڕه وا و ڕاست و درووست داده نێن!. خۆ ئاشکرایه، که ده سه ڵاتی کۆمۆنیزم له ماوه ی حوکمڕانی خۆیدا تا چ ئاستێك سووکایه تی به مرۆڤ و مافه کانی کردووه و ده ستی به خوێنی چه ندین ملیۆن که س سوور سووره. به پێچه وانه وه، هه موو ئه و تۆمه تانه ی ده درێنه پاڵ ڕه وتی ئیسلامی زۆربه ی هه ڵبه ستراو و بێ بنه ماو دوورن له ڕاستی. قه تڵوعامکردن و کوشتن و تیرۆری ده سه ڵاتی کۆمۆنیزمیش وه ك ڕۆژی ڕووناك ئاشکراو که س ناتوانێ ئینکاری لێ بکات. ئه گه ر ئه و جۆره ڕاڤه یه ی ڕاگه یاندنی یه کێتی ده یکات بۆ خۆشی درووست و ڕاست بێت، ئه وسا گرووپ و هێزه چه په کان و هه ڵگرانی ئایدیۆلۆژیای کۆمۆنیزم به یه کێتیشه وه ناتوانن به رۆك پاکی خۆیان له و تاوانانه نیشان بده ن. بێگومان، ئه و نموونه یه مان بۆیه هێنایه وه تا بیسه لمێنین که ئه و ڕاڤه و خوێندنه وانه ی ڕاگه یاندنی یه کێتی و هاوشێوه کانی بۆ ئیسلامییه کانی ده که ن هیچ بنه مایه کی لۆژیکی و ڕاستی تێدا نییه.
سه روتاری ژماره 5700 ی کوردستانی نوێی زمانحاڵی یه کێتی، به ناونیشانی "یه کگرتوو دۆسێکه ده کاته وه" نوێترین هێرش و په لاماری یه کێتییه، بۆ سه ر ئیسلامییه کان، به تایبه ت یه کگرتوو. ئاشکرایه، له مڕۆدا به هاری عه ره بی و ڕمانی دیکتاتۆره کان ترسێکی زۆری لای یه کێتی و پارتی درووستکردووه. چونکه باش ده زانن ئه مانیش له زۆر ڕووه وه و به ڕێژه ی جیاواز، هاوشیوه ی ده سه ڵاته دیکتاتۆره کانی ناوچه که ن. ئاشکرابوونی سیمای ئیسلامیی شۆڕشی گه لانی ناوچه که ش، هۆکارێکی زیادبوونی ترسی ده سه ڵاتدارانه به رامبه ر ئیسلامییه کان، به تایبه ت یه کگرتوو، ئه وه ش وای کردووه، که ڕاگه یاندنی یه کێتی بنووسێ، ئیخوان له که له ی یه کگرتووی داوه!. خوێندنه وه که ی کوردستانی نوێ ده یه وێ ئه وه مان پێ بڵێ، مادام ئه مینداری یه کگرتوو دان به و ڕاستییه دا ده نێ، که گه نجانی حیزبه که ی چالاکانه به شدارییان له خۆ پیشاندانه کانی حه ڤده ی شوباتدا کردووه. له و خۆپیشانانه شدا سه ر شکاوه و شه هیدو برینداریش هه یه، که واته یه کگرتوو ده ستی له توند و تیژیانه دا هه یه و لێی به رپرسیاره. کوردستانی نوێ، به هه مان لۆژیکی جاران، ده یه وێ قه وانه کۆنه، سواوه که، لێبداته وه، پێمان بڵێ: ئێمه، ده مێکه وتمانه ئیسلامییه کان میانڕه ویان تێدا نییه. کاڵای توندڕه وی و توند و تیژی هه ر له خۆیان دێ!. لێره دا جێی خۆیه تی نموونه یه کی زیندوو وه بیر ڕاگه یاندنه کان و ڕاگه یاندنکارانی یه کێتی، به تایبه ت کوردستانی نوێ و به تایبه ت تر نووسه ری ستوونی " یه کگرتوو دۆسێکه ده کاته وه" بهێنمه وه، به ڵکو ئه مه خوایه سوودی لێ ببینن و بزانن ئه و جۆره خوێندنه وه و ڕاڤه کردنانه چه نده ناشیرن و نالۆژیکی و له گه ڵ عه قڵیه تی دیموکراسی ناته بایه. له مڕۆژانه دا په ڕله مانی یۆنان، به زۆرینه ی ده نگ، قۆناغی دووه می پلانی ده ستپێوه گرتنی بودجه ی قبوڵکرد، که له لایه ن یه کێتی ئه وروپاوه بۆی پێشنیار کراوه ، چه په کان له په ڕله ماندا به نه خێر ده نگیان بۆ پڕۆژه که دا، چونکه به گوێره ی ئه و پلانه نوێیه، داهاتی مانگانه ی هه زاران که س که م ده کرێته وه، سه دان که سیش به یه کجاری وه زیفه و کاره که یان له ده ستده ده ن. چه ند کاتژمێرێك له دوای په سه ندکردنی پڕۆژه یاساکه له په ڕله مان، هه زاران که س له شاره کانی ئه سینا و ساڵۆنیکی و چه ند شارێکی دیکه، ڕژانه سه ر جاده کان و دژ به په سه ندکردنی پڕۆژه یاساکه خۆپیشاندانیان ئه نجام دا، خۆپیشاندانه کان توندوتیژی به خۆیه وه بینی و زیاتر له سه د که س که زۆربه یان له هێزه کانی پۆلیس بوون بریندار کران. که سیش وه ك ده سه ڵاتدارانی ئێمه و ڕاگه یاندنه کانی، به تایبه ت کوردستانی نوێ، تۆمه تی تیرۆرو توندوتیژی به سه ر خۆپیشانده ران و ئه و هێزانه ی له پشت خۆپیشاندانه کانه وه بوون نه به خشیه وه. چونکه له یۆنان ده وڵه تی موئه سه ساتی به رقه راره و یاسا سه روه رو مافه کانی هاوڵاتی پارێزراو و ڕێزلێگیراون. لای ئێمه ش به پێچه وانه وه ده سه ڵاتی حیزب به رقه رارو یاسا بێنازو بێڕێزه و هاوڵاتی له بچووکترین مافه کانی بێبه ش. ڕاگه یاندنی سۆشیال دیموکراته که شمان! خه ریکی دادگاییکردن و به خشینه وه ی تۆمه ته به سه ر ئه وانه ی که ده یانه وێ دژ به گه نده ڵی و نایه کسانی و نادادی ده سه ڵات ده نگ هه ڵبڕن.
بێگومان، خۆپیشاندانی هێمن و مه ده نیانه مافێکی ڕه وای گشت تاك و گرووپێکی کۆمه ڵگایه و به یاسا ئه و مافه دیاریکراوه. سه ر شکان و بریندار و شه هیدکردنی خه ڵکێش له خۆپیشاندانه کانی حه ڤده ی شوباتدا، له لایه ن ده سه ڵاته وه بووه و خۆپیشانده ران له کاری توندوتیژی دوور دوور بوون. ئیتر بۆ کوردستانی نوێ، ده یه وێ ده سته چه وره که ی یه کێتی و پارتی به سه ر یه کگرتوودا بسڕێ!؟. ده مێکه وتوویانه، دز ئازا بوو، ساحێب ماڵی گرت، کتومت ئه و خوێندنه وه یه ی کوردستانی نوێ هاوشێوه ی په نده کوردییه که یه.
ئاشکرایه، له مڕۆدا ده سه ڵات شپرزه و سه ری لێتێكچووه، فه وجی چه کداری حیزبه که ی ده نێرێته سه ر مه ڵبه ندی یه کگرتوو له چه مچه ماڵ و هه ڕه شه ی سووتاندنی باره گاکانیان وه ك ئه وانه ی ده ڤه ری بادینان لێده کات، مه سجی سه ره وه ی حیزب ده گه یه نێ. کاری وا، بۆ حیزبێکی به ناو سۆشیال دیموکرات و ده سه ڵاتێکی به ناو دیموکراسیی، مایه ی شه رمه زاری و پێکه نینه. ئایا ئه وانه ی هه ڕه شه ده که ن ده توانن بۆمان ڕوونبکه نه وه له کام یاسادا هه ڕه شه ی سووتاندنی باره گای لایه نێکی سیاسیی خاوه ن مۆڵه ت هاتووه و ڕه وایه؟. ده توانن کاری له وشێوه یه له کام خانه ی سه روه ری یاسا و ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ و مه ده نییه تدا جێ بکه نه وه. زمانی هه ڕه شه و کاری توندو تیژی و سووتاندنی باره گا، جگه له خانه ی تیرۆرو توندوتیژی له هیچ فه رهه نگ و خانه یه کی دیکه دا جێی نابێته وه. ده سه ڵاتداران به ئاشکراو به کردار موماره سه ی کاری توندوتیژی ده که ن، له و لاشه وه لایه نه کانی دیکه، به ئه نجامدانی ئه و جۆره کرده وانه تۆمه تبار ده که ن.
کاتی ئه وه هاتووه، خه ڵکه ژیرو میانڕه و خوێنده واره کانی ناو یه کێتی و پارتی، ده رس له ڕووداوه کانی ده ورووبه ریان وه ربگرن، له پێناو به رژه وه ندی گشتی و خۆیاندا، واز خوێندنه وه و ڕاڤه ی نادرووست و به خشینه وه ی ته خوین و به ده ستی ده ره کی پێناسه کردنی هێزه ئیسلامییه کان و لایه نه کانی ئۆپۆزیسیۆن بهێنن. له بری ئه وه، هه وڵی قوڵکردنه وه ی گیانی پێکه وه ژیان و یه کترقبوڵکردن بده ن. به کردار کار بۆ سه روه ری یاسا و چاکسازیی ڕیشه یی و بنبڕکردنی گه نده ڵی و ڕێزگرتن و پاراستنی مافه کانی مرۆڤ بکه ن. ئه گینا مێژوو ڕه حمیان پێناکا، لای که س شاراوه نییه، که غورووری ده سه ڵات زۆر که سی کردۆته په ندی زه مانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست