روفات
Friday, 14/12/2012, 12:00
بمبەنەوە
عەیامێكە گەرمیانەكەم چاوەرێمە!
ئاخرلێرەئێسك لەخاكى بێگانە
دەبێتە پەینى دارخورما
بمبەنەوە
لەژێرباڵاى داربەروویەك بمنێژنەوە
بمبەنەوە
بەرووبارى ئەشكى چاوى چاوەروانى
دایك وخوشك و كەسو كارم بمشۆنەوە
بمبەنەوە
ئەو جەمانەوڕانك و چۆغەم
لەپەرچەمى نیشتیمانەبێنازەكەم بئاڵیننەوە
بمبەنەوەنامۆم لێرە !
لەخۆم ناگرێ
بیابانى ووشكى ئێرە
بمبەنەوە
ئەو روفاتەم
بەئامێزى كفرى و كەلارشادكەنەوە
بمبەنەوە
باسەركردەوبەرپرسەكان بمبیننەوە
لەئاوێنەى تابووتى من
رابردوویان بیربێننەوە
بمبەنەوە
بەڵام توخوا
لەپێشوازى هاتنەوەمدا
جێ بۆ جاش وئەنفالچیەكان
لەپێشەوەى پێشەوەمەكەنەوە
چاوەڕوانم
كەى دێن و
دەمبەنەوە !
2
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست