نەوشیروان مستەفا: بۆیە تاڵەبانی دەبینێت تا پێی بڵێت واز لەگەنجانی کورد بێنە بۆ ناو سوپای عێراقیان مهنێره !
Sunday, 23/09/2012, 12:00
خۆزگە دەمزانی ئەوانەی لە نیشتمانی ئێمەدا کە دەبنە ڕابەر و سەرکردە و بهرپرس و وەزیرو ، جارێک لەجاران لەخۆیان پرسیوە ، داخۆ کار و بهرپرسیارێتیی من لە ڕووی ئەخلاقییهوه چییە؟
دەمێکە بیر دەکەمەوە، کە ئیتر دەسەڵاتداران لەم نیشتمانە داگیر کراوەمدا هانم نەدەن بۆ نووسینی هیچ بابەتێک و خۆم بە بوارێکی تری نووسینەوە سەرقاڵ بکەم، بەڵام هەمیشە ئەم دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنە دەستکردە کارێک دەکەن. نەتوانین گوێی خۆمانیان لێبئاخنین و قسە لە سەر ئەو کارە دزێوانهیان نەکەین.
لە دروست بوونی دەوڵەتی عێراقەوە هێندەی ئەم چەند ساڵە داگیرکەر و شۆڤێنییە عەرەبەکان ڕوویان لە شارەکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک کردوە . هیچ کاتێک دەسەڵاتی داگیرکەری کوردیش نه زاتی کردووه و نهبیری لێکردۆتهوه و نهبۆی چۆته سهر ، کهچی سهرانی کورد هەر خەریکی موچە و بەرات و زەوی و زارن بۆیان.
بەر لە شرۆڤە کردنی دیدارەکەی نەوشیروان و تاڵەبانی، دەمەوێ بگەڕێمە بۆ ساڵی ١٩٨٤ ئەو ساڵەی یەکێتی نیشتمانی خەریکی گفتوگۆ بوو لەگەڵ بەعسدا ، ئەو ڕۆژەی من لە سورداش بووم، دیم کۆمەڵێک قوتابی هاتبوون لە زانکۆی هەولێرەوە بۆ دیداری سەرانی یەکێتی، دوای بینینی فەرەیدوون عەبدولقادر و تاڵەبانی، یەکێک لەو قوتابیانهی کە دراوسێیەکی خۆمان بوو هاوتەمەنی یەک بووین، ئەو درێژەی بەخوێندن دابوو، گەرچی لە ڕێخستنی کۆمەڵەدا بوو ، بەڵام لە دوورەوە دەمزانی و کوڕێکی کاراو دۆستی کتێب بوو، کە یەکمان بینی شادمان بووم . ئەو باسی هۆکاری هاتنەکەی کرد و گەلێک بێزاری نیشاندام و ووتی بەڕاستی قسەیەکی چاوەڕوان نەکراوم لە تاڵەبانی بیست . ووتم چییە؟
ووتی هێندە سەیرە پێمان دەڵێ ئێوە عێراقین، ببن بە جەیشی شەعبی خزمەت بکەن ، بۆ ئەترسن؟ با بتان نێرن بۆ بەرەکانی شەڕ، ئاژاوەمان بۆ مەنێنەوە با درێژە بەگفتوگۆ بدەین.
ئەو دەم زۆرمان قسەکرد لەگەڵ ئەو هاوڕێیەمدا، کە ئیستا تاڵەبانی گلەیی لە گەنجانی کورد دەکات، کە کارانین و ناچنە ناو سوپای عێراقەوە ، هەمان پەیامە کە تاڵەبانی لەکاتی شۆڕشیشدا بە گەنجانی دەوت، بەڵام ئەوە ئێمەین لهم کەسە خۆفرۆشە ناگەین و بەرژەوەندی و نەزانی ئێمەیە گوێ لە پیاوێکی نەخۆش و خائین دەگرین و هیچ ناڵێین.
هەموو مێژووی مرۆڤایەتی، شۆڕش و ڕاپەڕین و سەرهەڵدان و شەڕێک لەسەر زەوی تاوتوێ بکە، کەسێک سەرکردەیەک نابینیتەوە بڵێت بڕۆ بۆ ناو سوپایەکەوە کە ئەنفالی کردویت و داگیرکەر بووە لە نیشتمانەکەدا.
نەوشیروان مستهفا که هاوڕێ و هاو سیاسهتی تالهبانیی بووه، گومانم لهوهیه که وهک تالهبانی بیرنهکاتهوه و شادهماری عێراقچیتی سست بووبێت و وهکو کوردێکی دڵسۆز به خاک و بهنیساتیمانی کورد بیربکاتهوه، لهو کهسانهبێت که بهراستی گۆرابێت، چاوهڕیی ئهوهی لێبکهین، که سبەینێ بەتاڵەبانی بڵێت: بۆ داوا لەگەنجان دەکەیت بچنەناو سوپای عێراقهوه؟ ههروهها پێی بڵێت مامه گیان ئەم قسەیەت ڕێک لەقسەکەی ئەوسا دەچێت، کەپێت ووتم .(ئاخ بۆ یەک دوو هەڵەبجەی تر).
بۆچی نەوشیروان و تاڵەبانی دەیانەوێت یەک ببینن و دیدار بکەن؟
قسەکەێکی پارتی لەسلێمانی ئەو ترسەی نەشاردۆتەوەو دەڵێ، حەزدەکەین بەنزیک بوونەوەی گۆڕان و یەکێتی، بەڵام هیوادارین لەسەر حسابی ڕێکەوتنە ستراتیجییهکەی پارتی و یەکێتی نەبێت. ئەو ڕێکەوتنە ستراتیجییەی جگه له تالهبانی و بارزانی کهسێکی تر لە ناو یەکێتی و پارتیدا نازانێ ناوەڕۆکهکهی چییە؟!
لە مێژە دەنگۆی ئەوە هەیە، کە بە نەوشیروان مستەفا ووتراوە بگەڕێتەوە ناو یەکێتی و خۆی برا گەورەو ڕابەر و سەرکردە بێت ، یان پێشنیاری ئەوە کراوە کە بەرەیەک دروست بکەن لە گۆڕان و یەکێتی و ئەو حیزبە بچکۆلانەی کە دروستکراوی خۆیان و خۆیان شیری حەرامیان لە زار ناون و لەو بەرەیەشدا نەوشیروان مستەفا کەسی یەکەم بێت، چونکە هەمان بەرە لە دوای ئاشبەتاڵ بە کۆمەڵە و هێڵی گشتی و بزوتنەوە دروستیان کرد و یەکێتی لەناویا دروست بوو، ئیشتاش دەیانەوێت هەمان سەنگ دژی پارتی دروست بکەنەوە . ئەمە تەنها بۆچونە و دەکرێ چاوەڕێ ئەنجامەکەی بین ، کات هەموو ڕاستێکانمان بۆ دەر دەخات.
هەر ئەوەشە کاتێک لایەنگرێکی گۆران یان یەکێتی لە خەوی ئەوەدان کە هێزێک لە سنوری سەوز دروست بێت سەوز و شین تا بەدوای بەرژەوەندی و دەسکەوتەکاندا بگەڕێن و هیچ بەربەستێک لە ئارادا نەبێت بۆ پیسخۆری و دزی و ڕاووڕووتی شەرعیانە ، بزانین نەوشیروان دوای ئەو هەموو ڕەخنەیەی لێیگیرا لە دیدارە ژوورەداخراوەکاندا لەگەڵ مەلابەختیار و هێرۆ و سەعدی ئەحمەد پیرە و مەسعود بارزانی و نێچیروان و ئاشتی هەورامی و هتد . چی ترمان بۆ بهرههم دههێنێت!؟
تۆ بڵێیت سبەینێ نهوشیروان بڵێت ئێمه نوێنهری گۆانخوازهکانین ئادەی کامێرای کەی ئێن ئێن راستە و خۆ دیدارەکەمان بۆ بگوێزەرەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست