کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆکی هەرێم ئەوە مێژوە لەد ەسەڵاتت دەخات

Sunday, 12/05/2013, 12:00






سەرۆکی هەرێم ئەگەر دەسەڵاتت لە دەست چوو ، ئەوا کەس تاوانبار مەکە ، تاوانبار تەنها مێژوە ، چونکە مێژو ڕەحم بە کەس ناکات ، سۆزی نیە و گوێ لە هات و هاوار و پەلەقاژەی کەس ناگرێت ، بۆیە هەوڵ مەدە ڕێگا ناشەرعیەکان بگریتە بەر ، چاو لە کەس سو ر مەکەرەوە ، چونکە ئەو مێژوە خەڵکی فێر دەکات کە ئێوەی بەڕێز دەورانت تەواو ئەوە زیاتر لە نیو سەدەیە لەسە ر شانۆیت ، ئیتر نۆرەی ڕۆڵگێڕانی ترە بێنە سەر شانۆ ، باشترین ئەکتەرانی مێژومان بینی هۆلاکۆ ، نیرۆن ، پاپاکان ، کایسەرەکان ، هیتلەر ، ستالین ، سەدام هتد زۆر زۆرمان بینی بەس ئێستا باس لە ڕۆڵی ئەوان دەکرێت ، ئەوان خەڵکیشیان کوشت ، شانۆکانیان هەموی بە پاسەوان تەنیبو ، بەڵام دەرهێنەرەکە ناوی مێژو بو ، گوتی تەواو وەرنە خوارێ ، ئای کە دەرهێنەرێکی زۆر بێ ڕەحم بوو ، بەڵام سەد جار بە داخەوە پاسەوانەکانی نەیان توانی مێژوو تیرۆر بکەن ، یان لە زیندانی توند بکەن ،شانۆکانیان دەسوتاند ، ئیتر لە دواییدا بە ناچاری ملی دەروازەیەکی تاریکیان دە گرت و شانۆیان بۆ ئەوانی دی چۆڵ دە کرد ئەی .
سەرۆکی هەرێم کێ زامن کەری ئەوەیە کە ئەگەر ئەم چوار ساڵەشت کەوتەوە دەست ، خۆ مێژوو پەیماننامەیەکی هەتا هەتاییت ناداتێ کە بەس تۆ ڕۆڵ ببینیت ، ئێ بە نۆرەش بیت ئێمەی خەڵک نۆرەمانە ، ، چونکە سیناریۆکە بەرەو کۆتایی هەنگاو دەنێت ، گرتنە بەری ڕێگای نا شەرعی مانای وایە کە نەت توانیوە جوان ڕۆڵەکەت یاری بکەیت ، با بێینەوە سەر ئەرزی واقیع پایەی کۆمەڵایەتی و سیاسیتان لەق بوە ، داڕزیوە ، ئیتر ناتوانی پایەکانت نۆژەن بکەیتەوە ، ئیتر ئەوە دەلیلێکی ڕۆشنە کە بەڕێزت هاوتای هێڵی جەماوەر نیت بۆیە جەماوەریش دەبێت ئەو ڕۆڵەت لێبسەننەوە .
گەورە بونی درز و قەڵەشتی نێوان دەسەڵاتەکەت و خەڵک زۆر گەورە بوە ، پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆت بە خەڵکەوە نەماوە ، تەنها ڕایەڵی نێوانتان هێزە چەکدارەکانتە ، ئەوانیش ناتوانن زەمانەتت بدەنێ کە تا سەر لە دەسەڵات دا بمێنیتەوە .
تاوانباریش هەر خۆتان بون چونکە گوێ ڕایەڵی خەڵک نەبوون ، بەرنامە کاری ئێوە هەر ئەمە دەرەنجامەکەی دەبێت یان دەبێت بڕۆیت یان دەبێت خەڵک و مێژوو تیرۆر بکەیت .
پێم وابێت دونیای مۆدێرن لەگەڵ دەسەڵاتەکەتان ناتوانن چیدی هاوڕێیەوتیان بەردەوام بێت ، لە ناو کێشمە کێشی سیاسی جەهانیدا ئێوە چونەتە ناو لیستی ڕەشەوە ، جارێکی تر سپی بونەوەتان ئەستەمە ، ئەوە حوکمی مێژوە بەو شێوە دەسەڵاتەتان کە لە ٢٠ ساڵێ ڕابوردودا مومارەسە تان کردوە زۆر زەحمەتە لای خەڵکی شیرین ببنەوە ، خەڵکی تاوانبارن چونکە هوشیار بونەتەوە ، وەکو وەزیری تەندروستی دەسەڵاتەکەت بە دەرزیەکان خەڵکیان کوێر کرد کە چی تاوان بار نەخۆشەکانن ، سەیرە کاک مەسعو د ، لەم تاوانەشدا بێدەنگیت هەڵبژارد ، نەخۆش خۆی دەچێت بۆلای پزیشک ، بۆیە تاوانبارە جا با نەچێت ، ئەمەیە سیناریۆی دەسەڵاتەکەت ، سەد ڕەحمەتت لێ بێت زۆر پاڵەوانمان بینی بونە مەرحوم بۆیە ئیتر نۆرەکەمان لێ تێک مەدە
خۆ بیرمەندانی دەسەڵاتەکەشت ئەوە چاک دەزانن کە هۆکاری هەمو مەینەتیەکانی کۆمەڵگا بەس خۆتانن ، وە ئەو ڕاستیە چاک دەزانیت کە حەتمیەتێکی مێژوییە دەبێت ئاڵوگۆڕ لەم دەسەڵاتەدا بکرێت ، ئیتر چۆن دەتوانیت ببیتە بەربەست ، با خەڵک خاوەن بڕیار بن نەک بەڕێزت ، ڕۆڵە مێژوییەکەت بینی بۆیە ناتوانیت ، بمانگێڕیتەوە بۆ دەورانێ کە پاڵەوان بویت ، چونکە ئەم دەورانەی ئێستا پاڵەوانی تری پێویستە ، دەبێت جڵەوی دەسەڵاتت شل بکەیت ، با خەڵکی دەستیان ئاوەڵا بێت لەوەی چۆن جوڵە بکەن ، تا ئێستا دەستەکانی ئێوە واڵا بوون ، دەستی ئێمە لە کەلەپچە بون . ئیتر چی بڵێینن دەورانە هەروا هاتوەەو هەر بەردەوامیش دەبێت .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە