کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ رەتیكردەوە كە بە پارتی ژیانی ئازادی كوردستانی گوتبێت كە "پارتێكی تیرۆریستییە".

Sunday, 13/02/2011, 12:00


بەگوێرەی راگەیاندنەكان هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بەوەكالەت عەلی ئەكبەر ساڵحی، گوتوویەتی كە"پارتی ژیانی ئازادی كوردستان رێكخراوێكی تیرۆرییستییە".

هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ لەلێدوانێكی تایبەتدا بە وارڤینی راگەیاند:"من نەمگوتووە كە پژاك رێكخراوێكی تیرۆریستییەو ئەو قسەیە هیچ بنەمایەكی نییەو هەڵبەستراوەو بەناوی منەوە گوتراوە".

لەوبارەیەوە گوتەبێژێكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان بە وارڤینی راگەیاند كە ئەوانیش لەراگەیاندنەكانیان بیستووە كە هۆشیار زێباری گوتوویەتی حزبەكەیان تیرۆریستە. گوتەبێژی ئەو پارتە شێرزاد كەمانگەر، گوتی:"ئێمە لەراگەیاندنەكانمان بیست كە بەڕێز هۆشیار زێباری گوتوویەتی پژاك رێكخراوێكی تیرۆریستییە، بۆیە ئێمەیش بەمافی خۆمانمان زانی كە كاردانەوە نیشانبدەیەن، چونكە ئێمە لەچوارچێوەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستاندا كار دەكەین و هەرگیز پەنا بۆ كاری تیرۆریستی نابەین".

پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە بەرپرسانی پژاك، لەراگەیاندنەكاندا رەتیانكردەوە كە ئەوان"رێكخراوێكی تیرۆریستی"بن و داواشیان لەهۆشیار زێباری كرد كە لەوبارەیەوە روونكردنەوە بدات.

پارتی ژیانی ژیانی ئازادی كوردستان پژاك لە 4. نیسانی 2004دا دامەزراوەو"لەپێناو بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی كورد لە
رۆژهەڵاتی كوردستان" كار دەكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە