کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی بۆ جارێکی تر په‌که‌که‌ و پژاک تاوانبار ئه‌کات !!

Tuesday, 06/09/2011, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی په‌که‌که‌ و پژاک ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند و تورکیا و ئێرانیش قبوڵیان نه‌کرد ، مانای وایه‌ ئه‌وان شه‌ڕیان ئه‌وێت و په‌که‌که‌ و پژاکیش ئاشتی ، ئه‌گه‌ر چی کوردستانی باشوور ئازاده‌ له‌و ڕووه‌وه‌ی که‌ له‌لایه‌ن کورده‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ئه‌برێت به‌ڵام من هیچ کاتێک خۆم به‌ ئازاد نه‌زایوه‌ له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو حیزبه‌ و ئه‌و ئازادیه‌ی له‌م پارچه‌یه‌ی کوردستانیش به‌ده‌ست هێنراوه‌ بێگومان خه‌ڵک به‌ ده‌ستی هێناوه‌ نه‌ک ئه‌و دوو حیزبه‌ ، مه‌به‌سه‌تی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ به‌ده‌ست هێنانی ئازادیه‌ک له‌ پارچه‌یه‌کی بچوکی کوردستان ئه‌و مانایه‌ ناگه‌ینێت که‌ ئیتر پشت بکرێته‌ پارچه‌کانی کوردستان و ئه‌وان به‌ بێگانه‌ بدرێت له‌ قه‌ڵه‌م ، ئه‌وه‌ی وای کرد ئه‌م نوسینه‌ بنوسم بیستنی ئه‌و هه‌واڵه‌یه‌ که‌ له‌ 6/9/2011 له ‌دەستپێكی یەكەمین كۆنفرانسی نوێنەرانی حكوومەتی هەرێم لە دەرەوە كە لە بینای‌ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە شاری‌ هەولێر بەڕێوە چوو بۆ جارێکی تر مه‌سعود بارزانی تۆمه‌تی خسته‌وه‌ باڵ په‌که‌که‌ و پژاک به‌ وته‌ی ئه‌و پشتگیری له‌ په‌که‌که‌ و پژاک ناکه‌ن بۆی به‌ شه‌ڕ مافی کورد به‌ده‌ست بێنن ، ئه‌گه‌ر له‌م قسه‌یه‌ ورد بینه‌وه‌ وا هه‌ست ئه‌که‌ین ئه‌مان خۆیان ئازادیان به‌ ده‌ست هێناوه‌ و تاکو ئێستا هیچ که‌سێک نه‌بۆته‌ قوربانی له‌و پێناوه‌دا ، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ هه‌ر به‌ ده‌ستی خۆیان چه‌ندین رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ به‌ ناحه‌ق کوژراون و خوێنیان ڕژراوه‌ و له‌ کاتێکیشدا ده‌میان ئه‌که‌یته‌وه‌ ئه‌لێن با کێشه‌کان به‌ ئاشتی و به‌ مێزی کۆبونه‌وه‌ چاره‌ سه‌ر بکرێت ، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌و کاته‌ ئه‌و ئه‌قڵه‌ی ئێستاتان نه‌بوو که‌ کێشه‌کان به‌ ئاشتی چاره‌سه‌ر بکه‌ن ، ئه‌ی ئاخۆ له‌ 17ی شوبات بۆ نه‌تان ناتوانی به‌ ئاشتی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ئه‌و هه‌موو قوربانی بریندار و شه‌هیده‌شتان کرده‌ قوربانی که‌می ئه‌قڵی و نه‌فامی خۆتان ، بۆیه‌ هیوادارم که‌چی تر گوێ له‌و جۆره‌ قسانه‌ی نه‌گیرێت و بایه‌خی پێ نه‌درێت چونکه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌یه‌وێت ڕازی کردنی دڵی بێگانه‌یه‌ نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی کورد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە