بانگه‌وازێک بۆ جه‌ماوه‌ری قه‌زای چۆمان و ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی
Friday, 03/02/2012, 12:00
به‌رێزان خۆشه‌ویستانمان له‌قه‌زای چۆمان و ده‌ڤه‌ری باله‌کایه‌تی هه‌روه‌ک ئه‌زانن چه‌ند رۆژێکی ماوه‌بۆ 17 ی شوبات که‌رۆژی خۆپیشاندان و هاتنه‌سه‌ر شهقامهکهسالێک له‌مه‌وبه‌ر له‌م رۆژه‌دا چه‌ندین که‌س ته‌نها له‌پێناو داواکردنی مافه‌ره‌واکانی خۆیان له‌خوێن گه‌وزێندران و ئه‌وه‌ش کهپیی ده‌گوترێ یاسا و دادگایی کردن ته‌نها گه‌مه‌یه‌کی هه‌ردوو ناوچه‌ی زه‌ردو سه‌وز بوون بۆ تێپه‌راندنی کات و هه‌ر واشیان کرد ، ئێستاش هه‌روه‌ک ئه‌بینن ئێوه‌ی به‌رێز دوای کوژرانی دوو رۆڵهلهخهلکی ده‌ڤه‌ره‌که‌تان له‌چه‌ند سالی رابردوو له‌ده‌سته‌لاتی زه‌رد هیچ شتێکتان به‌دی نه‌کرد بۆ ئاسووده‌بوونی ویژدانتان ، ئه‌مه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش روویدا دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆکانی پێشووهکهپارتی ئه‌یه‌وێ ئه‌مجاره‌ش هه‌مان شت دووبارهبکاتهوهو مهسهلهکهبهههمان شێوه‌ی پێشوو کۆتایی پێ بێنێت و خوینی رۆله‌کانتان به‌هه‌ده‌ر بدات ، وه‌هه‌ر وه‌ک ئه‌زانیین پارتی هه‌ر لهئێستاوهکهوتۆتهخۆ بۆ هێنانه‌وه‌ی بروبیانۆ بۆ کۆتایی هێنان بهخۆپیشاندانهکهتان به‌وه‌ی ئیوهرێگای هاتووچۆی خه‌لک و بازرگانیتان گرتووه، بێ گومان ئه‌گه‌ر رێگاکهتهنها له‌خه‌لک داخرایهئهوا پارتی و سه‌رانی بارزانی هه‌ناسه‌یان ته‌نگ نه‌ئه‌بوو به‌لام وه‌ک هه‌موومان ئه‌زانیین ریگای(چۆمان ---- حاجی ئۆمه‌ران) رێگایه‌کی ستراتیژیهبۆ ئه‌وه‌ی سه‌رانی بارزانی نه‌وتی دزراوی خه‌لکی کوردستان لهوێوهئاودیوی ئێران بکه‌ن و پاره‌که‌شی بخهنهگیرفانی خۆیان بۆیهبهههموو شیوه‌یه‌ک بۆ پارستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان دودلی ناکه‌ن له‌وه‌ی په‌نا بۆ هه‌ر رێگایه‌کی نایاسایی ببه‌ن بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م رێگایه، له‌کاتێکدا ئێوه‌ی به‌ش خوراوی ئه‌م دهڤهرهبههێچ شێوه‌یه‌ک سوودمه‌ند نین له‌م هه‌موو بازرگانیه‌ی که‌له‌م رێگایهوهئهکرێ و ته‌نها وه‌کو بینه‌ر به‌دیار ئه‌م تانکهرهنهوتانهدانیشتوون که(نیهاد بارزانی) لهبیرهنهوتهکانی کوردستان ئه‌یدزێ و ئه‌یفرۆشێ کهئهمهئهبوایهناوچهکهی ئیوهپێشهنگ بووایهلهخزمهتگوزاری چونکه تاوه‌کو سالی نه‌وه‌ده‌کان ههمیشهسهنگهر بوو بۆ رووبه‌روو بوونهوهلهدژی رژێمی دکتاتۆری سه‌ددام .
بۆیه‌لێره‌دا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی ئێوهیهئهوهیهکهبهردوامبن له‌خۆپیشاندان و داخستنی ئه‌م رێگایه‌و خۆتان بگرن تاوه‌کو رۆژی 17 ی شوبات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان قه‌زای چۆمان و ده‌ڤه‌ری باله‌کایه‌تی ببێتهدهروازهی راپه‌رین له‌دژی ده‌مووده‌زگا دکتاتۆره‌کانی سه‌رانی بارزانی و وه‌ده‌رنانیان له‌کوردستان هاوکات له‌گه‌ل ناوچه‌کانیتر ، نه‌که‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پاشگه‌ز و په‌شیمان ببنهوهلهخۆپیشاندانهکهتان چونکهئهمرۆ ده‌رفه‌ته‌بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن کهئیوهزۆر لهوهبههێزتر و ژیرترن که‌جارێکیتر به‌قسه‌کانی ئه‌وان فریوو بخۆن و بچنهوهمالهوهو ئه‌وانیش چاو پۆشی له‌خوینی رۆله‌کانتان بکه‌ن ، دلنیا بن ئه‌وه‌ی ئێوهئێستا ئه‌یکه‌ن سه‌ره‌تای دروست بوونی راپهرینێکهکهمهرگی رووخسارهزهردهکانی پێوه‌دیاره له‌و ده‌ڤه‌ره‌و و هه‌ولده‌ن بانگه‌شه‌ی خه‌لکی زیاتری ده‌ڤه‌ره‌که‌تان بکه‌ن بۆ زیاتر فراوانکردنی خۆپیشاندانهکهتان و پێدانی پێدانی به‌رگێکی سیاسی به‌رووی ئه‌م سهرههلدانهبۆ ئه‌وه‌ی لهقالبێکی ته‌سکدا نه‌مێنێته‌وه، دلنیابن زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان پالپشتی ئێوهئهکات بۆ به‌رده‌وامبونتان له‌سه‌ر خۆپیشاندان و ته‌نگ ههلچنیین به‌بازرگانی و پاره‌ی سه‌رانی سه‌ری ره‌ش .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست