کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نهێنیەکانی پشتەوەی پلانەکەی پەروەردەی هەولێر ئاشکرا دەکەین ...

Thursday, 04/10/2012, 12:00




 


ئەمڕۆ لەرۆژنامەی ئاوێنە بڵاوکرایەوە کە لەچەند خوێندنگایەکی ناو شاری هەولێر نمرەی زیادە بەدەر لە رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان زیاد کراوە.
هەر زووش ئاگاهانە بەرێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لێدوانیدا و هەواڵەکەی پشتراستکردەوە،بەڵام تاوانەکەی لەسەر شانی خۆی وەکو پەروەردەی گشتی لادا و خستیە سەر شانی پەروەردەی هەولێر و خودی مامۆستا عبدللە سابیر بەرێوبەری پەروەردەی هەولێر،چونکە ئاگادارە لە پشتەوەی ئەو فەزاحەتە چی هەیە !
ئەم نمرە زیاد کردنە تازە نیە و زیاتر لە دوو هەفتەیە تێپەڕیوە و زۆرێک لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی ئەزمونەکانی پەروەردەی هەولێر ئاگادارن،هەروەها تەنها لەو قوتابخانانە نیە کە ئاوێنە ناوی هێناون (وڵێت ، بێخاڵ ، چنار ، شارستان ،نەهرێن) ئەمەش بەشێکە لە ناپیشەیی رۆژنامەی ئاوێنە کە تەنها ناوی چەند قوتانخانەیەکی هێناوە و بەدوای راستی باسەکەدا نەچوە یان نەیویستوە بلاوی بکاتەوە ، لێرەدا راستی و دورستی باسەکە بۆ خوێنەرانی ئازیزی کوردستان پۆست روون بکەینەوە :
بەرێوبەری یەکێک لە خوێندنگا کچەکانی شاری هەولێر(پەیوەندیەکی بەهێزی) لەگەل بەرێوبەری پەروەردەی هەولێر(عبدللە سابیر) هەیە و زۆرێک بڕیار و رێنمایی تایبەتی لە پەروەردە بۆ جێبەجێ کردوە،خوشکی ئەو بەرێوەبەرەش خوێنکار دەبێت لە هەمان خوێندگاکەی خۆی،بەپێێ قسەی مامۆستایان لە پۆلی چوارەم و پێنجەمیش هەر بەرێنمایی تایبەتی بەرێوبەری پەروەردەی هەولیر ئەو خوشکەی خۆی دەرچواندوە و نمرەی بۆ زیاد کردوە و منەتی مامۆستایانیشی نەزانیوە ، ساڵی پاریش جەند مامۆستایەک لەسەر زیادکردنی نمرە بەو خوشکەی مدیرە نارەزایەتیان دەربڕی، بەڵام چونکە لەگەڵ بەرێوبەری پەروەردەی هەولێر پیاسەی دوای دەوامیان بەیەکەوەیە ئیتر ئەو مامۆستایانە دەمکوت کرانەوە .ئەمساڵیش بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو خوشکە نازدارەی مدیرەیە ، بەرێوبەی پەروەردەی رێنمایی ئەو مدیرەیەی کردوە کە چاکەیەکیتریشی لەگەڵ دەکات و ٣نمرە دەخاتە سەر تێکڕای نمرەکانی خوشکەکەی (کە دەرجوی خولی دووەم بوە) بەدەر لە رێنماییەکان و خانمی بەڕێوەبەرەش ئەو کارەی ئەنجامداوە لە خوێندنگاکەی خۆی، دواتر سەرپەرشتیاری نمرەکان کە پێک دێت لە سەرپەرشتیارێکی پەوەردەی کە ئینسانێکی بەرێز و بەویژدان بوە و ئەو فەزاحەت و بەدئەخلاقیەی بۆ قبوڵ نەکراوە ،سەرپەرشتی نمرەی ئەو قوتابخانانەی کردوە و راستی مەسەلەکەی زانیوە کە ئەمە (رێنمایی تایبەتە و هدیەی بەرێوبەری پەروەردەیە بۆ خوشکی ئەو مدیرەیە !) ئەویش رێنماییەکەی گشتگیر کردوە بەسەر هەموو ئەو خوێندنگایانەی کە ئەو سەرپەرشتی کردون، بەم شێوەیە نمرەی زیادە خرایە سەر معدلی ئەو قوتابیانە
بۆ راستی و دورستی ئەمەش هەموو ئەو خوێندنگایانەی ناویان هاتوە لەگەڵ دوانیتردەکەونە دوو گەرەکی تەنیش یەکتر لە شاری هەولیر و نزیکن لەیەکتری و یەک سەرپەرشتیار سەرپەرشتی نمرەکانیانی کردوە کە گەرەکی کرێکاران و گەرەکی کوردستانە .
ئەوەی جێگای باسکردنە،هەمان رۆژ ئەو هەواڵە لەرێگای سەرپەرشتیارانەوە گەیەندرایە بەرێوبەری گشتی پەروەردەی هەولیر کە ئەو فەزاحەتە با تێپەڕ نەبیت، بەڵام بەرێوبەری گشتی لەجێگای ئەوەی بەر بەم بگرێت لە وەڵامدا گوتوبوی خۆم خراپ ناکەم، دەیان دزی و گەندەڵی تر لە پەروەردەی هەولیر هەیە بەڵام بەجواب بێم دەیان بەرپرسی دز و داوێن پیس بەرگری لێدەکەن و بەرژەوەندیان بەیەکەوەیە ، بڕۆن بیدەنە راگەیاندنەکان و هەر دوای ئەمەش بەرێوبەری راگەیاندنی خۆی راسپارد کە هەواڵەکە لە راگەیاندنە ئەهلیەکان بلاو بکاتەوە .
لەوڵاتێکدا کە ئەمە وەزعی کەرتی پەروەردە و بەرپرسانی پەروەرە بێت، دەبێت چ دڵێکمان بە ئایندەی نەوەکانمان خۆش بێت ؟!

تێبینی : ئەمەی خوارەوەش لینکی هەواڵەکەی ئاوێنەیە

http://www.awene.com/article/2012/10/03/15299

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە