کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵام بە وتەبێژە ناحاڵییەکەی پدک، جەعفەر ئیمینکی لە دیموکراسیەت

Monday, 22/04/2013, 12:00


وتە بێژی پدک بەڕێز کاک جەعفەر لە میانەی گفتوگۆی لەگەڵ بەڕێز عەلی فەتاح لە هاوڵاتی دا بڵاو کردۆتەوە، لەسەر دیموکراسیەت دەفەرموێت، (بۆ کاندیدکردنەوەی جەنابی سەرۆک بارزانی، ئێمە تێدەگەین یاسا و دەستور چی دەڵێن، و ئەزمونە دیموکراتیەکانی دونیا چی دەڵێن ، ئێمە و خودی جەنابی سەرۆکیش باش لێی تێگەیشتوین و لە ئەدەبیاتی دیموکراتیەتدا شارەزاین ، بەڵام ئەزمونی ئێمە لە هەرێم پیویست دەکات بە پێی تەوافوقێکی نیشتمانی جارێکی تر جەنابی کاک مەسعود بەرزانی بۆ ماوەیەکی تر سەرۆکایەتی هەرێم بکات).
یان دەفەرموێت وەکو قسە بۆ منداڵیک بکات کە بەرز ڕاگرتنی عەقڵی کورد لەلایەن سیاسەت مەدارەکانی جیهانەوە بەوەیە کە (تاکو چاودێرانی سیاسی جیهان تێبگەن عەقڵی کورد پێگەیشتووەو سودیان لە ئەزمونەکەیان وەرگرتوە).

نازانم ئەم لێپرسراوانە تاکەی خەجاڵەت نابن بە شێوەیە و لەو ئاستە نزمەی سیاسیدا ڕێنمایی بۆ ئۆپۆزیسیۆن و بە خەڵکی کوردستانیش دەکەن و زمانێکی نا سیاسی سەدەکانی ناوەڕاست ، دەڵێت (دڵنیان خەڵک لەگەڵ مانەوەی بارزانین).
من پێم وانیە خەڵکی کوردستان بەم گاڵتەجاڕیەی هەڵبژاردن لەبەر ئەو پێودانگە ی جاڕچی دەرباری بارزانی بچن دەنگ بە مەسعود بارزانی بدەن کە یەکێکە لە ڕەشترین تاوانبارانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وە هیچی لە حوسنی موبارەک و ئەسەد و قەزافی و سەدام کەمتر نیە، حوسنی موبارەکی دیکتاتۆر بەرائەتی وەرگرت لە دادگا ، ئەی مێژووی بارزانی و بنەماڵەکەو دەزگای پاراستن هەریەکە لەم ناوانە بۆ خەڵکی کوردستان کەیسێکە پڕ لە تاوان.
ئێمە باس لە ناحاڵی بوونی ئەم بەڕێزە دەکەین لەسەر دیموکراسیەت کە خۆی و بەڕێزەکەی چاک تییگەیشتون، بە کام پێودانگ سیاسەتمەدارانی جیهان پیاوێک کەسەرتاپای ڕۆژنامە و گۆڤارەکان پڕن لە باس لە سەر پێشێل کردنەکانی دەسەڵات ، یان زیندان و کوشتن و نۆکەرایەتی کردنی وڵاتانی دراوسێ و بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی خەڵکی کوردستان، کۆنترۆڵ کردنی ئەو سەروەت و سامانە لەدەستی پێنج شەش کەس دا لەو بنەماڵە ، و کوشتنی دەیان هەزار ژن و بێسەروشوێن کردنی هەزاران هاوڵاتیو تەقە کردن لە لاوانی ڕاپەڕیو وە شەڕی کۆنەپەرەستانەی چەند ساڵەی لەگەڵ ینک ، ئەمەیە دیموکراسیی کاک جەعفەری ناحاڵی.
تۆیەک بە خۆت و حیزبەکەتەوە خاوەنی ئەم مێژوە ڕەشەن چۆن لەوەکالەتی خەڵکی کوردستانەوە دەڵێیت خەڵکیش دەنگ بە سەرۆک دەدەن ، بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی ١٧ شوبات وەکو ڕۆژی ڕوناک وایە بە دەیان هەزار چەکدارتان لە چواردەوەری سلێمانی مۆڵان ، بۆچی بوو ، دژ بە تورکیا یان ئێران یا مالیکی بوو، مەسعود بارزانی لیوای تایبەتی خۆی دەنارد بۆ لێدانی خەڵکی ڕاپەڕیو ، ئەمەیە دیموکراسی بەداخەوە ئێوەی ناحاڵی دەسەڵاتتان بەدەستەوەیە چونکە ئاستی هوشیاری خەڵکی کوردستان زۆر لە ئاستی هوشیاری تۆش و ڕابەرەکانت بەرزترە . دیارە ئێوە بەدوای ئەوەوەن کە ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن بتوانن دەنگ بە بارزانی بدەن کارێکی باش دەکەن ، چونکە بارزانی زەرورەتێکی مێژوییە و پێویستمان پێیەتی ، ئەوە ئێوەی دەسەڵاتی بنەماڵە پێویستانە ، خەڵکی کوردستان پێویستیان بە ئازادی، یەکسانی، خەڵکی بێبەشن لەمافە سەرەتاییەکانی خۆیان لە سایەی تۆو کاندیدەکەتەوە، گێڕانەوەی کۆمەڵگای کوردستان بۆ سەردەمی قوڕەیش و پرس و ڕا بەمەلا و ڕێگەدان بە دژایەتی کردنی ئازادی لەلایەن کۆنەپەرەستانەوە ، ئەوە زەرورەتێکە کە دوای بارزانی نامێنێت ،
ئێمەی ئاوارەی هەندەران ڕۆژانە سەدان جنێو و قسەی ناشیرین بە دەسەڵات دەدەین کە بوینەتە ئاش پەزی چێشتخانەکانی ئەوروپا ، ئەمەیە سەرۆک من وەک تاكێکی کۆمەڵ قەد دەنگ نادەم بەو دیکتۆرە دژ بە دیموکراسیە .ئەوە ئێمەین دەبێت مێژوویەکی نوێ بۆ کوردستان داڕێژین نەک بارزانی و عەشیرەتەکەی یان تۆی دیموکراسی و نەخوێندەوار .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە