کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راگەیەندراو هێرشی ئەمەڵ وحیزبوولڵا بۆ سەر كوردەكانی لوبنان محكووم دەكات

Thursday, 15/07/2010, 12:00


ـــــــــــــــــ بۆ ڕای گشتی ـــــــــــــــــ
بۆ بەڕێزان سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا.
ئەندامانی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل.
ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافی مرۆڤ.
رێكخراوی هیۆمان راێت وۆچ ئەمریكا-واشینتۆن.
رێكخراوەی ئەمنیستی ئەنتەر ناسێونال.
لە سەرەتای ئەو مانگەوە، تا ئێستا ئەوە بۆ دووهەمین جارە كە بە شێوەیەكی زۆر هۆڤانە و دوور لە هەموو پرەنسیپەكانی مرۆڤایەتی لە لایەن گروپەكانی توندڕەوی شیعە بە تایبەتی(حەرەكەی عەمەڵ و حیزبۆولڵای لوبنانی) هێرش دەكرێتە سەر كوردەكانی دانیشتووی وڵاتی لوبنان، لەو هێرشانەدا تا ئێستا 6كەس شەهید بوونە و نزیكەی 23 كەسیش بریندار بوونە، 54 كەسیش تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە لە گرتووخانەكانی لوبناندا، ئەوانەی كە ئێستاش لە زیندان دانە زۆربەیان سەر بە بنەماڵەی زێن و عۆمێراتن، لێرەدا ئێمە بانگ لە دەسەڵاتدارنی لوبنان بە تایبەتی لە سەرۆك وەزیرانی لوبنان سەعەد حەریری و وەلید جان پولات دەكەین،كە ئەوان زۆر بەباشی لە سیاسەتەكانی ئێران و سوریا و توركیا گەویشتوونە سەبارەت بە گەلی كورد و گەلی لوبنان، هەرچەندە پلانی تیرۆری كەماڵ جان پولات بە دەستی رۆژێمی بەعسی سوریا و هەروەها پلانی تیرۆری شێخ رەفیق حەریری كە لە لایەن ئێرانەوە دارێژاربوو و لە لایەن سوریا و حیزبوولڵاش لە رێگای لیوا غازی كەنعان كە بەرپرسی موخابراتی سیاسی سوریا بوو بە گشتی و ساحەی لوبنان بە تایبەتی، كە لە دوای تیرۆری شێخ رەفیق حەریری رژێمی سوریا بە پلان بۆ هێشتنەوەی نهێنیەكانی تیرۆری رفیق حەریری لە ناویان برد، بەڵام بۆ رای گشتی ئاشكرایان كرد كە خۆی كوشتووە، جێ بەجی كراوە. لەو قۆناغەدا ئێمە داوا دەكەین، لە شێخ سەعەد حەریری و لە وەلید بەگ جان پولات كە دووبارە گۆڕەپانی سیاسی لوبنان نەكەنە مەیدانی تەراتێنی سیاسەتە چەوتەكانی ئێران و سوریا و توركیا، لە دژی بەرژەوەندییەكانی گەلی لوبنان و گەلی كورد بە تایبەتی.هەروەك چۆن هەموو لایە لە پلانە شاراوەكاتی ئێران و توركیا بۆ تێكدانی ئارامی ناوچەكە ئاگادارن.
هێرشەكانی رێكخراوی (عەمەڵ و حیزبوولڵا) بۆ سەر كوردانی دانیشتووی لوبنان لەم دواییدا، بە تایبەت لە دوای ئاڵۆز بوونی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیل سەری هەڵداوە و لە لایەن توركیاشەوە بەردەوام پڕوپاگەندەی ئەوە دەكرێت كە كوردەكانی دانیشتووی لوبنان هاوكاری پارتی كریكارانی كوردستان دەكەن.
دیارە كۆماری ئیسلامی ئێران، سوریا و حیزبولڵای كردۆتە ئەنباری چەكەكانی خۆی و ئەگەر كۆمەڵگای جیهانی بە زووترین كات نەتوانێ كۆنتڕۆڵی بكات، ئەوە گەورەترین مەترسی بۆ سەر گەلی لوبنان و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەكات و پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەمیشە دەكەوێتە ژێر مەترسی و هەڕەشەی سیاسەتەكانی ئێران لەناوچەكدا. ئێران كە ئێستا بێ گۆیدانە رای گشتی جیهانی و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوامە لەسەر پرۆسەی پیتاندنی یۆرانێوم بۆ مەبەستی دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی.


دەزگای ئیسرائیل-كورد
هەولێر
2010/7/13



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە