له یادی 16ی ئابدا، پیرۆزبایی 31ی ئابتان لێ ئه‌که‌ین
Wednesday, 17/08/2011, 12:00
له یادی 16ی ئابدا، پیرۆزبایی 31ی ئابتان لێ ئه‌که‌ین
بێگومان هه‌موو رۆژێک ئه‌گه‌ر بیگه‌رێنینه‌وه بۆ مێژوو ڕووداوێک یاخود بۆنه‌یه‌کی تێدایه ، 16ی ئابیش یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانه ، بێگومان ئێمه ناتوانین لێره‌وه نه‌هی له هه‌موو شتێکی ئه‌و پارته بکه‌ین چونکه ئه‌ویش خۆی له خۆیدا رۆژێکی مێژووی و پیرۆزه بۆ چه‌ندین که‌س و له هه‌مان کاتدا هه‌ندێک که‌س به رۆژێکی گرنگی دانانێن بۆیه ئه‌بێت هه‌موو لایه‌ک گیانی یهکترقبوڵکردنیان هه‌بێت و له‌کاتی یادکردنه‌وه‌یه‌کی له‌م جۆره‌دا ئاگایانه بڕوانینه مه‌سه‌له‌کان ، من وه‌ک خۆم پیرۆزباییان لێ ئه‌که‌م چونکه یه‌کێکه له‌و حیزبانه‌ی له مێژه بوونی هه‌یه ، به‌ڵام به‌و مانایه نا که پشتگیریان لێ بکه‌م و ده‌ست خۆشیان لێ بکه‌م چونکه هه‌موو حیزبێک لایه‌نی باش و خراپیان هه‌یه ئه‌گه‌ر باش بووبێتن ئه‌وا پێیان ئهڵیین ده‌ستان خۆش و به‌رده‌وام بن ، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ڕابردوویه‌کی خراپش بن ئه‌وا نابێت بیشارینه‌وه به‌ڵکو ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین به‌رده‌وام ئه‌و رۆژه بهێنرێته‌وه به‌رچاو بۆی ببێته په‌ندێک بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و رۆژانه‌یان دروست کرد و نه‌هێلرێت نه‌وه‌ی دوای خۆیان دووباره‌ی بکه‌نه‌وه، بێگومان جێی بیر هێنانه‌وه‌یه 31ی ئاب ئه‌و ڕووداوه بوو که هه‌رگیز له‌بیر نه‌کراوه و هه‌موو کاتێک له رۆژی خۆیدا یاد ئه‌کرێته‌وه هه‌رچه‌نده زۆرجار په‌رده پۆشی ئه‌که‌ن و یادی 16ی ئاب ئه‌خه‌نه ئه‌و رۆژه‌وه واته خۆشیه‌که ئه‌که‌نه یه‌ک رۆژه‌وه چونکه هه‌ر لایه‌کی بگریت پارتی توانی له‌و رۆژه‌دا به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌یدا سه‌رکه‌وێت که ئه‌ویش یه‌کێتی بوو ، به‌ڵام ئێمه ئه‌بێت ئه‌و ڕۆژه له‌بیر نه‌که‌ین و هه‌موو ساڵێک یادی بکه‌ینه‌وه و بیر له هه‌ڵه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مانه بکه‌ینه‌وه که ساڵانێکی زۆر بزوتنه‌وه‌ی کوردی له‌م هه‌رێمه‌دا به‌ره‌و دوا برد ، بۆیه من پێش ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی 16ی ئاب بکه‌م له پارتی ئه‌وه‌یان پێ ئه‌ڵێم که خۆیان بێین و دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیاندا بنێن و داوای لێبوردنیش له هه‌موو که‌سوکاری شه‌هیدان بکه‌ن ، هه‌رچه‌نده ئه‌وه هه‌موو شتێک نیه به‌ڵام خۆی له خۆیدا کارێکی پێویسته، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین که یادی دامه‌زراندی پارتی جه‌ژنێکی پیرۆزه لای ئه‌وان به‌ڵام 31ی ئاب خیانه‌تێکی له‌بیرنه‌کراوه لای ئێمه.
یادگار هه‌مه‌وه‌ندی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست