کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یکی کراوه‌ له‌ تاراوگه‌وه‌ بۆ مه‌سعود بارزانی

Tuesday, 23/04/2013, 12:00







بۆ بەردەم کەسێک کە دەیهەوێت بۆ جاری سێهەم ببێتەوە بە سەرۆکمان ، من لە بەندێکی یاسایی وڵاتی ئەڵمانیا وە دەچمە ناو باسەکەمەوە ، لێرە کەسێک کەدەچێتە جێگایەک کار بکات دیارە دەبێت پەیماننامەیەک لە لایەن هەردوولاوە ئیمزا بکرێت ، وە ماوەی شەش مانگ لە ژێر چاودێریدایە کاتێک کارەکانی ئەو فەرمانبەرە بە پێی پیویستی کارخانە نەبو ئەوا هەردولا بۆیان هەیە ئەو پەیماننامەیە هەڵوەشێننەوە ، ئێ جەنابت 8 ساڵ حوکمت کرد چیت ویست کردت ، شەڕێکی ماڵوێرانکەرت لەگەڵ حیزبی هاوپەیمانت دا کرد کە دەرەنجام بوە هۆی کوژران و ئاوارەبونی هەزاران کەس ، چویت لە پێناوی مانەوەی ئەو کورسیەت دا حەرەس جمهوریەکانی سەدامت ئەم دیوی کوردستان کرد ، دەستت چووە کوشتنی سەدان دیل و ئەنفال کرتدنی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان . ئاورە بونی دەیان هەزار کەس بەرو تاراوگە لەترسی دۆزەخێک کە ئێوەی کۆنەپەرەست بۆ ئێمەتان داخست ، وە حیساب نەکردن بۆ ڕای خەڵک ، کە لە %98 ی خەڵکی کوردستان داوای حوکومەتی سەربەخۆیان کرد کەچی تۆ هیچ ڕێزێکت بۆ ئێمە دانەنا ئەوەی خۆت کردت بەس تەنها ڕاو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆت بوو . تۆ بنیات نەری دەیان پەیوەندی ژێربەژێریت لەگەڵ چواردەوری خۆت دا ، لە میانەی حوکمی جەنابت ڕیزی ملیۆنی خەڵکی کوردستان لەبەرانبەر دەسەڵاتەکەت ڕژانە سەرشەقام ، کوا چ وەڵامێکت بەو خەڵکە دایەوە ، جگە لەناردنی ‌هێزەکانی زێڕەڤانی - الحرس الجمهوری - ، کردنەوەی دەیان زیندانی نهێنی بۆ نەیارانی بنەماڵەو حیزبەکەت ، کوشتن و ئیهانە کردن و زیندانی کردنی دەیان ڕۆژنامە نوس و نوسەر و ئازادیخواز ، برسی کردنی خەڵکی زەحمەت کێش و بە هەدەر بردنی سەروەت و سامانی کوردستان بۆ بنەماڵەکەت ، لە سایە ی دەسەڵاتەکەت دا گەورەترین گەندەڵکاری ئەنجام دراوە ، زۆرترین پێشێلکاری مافی مرۆڤ ئەنجام دراوە ، ئێ ئیتر ئەگەر دەتەوێت درێژە بەو کارانەی ڕابوردوت بدەیتەوە ئەوا خەڵکی دەرسیان لە دەسەڵاتەکەت هەیە ، ئەگەر دەتەوێت گۆڕانکاری بکەیت لە خۆت دا وەرە سەر شاشەی تەلەفزیۆن و داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکە و ئامادەیی نیشان بدە کە لەبەرانبەر ئەو کارانەی کردوتە ڕوبەڕوی دادگا بیتەوە ، ئەوا خەڵکی کوردستان ئەو کاتە خاوەن بڕیارن .
ئێمەی ئاوارەی هەندەران کە ژمارەمان بە سەدان هەزار کەسە لە تاراوگە ژیانیێکی مرۆڤ ئاسا دەژین ، وەکو هەمو تاکێکی ئەوروپی لە کەش و هەوای ئازادی بەهرەمەندین ، بۆیە ئاشپەزی شۆفێری تاکسی شۆفێری پیتزا و تەوالێتەکان پاک دەکەینەوە ئەو ژیانەمان پێ قەبوڵە چونکە بەهرەمەندین لەمافە سەرەتاییەکانمان ، وە ژمارەیەکی زۆرمان خوێندەوارین زۆر لە تۆش زیاتر ئەزمونی ژیانمان هەیە ، بەڵام ژیانی تاراوگەمان پێ قبوڵە چونکە تۆ لەدەڵاتدایت ، سەرەتایی ترینی مافەکانی مرۆڤت خستۆتە ژێر پێوە .
وە جگە لەژمارەیەکی کەم نەبێت لە هەندەران کەمن ئەوانەی کە ئەڵقە لە گوێی تۆ بن ، یان بە تەپڵی تۆ هەڵپەڕن ، خەجاڵەتیە بۆ دەسەڵاتەکەت کە کوردستان دەشوبهێنیت بە دوبەی کەچی هێشتا ئێمە وەکو ملیۆنان خەڵکی زەحمەتکێشی پاکستانی و میسری وسۆماڵی و ئەفریکایی لە بازاڕی کاردا ڕۆژانە بە بڕە پارەیەکی کەم زیندەگی دەکەین ، کەچی مەسرەفی ڕۆژێکی بەنزینی ماشێنەکانی کوڕەکانت بە دەیان هەزار دۆلار دەبێت ، تۆ ناتوانیت ئازاد بیت چونکە تۆ ئازادی ئێمەت پێشێل کردوە ، تۆ ناتوانیت درێژە بەتەمەنی سیاسی بدەیت چونکە نەیارت زۆرە ، تا تەمەنی دەسەڵاتی تۆ بەردەوام بێت ئێمە لە هەندەران دەمێنینەوە ، کەی ئازادی بەرقەرار بوو ئەوا ئێمەش بنەوبارمان دەپێچینەوە و دێینەوە تا لە هەوای ئازادی بەهرەمەند بین .

23-04-2013
بەرلین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە