چه‌تری ئازادی به‌سه‌ربازیکردنی شاره‌کانی کوردستان له لایه‌ن پارتی و یه‌کێتی یه‌وه سه‌رکۆنه ده‌کات!
Thursday, 21/04/2011, 12:00
چه‌تری ئازادی له‌نده‌ن
دوای تیپه‌ڕبوونی زیاتر له دوومانگ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی خه‌لکی کوردستان بۆ ئازادی، کۆتایی هاتنی گەندەڵی سیاسی‌و دارایی، دابینبونی خزمەتگوزاریە گشتیەکان، یەکسانی‌و عەدالەتی کۆمەڵایەتی، بەڵام هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتدارو مۆنۆپۆڵخوازی کوردستان لەجیاتی ئەوەی به شێوه‌یه‌کی گونجاوو سه‌رده‌میانه وه‌ڵامی داخوازیەکانی جەماوەری خۆپیشانده‌ر بده‌نه‌وه، کەچی په‌نایا‌ن بۆ مه‌نتیقی هیزی سه‌ربازی‌و تووند‌و تیژی بردەوە بۆ کپکردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی هاولاتیان.
لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا توندوتیژیه‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌موو سنورێکی به‌زاندووه. هەزاران چەکداریان بەناو شەقام‌و کۆڵانەکانی سلێمانی‌و شارۆچکەکانی دەروبەریدا بڵاوکردۆتەوە. بەهێزێکی سەدان چەکدارەوە سەرای ئازادی سلێمانیان داگیرکردوە. چەندین خاڵی پشکنینیان لەناو شاردا داناوە بۆ گرتنی هەڵسوڕاوانی سیاسی نەیاری دەسەڵات. دەیان کەس لەلایەن هێزە ئەمنیەکان‌و دەزگای دژەتیرۆرەوە رفێنراون‌و ئەشکەنجە دراون. لەناو زانکۆکان‌دا خوێندکاران‌و مامۆستایانی زانکۆکانی هەولێرو سلێمانی‌و کۆیە دەکەونە بەر پەلامارو سوکایەتی پێکردنی هێزە ئەمنیە تایبەتەکان‌و چەندین کەسیان لێفڕاندون! دەیان کەس لە هاوڵاتیان بەهۆی فیشەك، رشتنی گازی فرمێسك هێنەرو خنکێنەرەوە برینداربوون. کەشوهەوایەکی میلیتاریستی بەسەر شارەکانی کوردستانداو بەتایبەتی بەسەر شاری سلێمانی دا سەپێنراوە. دەسەڵات هەڕەشەی هەڵگیرساندنی شەڕێکی ترسناك دەکات بەوەی کە دەیەوێ خۆپیشاندانەکانی خەڵك بخاتە ئەستۆی هێزەکانی ئۆپۆزیسۆن تا لەورێگایەوە شەڕی لایەنەکان دەست پێ بکات‌و خواست‌و داواکاریەکانی خەڵکی نارازی‌و رەنج‌و خەباتی زیاتر لە دوومانگیان لەناو تەپوتۆزی شەڕێکی ناوخۆییدا لەباربەرێت. ئەم سیاسەتە جەنگخوازیەی دەسەڵاتی میلیشیایی یەکێتی‌و پارتی کوردستان‌و شاری سلێمانی بەرەو رووی کارەساتێکی ئینسانی دەکاتەوە.
بۆیه ئێمه وه‌ک گروپی چەتری ئازادی له به‌ریتانیا وێڕای سەرکۆنەکردنی هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژیانەی دەسەڵات بۆسەر خۆپیشاندەران‌و هەڵسوڕاوانی سیاسی‌و سەرجەم ئەندامانی لایەنە سیاسیە نەیارەکانی دەسەڵات‌و په‌رله‌مانتاران و مامۆستایانی زانکۆ و خویندکاران و نووسه‌ران‌و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان و میدیا و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن له‌وانه گه‌مارۆدانی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی په‌یام ، له هه‌مان کاتدا داوا دەکەین دەستبەجێ هێزە چەکدارەکانی یەکێتی‌و پارتی ناوشاری سلێمانی و شاروشارۆچکەکانی دیکە جێبهێڵن‌و کۆتایی بە داگیرکردنی شار بێنن. ئێمە سەرکرادیەتی پارتی‌و یەکێتی بە بەرپرسی روودانی هەرجۆرە کارێکی نەخوازراو دەزانین کە لە کوردستان بەگشتی‌و لە سلێمانیدا بەتایبەتی رووبدات.
داواکارین له ده‌سه‌ڵات که رێگه‌ی سه‌رده‌مییانه بگرێتەپێش‌و دەستبەرداری زمانی چەك‌و ملهوڕی بێت و مل بە خواستەکانی خۆپیشاندەران بدات. وەڵامدانەوە بەخواستەکانی جەماوەری کوردستان چارەسەری عادیلانەو سەردەمیانەی ئەو کێشەو بارگرژیەیە کە ئێستا لە کوردستاندا هاتۆتەپێش.
ئێمه لە گروپی چه‌تری ئازادی بەهەموو توانامانەوە لەکەنار خەباتی رەوای هاوڵاتیانی کوردستاندا رادەوەستین بۆ گەیشتن بە خواستە رەواکانیان‌و بۆ پووچەڵکردنەوەی هەموو هەوڵ‌و پیلانەکانی دەسەڵات دژی خەڵکی کوردستان هەردەم لە مەیداندا دەبین. هه‌روه‌ها له‌هه‌وڵی جدیدا ده‌بین بۆ گه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنت و پێشێلکارییه سیاسی و تاوانکاریانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران و جه‌ماوه‌ری کوردستان ئه‌نجامی ده‌دات به هه‌موو ناوه‌نده سایسی و په‌رله‌مانی و راگه‌یاندن و ریکخراوه‌کانی به‌رگریکه‌ر له مافه‌کانی مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به مه‌به‌ستی نیشاندانی هه‌رچی زیاتری سایسه‌تی سه‌رکوتگه‌ریانه‌یان و ناچارکردنیان به‌ده‌ستهه‌ڵگرتن له پێشێلکاری.
به‌ڵی بۆ ئاشتی، به‌ڵێ بۆ دادگه‌ری، به‌ڵی بۆ پێکه‌وه ژیان، نا بۆ تووند‌و تیژی
چه‌تری ئازادی له‌نده‌ن
٢١/٤/٢٠١١
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست