کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەى ڕێكخراوى شارەوانیەكان بۆ ئاشتى-ئۆفیسى هەڵەبجە

Tuesday, 25/05/2010, 12:00


ڕێكخراوى شارەوانیەكانى جیهان بۆ ئاشتى ئۆفیسى هەڵەبجەى شەهی بەیاننامەى ڕێكخراوى شارەوانیەكان بۆ ئاشتى-ئۆفیسى هەڵەبجە. سەبارەت بە ناوبردنى كارەساتى كیمیابارانى هەڵەبجە بە دروستكراو لە لایەن زانكۆى حاجەت تەپە ى توركى. ته‌پز
جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان و كەس و كارى قوربانیانى كیمیاباران
سڵاوێكى گەرم
وەك لاى هەمووان ڕونە ئەمڕۆ كارەساتەكانى گەلى كورد بە تایبەتى تاوانەكانى (كیمیاباران وئەنفال) بوە تە حەقیقەتێكى جیهانى و, وەك یەكێك لە جینۆسایدەكانى سەدەى بیستەم لە نێو كۆمەڵگاى مرۆڤایەتیدا خۆى دەبینێتەوە بە شێوەیەك زۆربەى جێبەجێكارانى ئەم تاوانانەش سزاى یاسایى بەسەریاندا جێبەجێ كراوە ,ئەم كارەساتانەش بە شێوەیەكن تەنانەت دوژمانى كورد بە هۆى ئەو هەزاران بەڵگەو دۆكێۆمێنتانەوە كە خراونەتە ڕوو نەیانتوانیوە نكۆڵى لەو تاوانانەى ڕژیمى ڕژێمى سەددام بكەن كە دەرحەق بە گەلى كورد ئەنجامى داوە.بەڵام ئەوەى جێگاى نیگەرانیمانە لەم ڕۆژانەدا یەكێك لە گەورەترین زانكۆكانى وڵاتى توركیا كارەساتى شەهید كردنى (5000)كەسى مەدەنى شارى هەڵەبجە بە دروستكراو سیناریۆ ناودەبات.كەبێگومان ئەم جۆرە تێڕوانینە ڕەگەز پەرستانە ڕەنگدانەوەیەكى سلبى دەبێت چ لەسەر ئاستى ناوخۆى و چ لە ئاستى پەیوەندیەكانى لە گەڵ هەرێمى كوردستاندا بە تایبەت لە ئێستا دا كە لاپەڕەیەكى نوێ لە پەیوەندى ئابورى و سیاسى و دیبلۆماسى لە نێوان هەردو لادا هەڵدراوەتەوە.
پرسیارى ئێمە لەو زانكۆیە ئەوەیە كە ئایا دەتوانن وێنەكانى كامێراكەى بەرێز(ڕەمەزان ئۆستورك)بە درۆ بخەنەوە؟ئایا دەتوانن مانشێتى ڕۆژنامەكانى خۆتان بسڕنەوە كە لە پاش كارەساتى هەڵەبجە باسى ئەو تاوانەى كردبو؟؟
لە كۆتایدا داواكارین زانكۆى ناوبراو بەڕەسمى داواى لێبوردن لە كەس و كارى كیمیابارنى هەڵەبجە بكات و دان بە ڕاستى مەزڵومیەتى گەلى كورد دا بنێت.وە هیوا خوازین ئەم كردارانە نەبێتە هۆى دروست بونى هیچ جۆرە كەلێنێك لە پەیوەندنى مێژوویى نێوان هەردوو گەل دا.
بیرى هەموو لایەكى دەهێنینەوە كە ئامانجى ڕیكخراوى شارەوانیەكانى جیهان بۆ ئاشتى ڕیگرتنە لە بەكار هێنانى چەكى كۆكوژ و هەوڵدانە بۆ بنبڕ كردنى ئەو جۆرە چەكانە و دادگایى كردنى ئەو كەسانەى بەرپرسن لە بەكارهێنانیان . لە پێناو دوبارەنەبوونەوەى كارەساتەكانى هێرۆشیما و ناكازاكى و هەڵەبجە.لە هەر شوێنێكى دیكەى دونیا
لەگەڵ ڕێزدا
ڕێكخراوى شارەوانیەكانى جیهان بۆ ئاشتى ئۆفیسى هەڵەبجەى شەهید 23-5-2010

تێبینى/بەرێز (ڕەمەزان ئوستورك)كامێرامانى كوردى توركیا كە 18/3/1988 گەشتە شارى هەڵەبجەو بە كامێراكەى دەیان وێنەى كارەساتى كیمیابارانى هەڵەبجە گرتوە و لە میدیاكاندا بڵاوى كردوەتەوە لە نێویاندا وێنەى بەناوبانگى شەهید(عومەرى خاوەر).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە