کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نزیكەى 200پەرلەمانتار و گەورەبەرپرسى عیراق هاتوون بۆ حەج

Wednesday, 19/10/2011, 12:00




حەجى بەكۆمەڵى پەرلەمانتار و گەورەبەرپرسانى عیراقى بۆتە دیاردەیەك و هەموو ساڵێك ژمارەیەكى ئێجگار زۆر لەپەرلەمانتاران و گەورەبەرپرسانى عیراق ئیشوكارى خۆیان لەوڵات بەجێدێڵن و دێَنە سعودیە بەمەبەستى ئەنجامدانى فەریزەى حەج لەكاتێكدا بەشى هەرەزۆرى ئەو پەرلەمانتار و بەرپرسانە پێشتر حەجیان كردوە و هەندێكیشیان بۆ چەندین جارە حەج دەكەن.ئەمساڵ جگە لەبەرپرسانى دەستەى باڵاى حەج و عومرەى عیراق و هەرێمى كوردستان كە ئەركى پێشوازیكردن و ئیدارەدانى حاجیانیان لەئەستۆدایە ،ژمارەى ئەو پەرلەمانتار و بەرپرسانەى عیراق كەهاتونەتە سەفەرى حەج ژمارەیەكى پێوانەیى تۆمار كردوە و نزیكەى 200لەپەرلەمانتار و گەورەبەرپرسى حكومەتى عیراق لەعەرەبستانى سعودیەن،بەپێى ئەو زانیاریانەى كە لەبەرپرسانى دەستەى باڵاى حەج و عومرەى عیراق و چەند ئەندامێكى ئەنجومەنى پارێزگاكانى باشوورى عیراق وەرمگرتوە،زۆربەى هەرەزۆرى ئەو پەرلەمانتار و بەرپرسانەى حكومەتى عیراق پێشتر حەجیان كردوە و ئەمساڵ بەمەبەستى :یەكەم:خۆدزینەوە لەبارودۆخى ئەمنى و ئیدارى عیراق،دووەم:وەرگرتنى پارەى شاندكردن(ئیفاد)كە ئیفادى هەندێكیان لە 15هەزار دۆلار تێپەڕدەكات،سێیەم:بەمەبەستى یاوەریكردنى خزم و خێزان و هاوسەرەكانیانە لەوەرزى حەجدا بۆ ئەوەى لێرەش بەئیمتیازاتەوە ئەم فەریزەیەى ئیسلام بەجێ بگەیەنن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەینى رابردو لەشارى بەغدا خۆپیشاندان دژى حەجى بەكۆمەڵى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران و بەرپرسانى حكومەتى عیراق بەرێوەچوو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە