سیخوڕەکان به ناشرینی دەمرن!
Friday, 17/08/2012, 12:00
چاکە لێرەدا ئاماژەیەک بە تابوری پێنج بدەم، که به مانای خیانەتی شاراوە دێت، ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمین جار لەسەردەمی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیادا لە ساڵانی١٩٣٦ /١٩٣٩ جێگهی خۆی له فهرههنگی سیاسییدا کردهوه، لەو کاتەدا کۆنەپەرستانی ناوخۆ بەسەرکردایەتی فرانکۆ لە دژی کۆمارخوازەکان لەجەنگدا بوون بەپشتیوانی فاشیستەکانی ئیتالیا و نازیستەکانی ئەڵمان.
جەنەڕاڵ مولا کە پێشڕەوایەتی چوار لەشکری دەکرد بۆ (مەدرید)ی پایتەخت، ووتی من پشت بەتابوری پێنجەم دەبەستم، ئهو کاته وشهی تابووری پێنج ئەو خۆ فرۆشانەبوون کە بەدزێوە لەخزمەت فرانکۆدا بوون و سیخوڕیان دەکرد، مولا دەیووت تابورەکان لە لەشکرەکەم بەهێزترن بۆ من، وهک وتم ئیتر لەو کاتەوە تابوری پێنجەم هاتە ناو فەرهەنگی سیاسییەوە.
ئەوەی من دەمەوێت له سهر کێشهی سیاسیی کورد و کهسایهتیی تێکشکاوی کورد لهسهر تابوری پێنجهم بیڵێم، خودی ووشەکە نییە، بەڵکو ئهو دیاردهیهیه، که ئێمە لەڕێگەی ئەو دەسەڵاتە خائینەوە ووشەکەشیان ناشرین کردووه، بە پێچەوانەوە بەکاری دههێنن، ئهوهتا تابورەکانی سەردەمی بەعس و سەدام بوونە شۆڕشگێر و ئەوەی قسەیەکی لەسەر ئەم دەسەڵاتە خائینە هەبێت، بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕابردووی دەیکەنە تابوری پێنجەم و کۆمەڵگای کوردیش بێ ئەوەی هیچ لەم تێکهڵکردنه، حاڵی بوونێکی هەبێت و تهنها ئهوه نهبێت دهزانن تابوری پێنج زاراوه و مانهیکی ناشرینه، ئیتر ئهمانیش به دوای ئهم ناپاک و خائینانهدا دەیجونەوە.
پەندێکی جوان هەیە دەڵێ (
دزیی هەرچەندە زیرەکانە بکرێت هەر دزییە)، ئەمڕۆ سیخوڕەکان هەر بەرگێک لەبەر بکەن، چی بڵێن و چی نەڵێن، کەسانێکن تەواو ژیانیان گوزەشت، نابێ لەداماوی خۆیاندا دەست بکەن بەهەڵبەستنی کۆمەڵێک قسە، کە کەس لێیان ناکڕێت و کەسیش نایەوێت ئەو قسانەی گوێ لێبێت.
ڕەسوڵی حەمزەتۆف دەڵێ: (
پیاو تەنها لە دوو باردا دەبێ بچێتە سەرچۆک: یهکهم بۆ خواردنەوەی ئاوی کانی، دووهم دانهوینهوه بۆ قرتاندنی گوڵ).
سەیربکەن دەسەڵاتی کوردی، چۆن گەلێکی هێناوەتە سەر چۆک، ئەوان سەدان و هەزاران موشەخۆر و بەتاڵ و سیخوڕیان بەرهەم هێناوە، ئەوان وویستیان گەلێک لە هەموو بەهاکان ڕووت بکەنەوە، ئەوانەشی کە لەکاتی شەڕی ناوخۆ و گرانی و بایکۆتدا ڕێگەی چونەدەرەوەی ووڵات و بۆ مانەوەیان لە ووڵاتان و نیشتەجێ بوونیان لە ئەورپا و جێگەکانی تر، سەدان چیرۆکی درۆیان ده هۆنێوە، منداڵەکانیان دەکردە بەردەباز و، ژن و کچەکانیشیان دەدایە دەست قاچاخچیی بێویژدان و ویژدانی خۆشیان سڕدهکرد، ئەوان هەموو شتێکیان دۆڕاند، کەچی ئێستا : لەم کاتەدا کە دوای ئەو هەموو ساڵە لە ئاوارەیی و ژیان لە ناو جەرگەی سیستهمی دیموکراتی و مرۆڤ دۆستییدا، ئەوانە دێنەوە ووڵات و سیخوڕی بەسەر خەڵکانی ترەوە دەکەن.
بەندە لە یەکێک لە فەرمانبەرەکانی وەزارەتی ناوخۆ کاردەکەم و دەزانم زۆر لهوانهی له دهرهوهی کوردستانهوه دهگهڕێنهوه، ئەو کەسانە چەندە ناشرینن کاتێک دێنه بهردهممان، لەباتی هەموو زانست و زانیاریەک کە بۆ ووڵاتی بهێننەوە، بۆ سیخوڕی دێنەوە و باس لە کۆمەڵێک شت دەکەن، ڕیایی و ماستاو بۆ ئەم بەرپرسە ناوگەڵپیس و خائینانە سارد دەکەنەوە، ئەوانیش لێ یان دەپرسن کچ و ژنەکانتان چۆنن؟ شوورهییه بهرپرسێکی دهمپیسیی ددان زهرد، ههواڵی ژن و کچت ببپرسێت و تۆش وهکو پهساپۆرتێک بیخهیته بهر دهستی، کە دەشچنە دەرەوە گاڵتەیان پێ دەکەن و پەیمانی زەوی و موچەیان پێدەدەن، من لام وایە کاتێک ڕاپەڕین بوو ئەو دەمەی سلێمانی لەڕۆژی 8 / 3 دا دادگای دانابوو بۆ خۆفرۆشەکان، کاتێک سەری بەتاڵی ناپاکه کوردە خۆفرۆشەکان شەقی تێهەڵدەدرا دەبووایه: ئەوە بۆ ئیستا و بۆ داهاتووش پیادهبکرایه، هەموو جاش و بەعسی و خۆفرۆشێک ئهو دادگاییه بکرایه. ئهمه ببوایەتە کەلتورێک و وەک کۆمەڵێک بەهای مادیی و مەعنەوی ڕەفتاری لەگەڵدا بکرایە.
ئەم دەسەڵاتە چونکه کهللهی خۆی له ناو خوێنی پیسی ئهو ناپاکه کورده خۆفرۆشانهوه ههڵسووه، بۆیه ئهمڕۆ دهتوانێت ئاوا بەسەریەکەوە بمان کاتە سیخوڕ بەسەریەکەوە و کەسایەتیمان تێک بشکێنێت. پارتیی و یهکێتیی ئهمهی نهکردایه ئەودەم نە شەڕی ناوخۆ دروست دەبوو، نە خەڵکی کورد ئاوا تێک دەشکا و کەسایەتیەکی سیخوڕ و ترسنۆکیش گەشەی نهدەکرد.
بۆ مێژوو دەیڵێم، ئەو سیاسەتەی ئەمڕۆ دەسەڵاتی کوردی پەیڕەویی دەکات، هەمان سیاسهت و ڕیتمی دەسەڵاتە، کە لە ئێرانی زەمانی شا و ئێرانی ئیستادا پەیڕەو دەکرێت. چونکە ئەوان لە ڕێگەی موچە و بەراتەوە کۆمەڵگایان کردۆتە سیخوڕ بەسەر یەکترەوە. ئاشتیی و ئامان لەهیچ جێگەیەکدا نەماوە. بۆ نمونە کاتێک نووسەرێک یان کەسێک گەشت بۆ ووڵاتێک بکات بۆ بە ستنی سمینار یان کارێکی تر ئەوە تەواویی قسەکان و سمینارەکەی، تەنانەت ناو هۆڵەکەش دهگاتهوه ناو بەشێک لەوەزارەتی ناوخۆ و کەسێک قسەیەک بکات هەوڵ دەدەن بیناسن، ئهگەر دەستیان بەخۆشیی نەگات، ئەوە لە هەوڵی ناسینی کەسوکار و کهسه نزیکەکانیاندان، لێرەوە دەڵێم هەموو تەلەفۆنەکان کە قسەی پێدەکەین ڕۆژانە لەژێر چاودێریدایە، بەتایبەت ئهگهر کەسێک سیخوڕی بەسەرەوە کرابێت و لای دەسەڵات لەژێر چاودێریدا بێت.
دەسەڵاتی کورد ئیستا کار لەسەر هەمان شێوەی قەزافی دیکتاتۆر دەکات، ئهو قهزافییهی که سوپایەکی لە بێگانە دروست کردبوو، چونکە ئیتر نەیدەتوانی بڕوا به گهلهکهی خۆی بکات، دهسهڵاتی کوردیی و هەردوو بنەماڵەی خائینزادە سەدان و هەزاران بەعسیان هێناوەتە کوردستانەوە، ئیستا بە ئەمری تاڵەبانی و هێرۆی ژنی هەرچی گرفت لەگەڵ عەرەبێکدا بنێتەوە بێ دادگایی دەبێ شەش مانگ زیندانی بکرێت، لەم ڕۆژانەدا لە ناو پارێزگاری سلێمانی، چەند ئەفسەر و جەنەڕاڵی عەرەب لەناو پارێزگادا بوون، لە هاوڕێیەکم پرسی ئەم دەعبایانە چی دەکەن لێرە؟
ووتی: برالە تۆ دەڵێی لەگوێی گادا خەوتوویت؟ ئەی ئێمە عێراقی نین، ئەوانیش ووڵاتی خۆیانە و ئازادن و میوانین لایان.
ئەوەی بەعس خەوی پێوە دەبینی دەسەڵاتی کوردی به ئاسانیی جێبەجێی دەکات و بگرە بەزیادەوە هەمان بەرنامەی بەعس پەیڕەو دەکات.
تەنها دەسەڵات برەو بەسیخوڕ نادات، بهڵکو بەرەی بەناو ئۆپۆسیسیۆنیش هەمان وانەی سیخوڕیی دەڵێنەوە و تاکەکانی کۆمەڵگای پێ گۆش دەکەن، لێرەو لەوێ هەواڵەکان بۆ گرد و ماڵەکانی ئۆپۆسیسیۆن کۆدەکەنەوە، بەڵام سیخوڕە گەورەکانی وەک دەزگاکانی ئیتڵاعات، میت، کەیبی جی، موساد و سی ئای ئێن، لەو کوردستانە تەراتێنیان دێ، بۆ نمونە بەلای گردی (ڕیعایە شبابدا) بڕۆ نە تەلەفۆن ئیش دەکات، نە لەناو ئۆتۆمۆبێلەکەت ڕادیۆکەت کاردەکات، چونکە ئەمەریکییهکان لەوێن، بەوان دراوە، کەس نازانێ خەریکی چین!؟ کەچی دەسەڵاتی کوردی و دەزگا خوێنڕێژەکانی زانیاریی و پاراستن هێندەی لایان گرنگە ناوی نووسەرێکی کوردستانپۆست بزانن، ئیتر بهلایانهوه گرنگ نییە بزانن میت و ئیتڵاعات چ کارەن لە کوردستاندا و خهریکی چ پلانێکن دژی کورد!؟
لە ڕۆژەکانی داهاتودا بە بەڵگەوە لەسەر ئەمە قسە دەکەم، کە ههندێک کەس ناوی چەند نووسەریان داوە بەدەزگای خوێنڕێژی ئاسایش و زانیاریی و پاراستن تاخۆیان بەرنە پێشەوە، موسڵمان ووتەنی لەپێناو خوادا ئەو کارەیان دهکهن.
تکایە هەموو لایەک ئاگاداربن و مافی خۆتانە لەو سیخوڕه نەفسنزمانە خۆتان لابدەن کە کەسانی بوردەڵەن، دڵنیام واشی ناخۆن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست