کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای سه‌ردانه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ گردی گۆڕان، هیچ شتێک له‌ کوردستاندا شه‌رعیه‌تی نه‌ما

Wednesday, 25/01/2012, 12:00


بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه‌ وه‌ک لایه‌نیكی ئۆپۆزسیۆنی به‌هێز هاته‌ ناو گه‌مه‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌، دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌ ده‌ست هێنانی ژماره‌یه‌ک کورسی که‌ له‌ چاو ئه‌و ته‌مه‌نه‌یدا ژماره‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو ، به‌ڵام وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک بۆ گه‌نده‌ڵیه‌کانی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵات ژماره‌یه‌کی هێنده‌ زۆر نه‌بوو، هه‌رچۆنێک بێت گۆڕان بڕیاریدا له‌ دوای هه‌ڵبژاردن به‌شداری له‌ حکومه‌تدا نه‌کات چونکه‌ به‌ پێی قسه‌ی خۆی و به‌ پێی ڕاگه‌یاندنه‌که‌یان (که‌ به‌ڕای من هه‌ر به‌رده‌وامی ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌کانی تر بوو، به‌ڵام به‌ به‌رگێکی شینه‌وه‌)، گوایە حکومه‌ت شه‌رعیه‌تی له‌ ده‌ستداوه‌ و ئه‌وان به‌شداری له‌ حکومه‌تدا ناکه‌ن و نایانه‌وێت ببنه‌ به‌شێک له‌و گه‌نده‌ڵییه‌، دواتریش له‌ کاتی هاتنی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌ستیان کرد به‌ هاندانی خه‌ڵک بۆ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و وه‌ک بیانه‌وێت به‌شێوه‌ی کۆده‌تا به‌ڵام هاولاتی وه‌ک چه‌کی ئه‌و کوده‌تایه‌ بێنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و کۆتایی به‌ حکومه‌تێکی گه‌نده‌ڵ بێنن که‌ به‌ قسه‌ی خۆیان به‌رنامه‌کانیان له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌واندا ناگونجێت ، هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ش خه‌ڵکیان هاندایه‌ سه‌رشه‌قام و چه‌ندین گه‌نجیان ڕژانده‌ سه‌رشه‌قام و چه‌ندین دایک و باوکیان جه‌رگ سووتاو کرد له‌ به‌ر مه‌رامی سیاسی خۆیان. ئه‌وه‌ی ئێستاش ئه‌بینرێت سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی نوێی کابینه‌ی شه‌شه‌مه‌ (به‌ڵام وه‌رزی دووه‌م) بۆ گرده‌که‌ی گۆڕان و وێنه‌ گرتنی کارمه‌نده‌کانی کۆمپانیای وشه‌ و که‌ناڵی ئاسمانی که‌ی ئێن ئێنه‌ ، که‌ فه‌وزایه‌کی سیاسیی قوڵی به‌دوای خۆیدا هێناو ئه‌توانین بلێین ره‌گێکی توڕه‌بوونی له‌ دڵی جه‌ماوه‌ری گۆراندا چه‌سپاند، چونکه‌ شوێنکه‌وتووانی گۆڕان یان وا باشتره‌ بڵێن ئه‌وانه‌ی بە ڕاستیی ئۆپۆزسیۆنن و گۆڕانی راستەقینەیان دەوێت، ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکدا سازش بکه‌ن که‌ زۆر ده‌مێکه‌ شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ست داوه‌ و چیتر جێی متمانه‌ی خه‌ڵک نین ، به‌م کاره‌ی گۆران و نه‌وشیروان مسته‌فا ئیستا گەیستینە ئەو بڕوایەی، که‌ هیچ شتێک له‌م هه‌رێمه‌ بچوکه‌دا نییه‌ که‌ بتوانرێت شه‌رعیه‌تی پێبدرێت و گۆڕانیش پێوستی نەمێنێت و گۆڕانخوازان بە دوای ئەڵتەرناتیڤێکی تردا بگەڕێن کە گۆڕانی راستەقینە لە ئامێزی خۆی بگرێت گۆڕانێک کە به‌ فلته‌ری شۆرشی جه‌ماوه‌ردا تێپه‌رێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە