کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جۆن پاڤێل تالەبانی ، لەبەرپرسی دژە تیرۆر دەرکرا !؟

Wednesday, 30/07/2014, 12:00


لەقۆناخی هەرزەکاریم هەندێ پەرتوک یان زنجیرە تەمسیلیەی کوردیم لەدژی ستەمی ئاغاکان دەخویندەوە و دەبینی ، زۆرجار هزرم بۆئەوە دەرۆی ، خۆزیا لەو سەردەم د بژیابومایە بۆئەوەی دژایەتی جەوساندنەوەی ئاغام بکردایە سوپاس بۆ عەبدولکەریم قاسم و شوعیەکان بواریان نەدا ئەو میژوە بگاتە نەوەی ئیمەش . بەلام ئیستا هەمان قۆناخە بەرەنگێکی تر ، دوو خیل و بنەمالە کۆنترۆلی هەردوو دەڤەریان کردوە و خوێنی ئەو میللەتە دەمژن و قوربانی بەخەلک دەدەن و بەروبومەکەش وەک ئاغا بۆ خۆیانە تاکە جیاوازیەکیان ئەوەیە پارتی وەک هەرکی و سورچی خیلبونەکەی دواکەوتوترە لەیەکیتی یان وەک هاورییەک باسی دەکات جیاوازیەکەیان تەنیا لەجلو بەرگە ، هی بنەمالەی بارزانی بەکلاو جەمەدانیە ، هی تالەبانیەکان بەقات و ریباتە
بۆیە جەندە سەیری ئەو یەکیتیانەی ئیستا دەکەم لەشوێنی خۆم تەریق دەبمەوە کەدەشیان ناسم ، وەرە ئەو میژوە جوانەی کۆمەلە ، خوێنی ئە هەموو شەهیدە سەرکردەی وەک شەهاب وئارام و ریشە و هەزاران سەرکردە و کادیری تێکۆشەری جەپ، ئەو هەموو پەروەردەیەی کۆمەلە و ململانێێ دەیان سالەی یەکیتی و پارتی لەدژی بنەمالەبون .... هەموی ئاشبەتالی پیا کرا و جوە گیرفانی دوو بنەمالە (برایم ئەحمەد و تالەبانی) وەبنەمالەی مەکتەب سیاسیەکانی تریش وارۆژ لەدوای رۆژ دینە پێشەوە لەکۆسرەت رەسول و فوئاد مەعسوم و عومەر فەتا‌ ح .. بۆیە هەموو ئەوکادیرانەی ئەمرۆی یەکیتی لەپیناوی کورسی و موجەیەکدا چاویان شۆرکردوە بەرامبەر ئەو میژوەی کۆنی یەکیتی و کۆمەلە ناپاکن لەگەل میژوەکەی و هاوریکانیان کەبەشێکیان ئەوەندە ئاست نزمن گەیشتونەتە ئاستی فرانسۆ حەریری لەپیرۆزکردنی بنەمالەدا ... راستی ئەمانەش ببینن هەموو جومگە ی ئابوری ، میدیایی ، سەربازی و ئەمنی و پەیوەندی نیودەولەتی و پلەی ئیداری هەستیار و گرنگ ئەو دوو بنەمالەیە لەدەستیانە یان کۆیلەکانیان داناوە . گەر سەیر بکەین بنەمالەی تالەبانی زۆرترین پلەی ئیداری نیشتمان و هەندەرانیان بردوە بەلام بۆج پرسیار ناکرێ ئەی پاڤیل ئیستا پلەی جیە ؟ بۆچ لەسەردەمی تالەبانی کرایە بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر بەلام دواتر دەنگی نماو تالەبانی وەک بنەمالەی بارزانی پرازاکەی لەشوێنی دانا

دەزگای دژە تیرۆر تالەبانی بەبودجەیەکی خەیالی و بەهاریکاری ئەمریکیەکان بۆپاڤیلی هەرزەکار دروستکرا ، ، لەکاتێکدا ئەو منالەی تالەبانی خاوەنی هیچ بەهرە و ئەزمون نەبوو ، تەنیا ئەوەبوو کوری تالەبانی بوو ، بۆ بەهیزکردنی پیگەی بنەمالەکەی لەوشوێنە هەستیارەی دانا . پاڤیل کەزاوای مەلا بەختیارە ، هەرزوو کەوتە ناو دزی و کاری مافیایەوە ، هەمومان لەیادمانە لەگەل عومەر فەتاح ١٨ ملیۆن دۆلاری بەناوی کەلوپەلی کارەبا کرین بۆبانقیکی گوماناوی دزیبوو ، کاتێ لەئاوینە بلاو کرایەوە و گەورەبوو ، بوە بابەتێکی هەستیار بەپەلە تالەبانی بریاری دەرکرد پارەکە دەگیردریتەوە و دۆسیەکەی داخست ، بەلام ئەمە لەناو خەلکدا زوو لەیاد کرا ، دواتر ئەو پاڤیلە هەلسابوو پارەیەکی زۆر لەئەمریکیەکان خواردبوو ، کەپارەکە خەیالیە ، بەهۆکاری ئەوەی چەندین سال موجەیەکی بەرزی لەئەمریکیەکان بۆکارمەندانی دژە تیرۆر وەرگرتبوو بەلام نیوەی کەمتری پیدابوون ، بۆیە ئەمریکیەکان زۆر لەم دزینە تورەبون و تالەبانیش لەشەرما پلەکەی لێ وەرگرتەوە و ناردیەوە بۆ بەریتانیا هەلەنەبم ئیستاش ناوێرن لەشەرم و ترسی ئەمریکیەکان هیچ پلەیەکی ئیداری ئاشکرای پێ بدەن هەرچەندە ئەو منالانەی تالەبانی وەک منالەکانی بارزانی هیچ پلەشیان نەبێت دەسەلاتیان زۆر زیاتر دەروات لەومەکتەب سیاسیە کارتۆنیەی کەوەک مەجلیسی تەشریعی و تەفیزی لێی هاتوە
لەسەرجاوەی ئەو هەوالە دلنیام بۆیە باسم کردوە وەئەمە جەندین سالە رویداوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە