جگە لەم بەڕیزانە، سەدان کەسایەتیی ناوداری کوردستان لە هەمو بوارەکانی ژیانی گشتی و تایبەت، ڕون و ئاشکرا بە شێوازی جۆراوجۆر دژی ئەو پرۆژەیە وەستانەوە و داوای ڕاگرتنیان کرد.
پتر لە حەفتا کەس لە ژن و پیاو کە سەرتوێژی کەسایەتیەکانی سلێمانین لە ڕۆژنامەنوس و کامێرامان و چالاکوانی ژیانی گشتی و هونەرمەند و دادوەر و مامۆستا و پزیشک و شاعیر و ئەندام پەرلەمان و سەرکردە و پێشمەرگەی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوڵاتیی ئاسایی غەمخۆری ئەم کوردستانە بەشدار و ئامادەی چالاکییەکە بون.
ڕو لە سەرکردەکانی ناو دۆڵ وشیوە قوڵ و تاریک و تەنگەکانی دەسەڵات لە سلێمانی دەکەم و ئەم پرسیارەیان لێدەکەم: بەڕیزان ! باشە خۆ ئێوە لە وڵاتی یەکەم بێشکەی دیموکراسی لە جیهاندا و لە پاڵ
corner Hyde park ی لەندەن دا گەورەبون و بینیوتانە چۆن خەڵکانی ناڕازی و ڕەخنەگر ڕۆژانی یەکشەمە لە گۆشەیەکی ئەو پارکەدا کۆدەبنەوە و بە دەنگی بەرز و بە شێوازی جۆراوجۆر ڕەخنەکانیان لە دەسەڵات دەردەبڕن و پۆلیس نەک هەر ڕێگریان لێناکات بەڵکو دەشیانپارێزێ!